کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێزە تایبەتیەكانى كاك كۆسرەت بەشدارى سەركوتكردنى خەڵكى بەشەرەف و شۆڕشگێرى سلێمانیان نەكردوە

Wednesday, 20/04/2011, 12:00


بەپێویستم زانى ئەم روونكردنەوەیە سەبارەت بەهەواڵی (پیلانى نێوان شێخ جعفر و مامە غەفە) بۆ سەركوتكردنى خۆپیشاندانەكانى سلێمانى بۆ ئێوە و راى گشتى بڵاوبكەمەوە :

ئێمە وەك هێزى پێشمەرگەى كوردستان خۆمان بە رۆڵەى میللەتەكەمان دەزانین و لە پێناو خێر و خۆشى گەلەكەمان بوین بە پێشمەرگە ، پێشمەرگایەتى بوونمان بۆ كار ى خراپ و دژى سەركوتكردنى گەلەكەمان بەكار ناهێنین ، ئێمە هەمیشە خۆمان بە رۆڵەى كورد زانیوە و بەهێچ شێوەیەك دەستمان بە خوێنى ررۆڵەى میللەتەكەمان سوور ناكەین ، ئەگەر بێتە سەر ئەوەى ئایا ئێمە دژى بەرەى گەل یا لەگەڵ هێزى سەركوتكەران دابین ، بێ سێ و دوو و بێ هیچ دوو دڵیەك بەرەى گەل هەڵدەبژێرین شان بەشانى هەزاران پێشمەرگەى تر كە ئامادەنین رۆڵەى میللەتەكەی خۆیان بكوژن دێینە ریزى گەلەكەمانەوە .
ئێمە خۆمان چاو و عەقڵمان كراوەیە و دەزانین چ لە مەیدانى سیاسەت و رۆژگاردا دەگوزەرێ ، بۆیە هیچ پێویستیمان بە كۆبوونە و دانانى پیلان نیە و لەكاتى پێویستیشدا بۆ گەلەكەمان روون دەبێتەوە ئاخۆ كێ دژى گەلە و كێش لەبەرەى گەلدایە . هەر سەركەوتوو بن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە