کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵیەكانی شەكر مەجیدی كارگێر مەڵبەندی دووزخورماتوو ببینن

Wednesday, 01/12/2010, 12:00


لەساڵی 2005دا و لەكاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی كۆمیتەو مەڵبەندەكاندا رەوشێك هاتە كایەوە كە سەدان خۆفرۆش و كۆنە بەعس و كەسانی هەلپەرست هاتنە نێو ریزەكانی یەكێتیەوە و بەرپرۆسیارێتی باڵایان گرتە دەست و ئیتر ئەو بەرپرسیارێتیەیان قۆستەوە بۆ خۆ دەوڵمەند كردن و لەمەڵبەندی 16 ی رێكخستنی حەمرینی ئەوكات لەقەزای دوزخورماتو وەزعێكی تایبەت كچێكی هێنایە پێشەوە بەناوی شەكر مەجید ئەم كچە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی یەكێتی سەردانی ئازاد جوندیانی و ئەرسەلان بایزی كرد ..........سانسۆرکراوه‌ و ماوەی چوار شەو پێش ئەنجامدانی هەوڵبژاردنەكە ئەم كچە لەماڵ ئەرسەلان بایز دەمێنێتەوە و دوای گەرانەوە بۆ دوز بروسكەیەكی تایبەت لەمەكتەبی سیاسیەوە ئاراستەی مەڵبەندی حەمرین دەكرێت كە دەبێت دەنگ بەم كچە بدەن ئیدى دەنگ بەم كچە درا و بو بەكارگێری مەڵبەند، هەرچەندە ئەم كچە من تەواوی بنەماڵەكەیان دەناسم و خەڵكی دووزخورماتووش گەواهی ئەم راستیەن كە هەمیشە لەخزمەتی بەعسدا بوە و ناوبراو رەفیقە حزبی بوە و لەئێستاشدا لەسەر پشتی ئێمە و خوێنی شەهیدان لەسەر كورسی دەسەڵاتە.
ئەم كچە ماوەی 4 ساڵە بەرپرسی راگەیاندن و روناكبیریە لەمەڵبەندی دووزخورماتوو و لەهەمان كاتدا بەرێوەبەری (خورماتوو تیڤی)ە كە كەناڵێكى لۆكاڵیە و سەرەكیترین كەندەڵێكانی ئەم كچە ئەوەیە كە بودجەیەكی 3 ملیۆنی مانگانە وردەگرێت بەبێ ئەوەی هیچ شتێك سەرف بكات بۆ ئەو تەلەفزیۆنە، چونكە تەواوی پێداوێستیەكان لەلایەن بەشی رێكخستنی مەڵبەندەوە دابین دەكرێت ئەمە لەكاتێكدایە كە نەسریەی تایبەتی بەشی راگەیاندنی هەیە و هاوكات هەر ئەم كچە فەرمانبەری كشتوكاڵە لەقەزای كفری لەكاتێكدا هەر فەرمانبەرێك گەر لەهەمان كاتدا كادری حزبی بێت ئەوا دەبێت یەك موچەی هەڵبژێرێت، بەڵام ئەم خانمە خاوەنی چەندین موچەیە و هەروەها ماوەیەكە ئەم كچە گۆڤارێكی بێ ناوەڕۆك دەردەكات كە هەر لەمەكتەبی راگەیاندنەوە بودجەی ئەو كۆڤارە ملیۆنێك مانگانە وەردەگرێت و خۆشی سەرپەرشتی دەكات بەبێ ئەوەى ئەلف و بێ كوردی لەیەكەوە بكات؟!
شەكر مەجید ماوەی 4 ساڵی رەبەقە 8 كارمەندی وەهمی هەیە كە لەلەین ناوەندی راگەیاندنی یەكیبَتیەوە دامەزراون مانگانە موچەكەیان 245 هەزارە و بەبێ ئەوەی یەك كارمەند لەو كارمەندانە دەوام بكەن و كەسیشیان ئاگایان لێی نیە كە شەكر خان مانگانە موچەی ئەو 8 كارمەندە وردەگرێت و دەیخاتە گیرفانە كونەكەی خۆیەوە و هەروەها شەكر خان لەئێستادا وەك كچێك بوەتە خاوەنی چەند خانویەك لەدوزخورماتو و هەروەها دو خانوی تری لەشاری سلێمانی كرێوە ئەمە لەكاتێكدایە كە برایەكی پێشەمەرگەیە و بەحساب پاسەوانی خۆیەتی و لەماڵەوەیەو دەوام ناكات.
هەربۆیە من وەكو پێشمەرگەیەكی دێرینی ی ن ك بەهۆی دڵسۆزی خۆمەوە ئەم وتارەم نوسیوە و لەكوردستان پۆست بڵاومكردەوە چونكە دەمزانی ئەم باسە لای كێ باس كەم چارەسەر نەدەبو، بۆیە پەنام بردە بەر ئەم نوسینە، داوا دەكەم لەمەڵبەندی 11 گەرمیان و هەڤاڵانی بازنەی حەمرین و بەتایبەت تر مەكتەبی ناوەندی راگەیاندنی یەكێتی كە چاوێك بەگەندەڵیەكانی شەكر مەجید بخشێنن و ئیتر كۆسپێكی لەبەدەمدا دابنێن بۆ ئەوەی لەوە زیاتر یەكێتی ماڵوێرانتر نەبێت بۆ راست و نا راستی قسەكانیشم هیوادارم لیژنەیەك دروست بكەن بۆ لێكۆڵینەوە لەم باسە تا ئەو كاتە حەقیقەتەكانمان بۆ دەردەكەوێت.
پێشمەرگەیەكی دێڕین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە