رابەر كۆیى چۆن قسە دەكات (بەشى یەكەم)
Sunday, 13/03/2011, 12:00
ماوەیەكە بەبڕیارى جەلال تاڵەبانى رابەر كۆیى ترسنۆك و داوێن پیس كراوە بەسەرپەرشتى رێكخستنەكانى یەكێتى لەسنوورى قەزاى كۆیە ئەویش چۆن لەراپەڕینەوە بووە مایەى نەگبەتى بۆ یەكێتى و كەوتە گیانى هەرچى كادیر و فەرماندەى دڵسۆزە لەبەر ئەوەى تەنها بۆخۆى لەسنوورەكە باڵادەست بێت لەوانە (مام ئحیا،سەفین عومەر،میرزا كۆیى،شێرە خەبە) و چەندینى تر كەبەشێكیان بوون بەپارتى و ئەوانى تریش لەماڵەوە دانیشتن ئەم پیاوە بەدرێژاى تەمەنى لەسەردەمى شاخیشدا 30 فیشەكى بۆ یەكێتى نەتەقاندووەو كاتێك ئەو سەرتیپى 93 كۆیە بوو بۆ هەر چالاكیەك تیپى 21 ى كەركوكیان دەهێنا بۆنمونە كوشتنى 18 ئەمنى داوێن پیس و چەتە لەحەمامۆك، سەرەڕاى ئەوەى پەیوەندى ژێر بەژێرى هەبووە لەگەڵ حكومەتى بەعس و هەرچى زانیارى پەیوەندى بەشۆڕشەوە هەبووە بەحكومەتى بەعسى داوە لە ڕێگاى (شێرەى برایم ئاغا) دواترى كوشتى بۆئەوەى زانیاریەكان ئاشاكرا نەبێت ئەم پیاوە لەشەڕى ناوخۆ كاتێك هێزەكانى پارتى كۆیەیان كۆنتڕۆڵ كردبوو رۆژانە دەچوو بۆ ناحیەى تەق تەق لەسەر زێى بچوك مەشروبى دەخواردەوە تاكوو هێزى تایبەتى سكرتاریەت هاتنن كۆیەیان رزگاركرد دواتر رۆى بۆخاریج بۆ گەشت و گوزار دواى گەڕانەوەى دەستى كرد بەدزینى سەروەرت و سامانى میلەت و یەكێتى لەڕێگەى دەزگاى خانەنشینى پێشمەرگە دێرینەكان كەزۆربەیان لەخانووى كرێدان و كرێكارى دەكەن و بەو هۆیەوە چەندین باڵەخانەى گەورە و مەزرەعەى دروست كردووە لەكۆیە و دوكان و سلێمانى و چنارۆك كەبایى دەیان ملیۆن دۆلارە،كاكى بەڕێز ئێمە خەباتمان بۆئەوە كرد؟ كەگەندەڵى و ناعەدالەتى نەمینێ خۆرى ئازادى هەڵبێت من پرسیارێك لەجەنابت دەكەم؟ تۆ ئەو هەموو سەروەرت و سامانەت لەكوێ بوو بەچى پەیدات كرد.ناشێت نكۆڵى لێ بكەت چونكە گەر نكۆڵى بكەیت بەڵگەكان دەخینەڕوو،وە ئەگەر بەردەوام بیت لەو كارانەت سەرجەم بەڵگەكانى ئەخلاقیش دەخینە ڕوو كەدەزانین لەكوێ شەوى سوور ساز دەكەیت.
پێشمەرگەیەكى دێرین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست