وەڵامێك بۆ بابەتى فیرعەونەكانى سەردەمى سینۆهەو فیرعەونەكانەكانى سەردەمى عەولەمە
Sunday, 13/03/2011, 12:00
زۆرجار لێرەو لەوێ سەدام بەهیتلەر دەچوێنن ...بەڕاستى ئەم قسە زۆر ناخۆش و نەكوڵاوەو گەدەى مرۆڤ ئازار ئەدات ..
چونكە سەدام حوسەین یەكێك بوو لە هەرە ترسنۆكەكانى جیهانى عەرەب ،ئەوەبو چەند هاوشێوەیەكى بۆ خۆى دروست كردبوو كاتێكیش دەست گیركرا چوبو بەناخى زەوی داو كونەمشكى لێ ببوو بە قەیسەرى ..تەنانەت غیرەتى ئەوەى نەبوو بە گوللەیەك سابت بكات كە قائیدى ئومەى عەرەبیە ..!(تۆباسی ئەوە مەكەن لەبەرچاوى كامێرا ئەو شیڕە شیڕەى دەكرد)
سەدام گەلەكەى خۆى كیمیاباران كرد بەدەیان هەزارى بەدڕندانەترین شێوە كوشت و كە گوڵۆڵەى كەوتە لێژى تەنانەت زاوا خۆشەویستەكەشى پشتى لێ هەڵكرد..!
بەڵام هیتلەر هێندە بەجەرگ بوو ،جەربەزەبوو،كاتێ گەمارۆی شاری بەرلین ئەدرێ و تانك وزرێ پۆشی دوژمنەكانى لە 500مەترى ئە شوێنەى تێیدایە ،جێگیر دەبن فەرماندە ى ئەو (S S)نە كە جەنراڵێكى فەرەنسی بوو(لەكۆى 800هەزار SS650هەزاریان ئەڵمانى نەبوون) تائێستەش لەژیان دایە ،بەهیتلەر دەڵێ قوربان ئەوە دوژمن گەیشتە 500مەترىمان چى بكەین ؟ ئەویش دەڵێ بڕۆ كەمێكى تر وەرەوە ..جەنراڵەكە دەڵێ سەربازێك بەپەلە هاتە دەرەوە ووتى گەورەم ئەدۆڵف هیتلەر خۆى كوشت.!!
بەڵام كاكە دیار ئەحمەد مەسعود بارزانى و جەلال تاڵەبانى بەفیرعەونەكان دەچوێنى..!!ئاخر چۆن دڵت هات لەخەویش دا ئەو بەراوردە بكەیت..!
بەپێی ئایەتى قورئانى كاتێك هەوڵی ژەهرخواردانى فیرعەون دەكەن و ئەو پیلانە شكست دێنێ و ئەنجامدەرانیان دەست گیر دەكرێن ، خێرا ناكوژرێن بەڵكو دەخرێنە زیندان و هەتا دواتر دادگایی دەكرێن ،هەر بەپێى ئایەتى قورئانى دواتر یەكێك لەودوو كەسە ئازاد دەكرێت و دەگەڕێنرێتە سەر كارى پێشووى و ئەویى دیكەیان دەكوژرێت ،ماناى ئەوەیە دادگایكردن و تارادەیەك مافى گەلی خۆیان هەروا وەكو لاى خۆمان پاماڵ نەكراوەو زیندانى بەرن و جلی سەربازیان لەبەر بكەن و كۆڵەپشتى و كیسەخەوو كڵاشینكۆفی بێ دەرزییان بدەنێ و بەفیشەك دایانگرنەوەو دواتر وێنەیان بگرن و بڵێن تیرۆریست هاتوەتە شارەكەمانەوە..! !
باشە كاكى خۆم تۆ بڕۆ هەروەكو چۆن خوو لەهێستر دەكەى خوو لە یەكێ لەبنەماڵەى مەسعودبكە جابزانە چاووت بە ئاگرى نەورۆزى ئەم بەهارە ئەكەوێ..؟
بەڕێزم فیرعەونەكانى میسر لەدەشتێكى قاقڕی سوتێنەر دا نەوەیەكیان خستە ڕەنج و ماندوبونەوە بۆئەوەى ووڵاتیان ئاوەدان بێت، ئەوەتا هەتا ئێستەش بە حوسنى موبارەكیشتەووە بەسەر داهاتى ئەو شاكارەى ئەوانەوە ئەلەوەڕێن كە %60ى بوجەى میسر لەسەر ئەو ئەهرامانە بەندە..چۆن دڵت هات ..چۆن..!!
ئەخناتون وویستى خواى ئاموون لەناوببات بەفەرماندە سەربازیەكانى ووت بڕۆن پەرستگاكەى بڕوخێنن بەڵام خوێن لەلووتى كەس نەێێت ،كە خەڵك بەرگرى كردوو كار بەرەو توندوتیژى سەری كێشا خوێن ڕژاوو خەڵك بریندارو كوژا..هەر ئەو ئێوارەیە فیرعەون سوێندى خوارد سەرى خۆى هەڵگرێ و لەوشارە نەمێنێت .. دوشەوو ڕۆژ بەسەر ئاوى نیلەوە ڕێ ى تەىكرد تاگەیشتە شوێنێك لەوێ شارێكى دروست كردوو بۆ هەتاهەتا لەوێمایەوە .. چۆن دڵت هات چۆن!
ئەوە فیرعەونەكان بوون بەڵام لێرە كاكە مەسعود سەرۆكى هەرێمەكەت هێشتا ئەو سێ شارەى كە ناویان ناوە حكومەتەساواكەو كەس لەدەرەوە گووبەكڵاویان ناپێوێت !!چەند مناڵ و گەنجى دڵ گەرم لاى پەرستگاى لقى چوار دەنگیان بەرزكردۆتەوەو چوار بەردیان تێ گرتووە خەڵكیان لەخاك و خوێن دا گەوزاند .(ئای مەگەر تەنیا من بزانم ئەو شێرخۆرانەى پارتى و بارزانى لەشەڕی دژ بەبەعس دا چەند كەم و ترسنۆك بوون).ئێستە ئەوەندە لووت بەرزە ،لووت زلە ..لەبری داواى لێبوردن ،مێشكى ئەوەندە پوتە،لەسەر قەوانە كۆنى شەست وحەفتاكان دەستى بە هەڕەشە دەكردوو شانازى بەو مناڵ كوشتنەوەدەكرد.
سسەرۆكێك هێندە بچوك بێت بەدوبەردى بچكۆلەى گەرمیانێكى 12ساڵان و سوركێوێكى 16ساڵ بێتە سەر چزوو وەكوو دوپشك بەخەڵكەوە بدات ،من سەرۆكى وام بۆچی یە ؟ئیتر خیانەتى 31ی ئاب و هێنانى سوپاى تورك بۆ سەر خاكى كوردستان بالەولاوە بوەستێ ..!
بڕۆداواى لێبوردن لە فیرعەونەكان بكە..ئەوان ژیانیان كرد بەبەرى بیابانێكى قاقڕداو مێژوێكیان تۆمار كرد و شتێكیان داهێنا تاكو ئێستەش زانستیان گریاندووەو زاناكانیان ووڕكردووە ،ئەهرامەكان دەڵێم ئەهرام..!
ئەوان بەردیان بەكانە ئاڵتون كردووەو ئەهرامیان دروستكرد كە بووجەى ووڵات بێ ئەو واوەیلایەتى..ئەمانیش (كاكەومامە ئەڵێم)ئاڵتونى ڕەش، نەوتى ژێرزەویان كرد بە قاڵبە ئاڵتون و لەبانكەكانى ئەوروپا دایان نا ..!ئەمان نەوتی ژێرزەویان بەتاڵان برد،بەبۆری،بەتەنكەر بەبەرمیل، وەك وەستا عەلی تەمسیلی لانەوازانیش دەڵێ بەتەشت فریا ناكەون و پارەكەى دەخەنە تەنگەى باخەڵیانەوەو كچ و ژنەكانیان لە ئەورووپا بەتەشت..!ببورن بەتەشت ئاڵتون و ئەوجۆرە شتانە ئەكەن بەخۆیانا.!بەجەمالى بەناو سەرنوسەرى (بەڵگە)ش بڵێ لێدە شەفیق..
تۆش بڕۆ دەست نوێژ بگرەو تەوبەیەكى نەسوح بكەو داواى لێبوردن لەفیرعەونەكان بكەو بڵێ ڕەحمەت لەگۆڕتان..
پێشمەرگەیەكى ساڵى هەشتاكان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست