کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەلامیک بۆ تەلەفزیۆنە چه‌واشه‌کاره‌کان..که‌ جگه‌ له‌ درۆ هیچ په‌خش ناکه‌ن..

Monday, 14/03/2011, 12:00


من ئەوەندە کاتی نوسینم نیە ئەگەر نا رۆژانە وەلامی ئەم دوو لایەنە بی شەرمە دەدەمەوە بەلام ئەمروکە نەمتوانی بی دەنگ بم.



تەلەفزیونەکانی یەکیەتی و پارتی باس لە وە دەکەن کە گوایە گۆران لە بەغدا لەگەل عەرەبە شۆفینیەکان یەکیان گرتوە دژی کورد....هتد، وەڵا ئەوەیە قەل بە قەل دەلی رووت رەش بێ، عەرەب دەلی "شر البلیه‌ ما یچحک" بەلام ئەوانە نەک هەر لەگەل شۆفینیەکان بەلکو بە تەشەبوسەوە لەگەل نەک هەر عەرەب بەلکو تورک و فارس و ئینگلیزو ئیستیعمار و هتد پیلانیان دژی کورد داریشتوەو دەستیان ماچ کردوون. باوەر بکەن هەتا ڤیزایەکیان وەردەگرت یان هەتا پولیسیکی استخبارات چاویان پی دەکەوت فەقیرانە چاویان دەردەهات! کەچی باسی گوران دەکەن گوایە عەرەبە شۆفینیەکان چەپلەیان بو لی داون لە پەرلەمانی عیراق. باشە ئەگەر گوران لەگەل ئەوان دائەنیشن و پیتان ناخۆشە ئەدی ئیوە بو لەگەلیان دائەنیشن و سەحب نابن مادام ئەوانە شۆفینین؟ ئەی هەر ئیوە نەبوون سەدام بە زۆر ئیوەی ناردەوە لە ٩١ چونکە دانیشتنەکانتان زۆر پی خۆش بوو لەگەل ئەم شۆفینیانە؟.

تەلەفزیونەکە وتی "ئەگەر لە مندالیکی کورد بپرسی پیشمەرگەت دەوی یان جندی دەلی پیشمەرگە" بەراستی ئەوانە زۆر بی شەرمن، ئەی کی بو لە ٩٦ دەستخوشی لەم جندیانە دەکرد؟ ئەی کی بوو جندی تورکی دەهینا، ئەی ئەرتەش و پاسدار؟

من پیشمەرگەو کادیر بویمەو تا ئیستاش سوودی یەک سەنتیشم لە هیچ لایەنیک وەرنەگرتوەو وەریشی ناگرم، هیچ کاتیکیش گوران نەبویمەو ناش بم بە گۆران بەلام ئەوانە وا دەزانن کە هەوای کوردستانیش نابیت بی رەزامەندی ئەوان هەلکیشری کاتیک کە باسیش لە دیموکراتیەت دەکری هەمویان دەبن بە ئوباما و باس لە دەستورو یاسا دەکەن. من نازانم ئەو زوروەرانەی وەکو خالید شوانی و ئەمسالیان کە لە فشە زیاتر هیجی تر نازانن تا ئیستاش درک بەوە ناکەن کە ئەوان بەشیکن لە عیراق و مەعاش و ئەو پارانەی کە دەیدزن لە بەغداوە دیت؟ ئەدی هەر لیستەکەی ئەوان نەبوو لەگەل مالیکی یەکیان گرت؟ بو وادەزانن مالیکی لەوانی تر باشترە؟ هەر مالیکی نەبوو تەنگی پی هەلچنیبوون لە سەر مەسەلەی گەندەلی؟ هەر مالیکی نەبوو بریاری دا کورد بە ڤیزا بچیتە بەغدا هەتا مەسعود کرنوشی بو برد؟

من تی ناگەم بوچی ئەم دەزگایانە ئەم شتە هەنوکەییانە لەبیر دەکەن بەلام قرناقاو و پشت ئاشان لەبیرناکەن کە ئەوە نزیکە ببیتە ٣٠ سی سال؟ مەبەست لەم تیکەلیە چیە؟ دوایە من تیناگەم بوچی تا ئیستا ئیعلامی حیزب زال بی بەسەر کوردستان؟ کوا دەولەتی قانون کە ئەوان ئیدیعای بو دەکەن؟ بەلام کاتیک سەرۆکی پەرلەمان شەهادەی ٣ ی ناوەندی نەبیدت حوکمرانی کوردستان بکات چی لی بەدی دەکەیت؟ لەوانەیشە خەتای میلەت بی کە تائیستا پرسیاریان لە سەروکی پەرلەمان نەکردوە کە چ شەهادەیەکی هەیە و بو پیی دەلین "دکتور"؟ بەلام کاکە با هەر دەستی لی نەدەین باشترە ئەگینا هەزارنی وەک کاک مەسعود و ئەندامانی م س و ئەندامانی پەرلەمان ئیحراج دەبن و وەک نیچیرڤان دەبی بە پەلە خویان بگەیەننە یەکیک کە زانکو نەناسراوەکان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە