سۆزان و بڵێسە.... گێلى و ئیفلاسى فیكر یەكێتى
Tuesday, 15/03/2011, 12:00
هەریەك لە سۆزانى خاڵەشەهاب و كە ئێستا ناساروە بە سۆزان بارزانى و بلێسەى كچى جەبار فەرمان كە مەهارەتەكەى پیاوكوشتنو قەتلوعام بوو.
هەریەك لەم دوو خانمە لە زۆرشتا جیاوازن و لە زۆرشتیشا دەچنەوە سەریەك
سۆزان كچى پیاوێكە كە مێژووى گەلەكەمان شانازى پێوە دەكات بە هەموو لایەن و هێزەكانەوە بە تایبەتى خاڵە ئەتوانم بڵێم یەكێكە لەو قارەمانە دەگمەنانەى كەدوژمنیش پێى سەرسام بوە , بەڵام باوكى بڵێسە لە پیاو كوژێك زیاترنیە لە مێژووى ئەم گەلەدا ئەوانەى ئەمرۆكە وێنەكانیان هەڵواسیوە لە خۆشەویستیان نیە بۆ ئەو بەڵكو لەترس و خۆفیانە بۆ ئەو .
یەكێك لەو نەگبەتیانەى بەرۆكى یەكێتى گرت لەم دوایەدا ئەو پارتە دابەشبوو بەسەر چەند بنەماڵەو دەستیەكدا لەم نێوەندەدا چەندین كەسى موراهیق نامۆ بەسیاسەت هاتنەناو ئۆگانە گرنگەكانى یەكێتیەوە ئەم كەسانە هاتنە ریزى پێشەوەى سەركردایەتى یەكێتیەوە , من لێرەدا تیشكێك ئەخەمەسەر ئەوەى ئایە كەسانێكى وەك بڵێسەى جەبار هینى ئەوەن بێنە پێشەوە و یەكێتى بیگۆرێتەوە بەعادل موراد و عەبدولرەزاق فەیلى ,
هەرلەسەرەتاوە كەئەم بێمستەوایانەم بینى لەناو كۆبونەوەكانى هەڤاڵدا یەكسەر پرسەى یەكێتى هێنایە بەرچاوى خۆم كە یەكێتیەك گەیشتبێتە ئەو ئەندازەى پشت لەم هەموو گەنجەى سلێمانى بكات و كەسێكى گێلى وەك بڵێسە بخزێننە ناو هەرەمى دەسەلاتى خۆیەوە , من لێرەدا زۆر باسى سۆزان ناكەم چونكە ئەمرۆكە سۆزان خەڵك باشى ئەیناسن لە مەیدانى سەرایى ئازادى ئەتوانم بڵێم سۆزان بۆنوسینێكى تر دانێم , بەڵام واباشترە یەكێتى رۆژێك پێش لەناوچون و نخرۆبونى ئەم زاتانە زیاتر بەرزكاتەوە چونكە موسوسەكنێكى باشە بۆ ئەو دۆخەى چونكە ئەمانە خەڵكى ئەم شارەنین بەڵكو ئەمانە بێئاگان لە خەڵكى و هیچ شارەزایى ژینگەى ئەم وڵاتەنین بۆیە بۆ ئەو دۆخەى یەكێتى ئەم گەوجانە زۆرباشن لە پشتى سكرتێرەكەیان ببن ,
تا سەرو ژوور بارودۆخەكەى بۆ شی بكەنەوە . بەمەش سیاسەتى گەوجاندنى خودیان بەسەر خۆیاندا ئەسەپێنن.
پێشمەرگەیەكى دێرین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست