كورتە وەڵامێكى تر بۆ بابەتى فیرعەونەكانى سەردەمى عەولەمە....
Wednesday, 16/03/2011, 12:00
بەڵێ بابە تەكەى تۆم خوێندەوە ..
بەڵێ ئەمەى دووەمیشم خوێندەوە..
بەڵێ من پێشمەرگەى هەشتاكان بووم..َ
بەڵام شوكر بۆخوا تۆ هەم خوێنەوارى و سەرنوسەرێكى باشی بەڵام وەكو ئەوەى ئەزمون و تەمەنم لەتۆ گەورەترە دەڵێم..هیچكات لەشتێك دڵنیانیت ،بەسەبربەو مەڵێ بەدڵنیاییەوە. چونكە بەڕێَزت دووجار (بەدڵنیاییەوە ت)بۆمن بەكاربردووە یەكێك بەدڵنیاییەوە كە تەنیا مانشێتى نوسینەكەى منت خوێندۆتەوە ،دوووەم بەدڵنیاییەوە خوێندەواریت نیە ..ئاوابۆت راست دەكەمەوە:بڵێ بەووردى نەتخوێندۆتەوە ..خوێندەواریشم بەرزە ،
پاشان من وەكو كتێبەكەى كەلیلەو دیمەنە نتەنها ئەو وەڵامەى تۆم وەكو بیانوو موناسەبەت هێنایەوە ئەگەر لە بوعدى سێەمەوە سەیرت بكردبایە دەتزانى پشتیوانیەكى باشە بۆ نوسینەكەت،كەلەو بوعدەوە سەیرت نەكرددووە،یان نوسیوتە چۆن بەمن دەڵی بڕۆ دەست نوێژ بگرە كە ئەوە بۆ جوانككارى نوسینەو هەروەكو چۆن چەنین ووشەم بۆ گەپ بەكار بردووە..خۆ ئێستە دەستنوێژت نەگرتووەو نەبویتە كۆیلەى فیرعەون،هەى بەڕێزم ئێمە بمانەوێ و نەمانەوێ ،ڕاستەو خۆو ناڕاستەوخۆ كراوین بەكۆیلەى ئەوان..
گلەیی ئەوەت كردبوو كە ئەوان بەبنەماڵە فیرعەونییان بۆدەمێنێتەوەو لەناو ماشێنى تاهۆو وەنەوشەدا خەڵك بەكۆیلە دەزانن..!
ئەگەر مەسعود بەرزانى و ئەحشامەكانى بەبنەماڵە واخەڵك بەكۆیلە دەزانن،خۆ پرۆلیتارخوازێكى وەكو مەلابەختیارو خوللە سەنگاوى بەو پێوەرەى تۆبێ كوڕی كۆیلەكانى كوردستانن و جاران و ئێستەیان بەجێ دێڵم بۆ ئەوەى تەنیا چاوێك بەژیانى ئەوان و سەدانى وەكو ئەوكوڕە كۆیلانەدابگێڕی كە ئێستە بونەتە سەرمایەدارو تاهۆو وەنەوشەیان پێیە..!!
لەدوودێڕدا فەرمووتە فیرعەونەكان ئەو ئەهرامانەیان بەخوێن و لاشەى خەڵك بەناكردووە ،لەبیرت چووە كە ئەم حكومەتەى مەسعودو بنەماڵەكەى لەسەر خوێنى سەدان هەزار لاوو پیروو ژن و مناڵى كورد بەناكراوە.. ئەى نەت بیستووە كە مامەگیان لەوكاتەى هەڵەبجە وێران دەبێت دەڵێت ئاخ بۆ دوو هەڵەبجەى تر ،یان لەشەڕی ناوخۆدا چەكدارو بەرپرسانى پارتى دەیان جار لەدەمیان بیسراوە كە دەڵێن ڕوى بابی سەدام ڕەش بێت 182هەزار چیە ،زۆر كەمە (بەو پێیەى كە ناوچەى گەرمیان سەراپاى سەربە (ى.ن.ك.)بوو..!لەبیرچو وەك خۆت دەڵێیت ئەو فیرعەونانە چۆن دروشمى یاكوردستان یانەمان و كەركوك قودس و دڵی كوردستانەیان بەرزكردبۆوە و ئێستە كە بەرامى خۆیان گەیشتوون ،دەڵێن كەركوك هەڕاج خانەیەو هی هەمووانە..ئەى ئەو سەدان هەزار گەنجەى لەشۆڕشى كوردا خۆیان بەختكرد ئەم حكومەتەى پارتى و بارزانى لەسەر بەنا نەبووە.؟!شەڕی دەیەى نەوەد لەنێوانیان دا لەسەر گومرگى برایم خەلیل و گومرگى ئەودیوكردنى ماشێن نەبوو ؟!!
یان دەڵێی پێشمەرگەى ئازا دەبێت ناوى خۆى بنوسێت ..ئەم پێوەرت لەكوێ هێنا؟.هەلو مەرجى من تۆ دەزانى چیە؟دەركەوتنى ناوى من بەسودە یان بەنهێنى بمێنمەوەو نهێنیەكانیان بخەمەبازاراوە .
وەڵا من هەرئەوەندە دەڵێم ئەوكاتەى پَویست بوو خەوى ناو قاتى بیجامان خۆش بوو ،ئێمە ئازابووین ،بەڵام كەهاتینەوە سەرۆكەكانتان پێشبڕكێیان دەكرد بۆ ڕاگرتنى دڵی موستەشارو ئەنفالچى و ئەوانیان پێ لەئێمە بە كوردپەروەربوو چونكە كورد پەروەرى ئەوان لەوەدا ئەبینن كە كورسی خۆیان لەدەست نەدەن و خەڵكێكى سوك و بێنرخ لەدەوریان بەڵێ قوربانیان بۆ بكاوو ڕۆژى دوسێ جار بڵێ ((كڵاوو مشكى جامانەكەى،سامانەكەى..))
لەكۆتایدا دەڵێم پشودرێژبە
پێشمەرگەیەكى دێرین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست