کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دووبارە، مۆتەکەی سلێمانی مەلابەختیارو و پەیامێک بۆ نەوشیروان موستەفا

Wednesday, 08/06/2016, 21:19


پێش ئەوەی هەنگاو بنێمە ناو کڕۆکەی بابەتەکەمەوە، نەوشیروان موسەتەفا هەرگیز ناتوانیت هەندی ئامانجی نەخشە کێشراوت بەدی بهێنیت لەناو یەکێتیدا، ئەگەر بێتو مۆتەکەی یەکێتی و شاری سلێمانی مەلا بەختیار سنوردارنەکەیت لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا،ئەو یەکێتیەی کە خاوەن هەزاران شەهیدو ،کادرو پیشمەرگەیە. نەوشیروان مەستەفاو هەندێ لە کەسایەتیە کلاسیکیەکانی ناو گٶڕان زۆر باش دەزانن وە خاوەن زانیاری دەوڵەمەندن کە هۆکاری لاواز بوونی یەکێتی هەر لەساڵانی نەوەتەکانەوە، تاکو جیابونەوەی نەوشیروان و هەڤاڵەکانی وە تاکو ئێستاش هۆکارەکەی هەمووی مۆتەکەی شاری سلێمانی و ی.ن.ک مەلا بەختیار بووە، وە لە داهاتوشدا هەردەبێتە مۆتەکەیەکی نوستوو لەناوتاندا. نموونەی زیندوو زۆر هەیە وە دەفتەری حساباتی مۆتەکە لەناو کادرانی یەکێتیدا لە کوردستان و لەدەرەوەی وڵاتیش بە هەموو کەمیەیەکە دەست دەکەوێ، جێگەی خەمو گریانە،جێگەی شەرمەزاریە، جێگەی ناڕەحەتیە، جێگەی کۆچکردن و بەجێهێشتنی کوردستانە و خۆسارکردنەوەیە لەناو یەکێتیدا،جێگەی دەستکردنە بەکلاوی خۆمانەوە با نەیبات، جێگەی شەو نوخونیو ئیفلاس بوونی سیاسیە، کە مۆتەکەی یەکێتی و شاری سلێمانی چ دەردێکی هێنا بەسەر سلێمانی و یەکێتی و زۆرینەی کادرە زیرەکەکانی پارتە کۆنەکەت،ئەویش بە هۆی دامەزراندنی پیاوە نالەبارەکانی خۆی و دەرکردنی هەموو کادرە لێهاتوەکانی یەکێتی لە هەموو ئۆرگانەکانی ی.ن.ک لە سەرناسەری ئەوروپا، وە لەکورستان بە هەمان شێوە،ئەم هەنگاوە تەنها هۆکارێک بوو، کە هەرە زۆرینەی کادرە زیرەکەکانی یەکێتی کلیلی دەرگای ماڵە گەوەرکەی یەکێتیان فڕێدایە ناو ڕوبارێکی بێبن و سیاسیەن سەری خۆیان هەڵگرت و خۆیان دوورخستۆتەوە ،ئێستا تەنها ئومێدو ئاسودەیەکی کە هەمان بێت تۆی کاک نەوشیروان، کە ئەو کلیلە ونبوە بدۆزیتەوە ، جارێک تر ئەم دەروازەیە بکەیتەوە بۆمان، ئەم زوڵمەی مۆتەکەی یەکێتی کردی، ئاوەکەی بگەڕێنیتەوە جۆگەلەکەی جارانی خۆی. نەوشیروان موستەفا هەر خۆتیش خاوەن ئەزمونێکی درێژو دەوڵەمەندو ئەرشیف داریت، هەموو کون کەلەبەرێکی یەکێتیی دەزانیت لە کوێیە وە زەرب و تەرحەکانیشت هەمووی کردووە،پێش ئەوەی ڕێکەوتننامەکەت ئیمزاکردبێت ،هەر ئەم پاساوشە کە مۆتەکە کە دەڵێ هەر پڵنگەکەی جارانم ،یاخود دەڵێ چاکسازی دەبێت بکرێ، کەوتۆتە کتومتی و لەرزۆکەی توش بووە،زۆر باش دەزانێ ئەو غەنیمەیەی کە پاش ڕۆیشتنت لە ی.ن.ک دەست مۆتەکە کەوت ،ئێستا دەبێت بیداتەوە . مۆتەکە هەر مۆتەکە بوو  کە سەرکردایەتی پارتەکەی ئاراستەی گومان وئاڵۆزی کرد، وە کادرەکانی توشی شۆک کرد،پیاوێکی وا جەربەزەو جەریئی لێ پەیدا نەبوو، کە دەسەتبەرداری بکات  بڵێ هۆش، کاکە بەسە، شاری سلێمانی ئەمەی قابیل نیە، هەر ئیستاش مۆتەکە لەرزی ئەوەی لێهاتوە کە باڵەکەی سلێمانی جارێکی تر کوڕە ئازاکانی ئەم شارە بریندارە دەستیان کردۆتەو ناودەستی یەکترو، ئاڵای ئاسودەی نوێیان بەرزکردۆتەوە ،وە بەرەو ڕۆشنایەکی ڕوناکتر کەوتونەتە ڕێ، بەرەو پێشەوە، جارێکی تر بیر لە گەڕانەوە بەرەو دواوە ناکەن. هەزارن جار مەخابن بۆ کادرە زیرەکەکانی یەکێتی لە ئەوروپا لە کوردستان کە بە هۆی کردەوەو هەڵوێستی مۆتەکەوە پێگەیان لەقبو، وە چەمکی یەکێتیەچیتیان کاڵبۆەوە، کەوتونەتە گێژاوی بەڵ بالێتی و پاشقول گرتن و ،هەندێکیان بەبێ ماستاو چێتی موچەکانیشیان دەبردرێن،وەک زۆرینە کادرە پێشەکەوتوەکان لە ئەوروپا، نەوشیروان تەنها بۆ زانیاریت لە ئەوروپا مۆتەکە  گێژەڵوڵەیەکی هۆلاکۆیانەی دەست پێکرد لە پێش چەند ساڵێکەوە، کە هەموو نوێنەرایتی یەکێتی گٶڕی،کەسایەتی نالەبارو نەگونجاوی خستە جێگەیان، بەبێ هیچ مەرجێک،ئەم هەنگاوەی لە کوردستان تەواوی کرد، ئایندەیەکی نوێ  چاوەڕوان دەکەین،ئەویش تەنها نەوشیروان دەتوانێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکات و گیرۆدی یەکێتی و سلێمانی بکەیتەوە، وە زۆرینەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئاگادارن و گیرۆدەیان خواردوە بەدەست مۆتەکەوە، متمانەیان نەماوەو بۆتە جێگەی حەساسیەت و دابڕان لە پرینسیپەکانی ی.ن.ک، جار ،جار هەڵدەدەن بە شانو باڵی یەکترداو کرۆکۆکیان بۆ خۆیان دروست کردووە، بەڵام ئەمە هەمووی دوورە لە ڕاستیەکان ، چونکە مۆتەکە سیاسەتێکی دەفاکتی دارشتوە کە کەس نەتوانێ دەست لێوردانی بکات. نەوشیروان دەبێت هەر لە ئێستاو تاکو دەرنگ نەبووە زەمینەیەک بەپیت و خۆش بکەیت بۆ گٶڕانکاری و چاککردنەوە  هەیکەلی ناو یەکێتی،هەر چۆن گۆرباچۆڤ پەرەسترۆیکای هێنایە فەرهەنگی مرۆڤایەتیەوە ،گۆڕانکاری کرد بەسەر هەموو جیهاندا، بفەرموو نەوشیروان تۆش بە هەمان شێوە  جەریئانە و نەترسانە ،وەکو دەڵێن تاکو دەرنگ نەبووە، کێ دەزانێ تەمەنیش بەدەست خودایە ، دەزانم کە باوەڕت بەخودا نیە،بەڵام وەک کوردەواری دەڵێ، لەبیرت نەچی کە مۆتەک ساڵی 1985 ویستی چیتان لێبکات.....ئەگەر زوو فریا نەکەوتیتایە، لەوانە بوو نە مام جەلال ،نە نەوشیروان وجودی سیاسیتان نەبوایە، یاخود وجودتان نەبوایە.
پێشمەرگەیەکی دێرین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە