لە گەڕانمدا بۆ دیاریکردنی کەسێتی حیکمەت (مەلا بەختیار)
Thursday, 05/01/2012, 12:00
بەهێزترین پێکهاتەی چەمکی خود کە گرنگبێت بۆ کەسێتی ساغ و دروست، بەهاو هزرو بۆچونەکانێتی، واتە ئەو چەمکە ئەبستراکتانەیە، کە باوەڕی پێێانە و لە گوفتار و ڕەفتاریدا ڕەنگیان داوەتەوە. مرۆڤی ڕەسەن ئاسودەیەوە و هەموو کەسێتی خۆی دەخاتەڕوو، ناترسێ کەمترین جیاکاری لەنیوان خودەکانیدا بکات. بەڵام نائاسودەی نەخۆش، بەشێک لە کەسێتی خۆی بەپێی هەلومەرجی کۆمەڵایەتی و بەرژەوەندیەکانی بەیان دەکات و بەشێکی دیکەی کەسێتی بەجۆریك دەشارێتەوە کە هەروا بەئاسانی تێبینی نەکرێت. بۆ نمونە ئەوکەسەی لە ناخیدا ڕق و کینە و ئارەزووی زیانبەخشینی لە مێشکی خۆیدا هەڵگرتبێ، بۆ دەرفەتێ دەگەڕێ بۆ باراندنی ئەو هەستە شەڕانگێزییەی بەسەر ئەوانیتردا.
مەبەست لەم بابەتە دیاریکردنی کەسێتی و ڕەفتاری حیکمەت (مەلا بەختیار)ە، ئەمە لە کاتێکدا من نە ڕقم لییەتی و نە خۆششیم دەوێت.
ئەنیشتاین ئەڵێ :گەورەترین بەڵگەی ئەحمەقی ئەوەیە کە بەردەوام یەک شت دووبارە بکەیتەوە بەڵام چاوەروانی ئەنجامی جیاوازی لێبکەی. حکمەت کەسێکە تەنها ئەوشتانە دووبارە دەکاتەوە کە لە کتێبەکاندا بۆی لەبەردەکرێ و زۆر جار گوێگر یان خوێنەر بێزار دەکات.
خۆ بەزل زان، نا کامڵ یان؟
کەسێتی کامڵ و توانا بەرز هەمیشە خۆیان بەخۆبەخش دەزانن، چەند کاری گەورە و جوان بکەن لایان کەمە و وەك سەربازێکی وون کاردەکەن. منداڵ پێی خۆشە دەست هەڵبڕێت و سنگی دەربخات، چەندین جار دوبارەی بکاتەوە کە چی باشی کردووە و حەزدەکات پاداشتی بدرێتێ، بۆ منداڵ ئەمە پۆزەتیڤانە دەبینرێت و زۆر باشە کە پاداشت بکرێت. بەڵام کەسێتی کامڵ و بەتوانا پێویستی بە سنگ دەرپەراندن نییەو و چاوەروانی پاداشتیش نییە. حیکمەت چەندین جار دوبارەی دەکاتەوە وەك مندالێك ئەها من وام ووت، ئەها من وتم با وابکەین، ئەها من وام نوسی هتد. .. گەر چالاکییکانی ئەم بەرێزە بخوێنیینەوە زۆربەیان شتی پرو پوچن و پێویست ناکات هیچ میدیایەکی پێوە خەریك بکرێت.
بڕوا بەخۆ نەبوون یان؟
کەسێك گەر بروای بەخۆی هەبێت و بتوانێت لێکدانەوەیەکی واقیعیانەی هەبێت ئەتوانێت کاریگەری باشی هەبێت بۆ ئێستا و داهاتوو. . حیکمەت ئەوەندەی خەریکی ئەوەیە خۆی بخاتە ئاستی کەسانێکی ترەوە و بڵێت من لەو باشترم یان ئەو لەمن باشتر نییە، ناتوانێت بروا بە تواناکانی خۆی بکات. هەمیشە هەوڵ ئەدات بە لاسایکردنەوەی کەسانی تر و چاولێکەری و قۆرخکردنی توانای کەسانی کە خۆی پێشبخات و سەربخات. باشترین بەڵگە ئەوەیە کە نەیتوانیوە هەوڵ بدات بەناوی خۆیەوە بانگی بکەن وەك حیکمەت نەك مەلا بەختیار. کەسێك بڕوای بەتواناکانی خۆی نەبێت هەرگیز ناتوانێت بەختیار بێت و حیکمەتیشی نابێت!
خەیاڵی یان ؟
مرۆڤ کاتێك ئەتوانێت واقیعی بێت کە بتوانێت باش چواردەورەکەی خۆی ببینێت و بەووردی ڕوداوەکانی ڕووئەدەن بخوێنێتەوە و کاریگەرییەکانی باش شرۆڤەبکات و کیشەکانی دیاری بکات. کەسی واقیعی بۆ هەر قۆناغێك چارەسەرێکی تایبەت پیشکەش دەکات و چاوەروانی زروفێكی باش ناکات ڕووی تێبکات و خۆی زروفی باش بۆ خۆی دروست دەکات.
مەلا بەختیار هەمیشە لە خەیاڵی ڕابردوویەکی دوور و داهاتویەکی دووردا قەوان لێئەداتەوە، وەك ئەو لەسەر ئەرز و واقیعێکی تردا بژێت. ئەو بەهەموو خەیاڵی خۆی دێتە ووڵاتەکانی وەك سوێد و هۆڵاند باسی فەنتازیای دیموکراسی و گرنگی دیموکراسیبوون دەکات، ئەو تازە دێت باسی بلۆکی خۆرئاوا و خۆرهەڵات دەکات، شەڕی سارد و گەرم، دیواری بەرلین و هتد کە هیچ حیکمەتێکی نییە بۆ واقیعی ئێستامان. لە کاتێکدا لە کوردستان کێشەی دەستور، گەندەڵی، سیستەمی بەرێوەبردن، سیستەمی سیاسی، جیاکردنەوەی دەسەلاتی قەزایی، جیاکردنەوەی دەسەڵاتی تەشریعی، جیاکردنەوەی دەسەڵاتی تەنفیزی، دانانی بناغەی دەوڵەتێکی سەردەمییانە، دامەزراندی حکومەتێکی سەردەمییانە، بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و تەندروستی و چەندین کێشەی تر کە گەڵاڵە بوون واقیعێکی تاڵی درووستکردووە و ئەم بەرێزە لە خەیاڵ دا دەژی.
ترسنۆك، بێ موڕاڵ، یان؟
کەسێتی ئازاو دلێر لەکاتی تەنگانەدا دەردەکەوێت و ئازاو دلێری خۆی پیشان ئەدات، ئەم کەسە پێویستی بە خۆهەڵکێشان نییە و نایەت سنگی دەرپەڕێنێت و داستانی بوێری خۆیمان بۆ باس بکات. کەسایەتی ئازا هەوڵ ئەدەن ڕەفتاریشیان بەرزبیت و لەو کۆمەڵگایەی تییدا دەژین هەمیشە هەوڵ ئەدەن ڕەوشت بەرزی بنوێنن.
ئەم حیکمەتەش داستانێکی دلێری نییە کەس باسی لێوە بکات، جگه له کردهوهی خراپ و بێمانا، گوێ بیستی شتێکی باشه نهبوین گهر بۆساتێکیش بووبێته کارهکتهرێکی باش له دهرئهنجامدا مهرامێکی گڵاوی لهپشت بوه بۆ گهیشتن بهویست ئارهزوهکانی،هێندهی دڕنده ئاسا کاری کردوه سهراپا مێژوهکهی پڕ بوه له گومان وگڵاوی بۆ خۆی و دهوروبهری.
ئەم حیکمەتە لهژیانی كۆمهڵایهتیدا تهنها یهك سفری دوای فاریزه بووە و هەڵسوکەوتی بهرامبهربه ئافرهت باش نهبوه، ڕاسته ئهم پیاوه له قسهی ناڕاست بهشی كهسی نههێشتۆتهوه وله بوختانكردنیشدا دهیان كهساێتی تێكشكاندوهو دهیانیشی به كوشت داوه،بهڵام باری كۆمهڵایهتی زۆركهسیشی خراپ وتهنانهت چهندین ئافرهتی لهژیانی هاوسهرگیریدا فریووداوه.
دۆڕاو یان؟
کەسێتی سەرکەوت و هەمیشە شتەکان وەك وێنەیەکی گەورە سەیر دەکات، خۆشەویستییەکی زۆری هەیە بۆ کارەکانی، بەرچاوی ڕوونەو بەتەرکیزە، بڕوایەکی پۆزەتەتیڤی هەیە، ئەزانێت چی دەکات، ئەتوانێ خێرا بڕیاربدات، لە تاقیکردنەوە ناترسێت، لە هەڵەکانییەوە زوو فێردەبێت و کەسانی کەش ڕێنمایی دەکات بۆ بەدەستهێنانی ئامانجێکی گەورەتر.
هەرکەسێك لەم حیکمەتە نزیك بوبێت بە پێچەوانەوە باسی کارەکتەری دەکەن، ئەم تەنانەت نەیتوانییەوە لە ژیانی هاوسەریشدا سەرکەوتوبێت، لە ناو کۆمەڵەدا نەیتوانی سەرکەوت و بێت، لە ئاڵای شۆڕش دا بێجگە لەوەی خۆی دۆڕاند، ئاڵای شۆڕشی ئاش بەتاڵ پێکرد. نە سەرکردەیەکی عەسکەریە نە سیاستەزانێکی سەرکەوتووە، هەرچەندە لەناو ینک دا توانایەکی مادی باشی لەبەردەستدایە بەڵام تا ئێستا بەردێکی نەخستۆتە سەر بەردێك و بە پێچەوانەوە بۆتە مایەی زیانلێدان و جێی گومانی هاوڕێکانی و ئەو حیزب و ڕێکخراوانەی ئەم کاری تێدا کردووە.
کەواتە حیکمەت (مەلا بەختیار) کییە؟
لەگەڕانمدا بۆ دیاریکردنی کەسێتی حیکمەت (مەلا بەختیار) گەیشتمە ئەم ئەنجامە:
حیکمەت (مەلا بەختیار) کەسایەتییەکی نەفام، خۆ بەزل زان و نا کامڵ، بڕوا بەخۆ نەبوو، خەیاڵی، ترسنۆك، بێموراڵ و دۆڕاوە.
سەرچاوە:
چاودێر، پیوکەی میدیا، کوردستانی نوێ، کوردستان پۆست، ماڵپەڕی دەروون ناسی ، گوگڵ.
پێشمەرگەیەک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست