پاش کۆبونه‌وه‌کانی مسته‌فای سه‌ید قادر و توڕه‌بونی به‌رامبه‌ر به دوو گۆڕانخواز
Saturday, 26/11/2011, 12:00
سه‌رنجێك: له‌دروست بوونی گۆڕان و ده‌رئه‌نجامه‌کانی باڵی ڕیفۆرم؛ له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات؛
وه‌ڵامیك بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی شه‌هاب كه‌ریم و عه‌لی سابیر، مسته‌فای سه‌یدقادر بە عەقڵی شاخەوە هاتبوو لێمان تورە بێت لێره‌دابه‌باشی ده‌زانم باس له‌هه‌ندێ كه‌م وكوڕی كۆبونه‌وه‌كانی كاك مسته‌فای سه‌ید قادر بكه‌م و چه‌ند ڕاستیه‌كیش هه‌یه بیخه‌مه‌ڕ و بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر بێزارنه‌بێت و به‌لاڕێدا نه‌ڕوات؛ هه‌وڵده‌ده‌م به کورترین شێوه؛ باس له دروستبونی گۆران له ده‌ره‌وه بکه‌م ، دواسه‌رنجیشم له سه‌ر کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌که بخه‌مه ڕوو.!
کشانه‌وه‌ی" نه‌وشیروان مسته‌فا" له ینک و دامه‌زراندی کۆمپانیای ووشه و گۆڕان بابه‌تێکی دوور و درێژوو پڕنهێنی و پرس و لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌تین بۆ خه‌ڵک و خودی"نه‌وشیروان مسته‌فا". ئه‌مه‌ش ده‌بێت ئه‌و به‌ڕێزه ده‌ستپێشخه‌ربێت له ئاشکراکردنی نهێنیه‌کانی و نوسینه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان؛ که‌وا بڕیاره ته‌واوی ڕاستیه‌کان له‌دووتوێی په‌ڕتوکێکدا به چاپی بگه‌یه‌نێت؛ که هیوادارم ئه‌مه دوانه‌خات، نه‌کا درۆی پاش مه‌رگ وه‌ڵامه‌کانمان لا گوماناوی و بزر بکه‌ن؛ وه‌ڵامی ڕاستیمان له‌بازنه‌ی گومانی درۆ و ڕاستیدا بۆ مێژوو بهێڵنه‌وه.
*دروستبونی ڕه‌گ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.!پاش هه‌وڵدانێکی زۆری نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و سه‌رانی به‌ناو ڕیفۆرمی ئه‌وسای ینک و کادرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات؛نه‌توانرا ئه‌و کاره‌ی ڕه‌گ ئه‌نجامیدا به پاکتیک ئه‌وان ئه‌نجامی بده‌ن ،جابه‌هه‌ر هۆکارێک بێت که‌من ئه‌میان ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ بێتوانایی سه‌رانی ئه‌وسایی ڕیفۆرم وگه‌مه‌ی مانه‌وه‌و خۆپه‌رستیان له‌ده‌سه‌ڵات و پۆست‌دا ، تا ئه‌وساته‌ی زانیان ئیتر ده‌بێت چاره‌نوسی کۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌ڵبژێرن یان ئه‌وه‌تا کار بۆ هه‌موو ئه‌و په‌یمانه شاراوه‌یه‌بکه‌ن که خه‌ڵکێکی زۆریان پێ فڕیودابوو له‌دوای دورکه‌وتنه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ینک." بێگومان ئه‌وانیش وه‌ک باڵێکی نێو ینک سیاسه‌تیان ده‌کرد " به‌ڵام له شێوه‌ی گروپێکی ڕیفۆرمخوازی جیادا؛نه‌ک وه‌کو گۆڕان.!
"ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی" بوێرانه بڵاوکراوه‌که‌ی خۆی دا به گوێی جه‌ماوه‌ری کوردستاندا، تۆپه‌که‌ی خسته به‌ر قاچی ینک بۆ بڕیار دان.
خاڵێکی گرنگ له نوسراوه‌که‌ی ڕه‌گدا هاتبوو که داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی ته‌واوی سه‌رکردایه‌تی ینکیان ده‌کرد؛که‌ئه‌مه‌ش ئه‌و هۆکاره‌بوو که ڕه‌گ ناڕاسته‌وخۆ پێی وتبون ئێوه توانای سه‌رکردایه‌تیه‌کی ڕاسته‌قینه‌تان نیه و جێگای گومانن بۆ ئاینده‌ی گه‌له‌که‌مان؛ له‌ڕاستیشدا وابوو ئه‌وه‌ی ڕه‌گ کردی به‌و چوار کادره؛ ده‌کرا سه‌رکردایه‌تی باڵی ڕیفۆرم بیکردایه ؛که نه‌یکرد.!؟ گه‌رچی ڕه‌گیش ئه‌وخاڵه‌ی ده‌ستکاری کردوو لێی په‌شیمان بووه‌وه؛بۆ ڕاگرتنی سۆزی هه‌ندێک له لایه‌نگرانی ڕه‌گ و ڕیفۆرم که پێکه‌وه کاریانده‌کرد.
ده‌ستپێکی ململانێکان لێره‌وه سه‌رچاوه‌یگرت،"ڕه‌گ بوێر و، ڕیفۆرم له‌رزۆک" که ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌بوو که کردیان ؛چون ئه‌وان"ڕیفۆرم" خاوه‌ن ئه‌زمون بوون له‌گه‌ڵ ینک و سه‌رانیدا؛ به‌تایبه‌تیش که گۆڕان خۆی ڕاگه‌یاند ئیتر ئه‌وان کێچ که‌وته که‌وڵیانه‌وه‌و به په‌له خۆیان گه‌یانده‌وه ڕیزه‌کانی گۆڕان و خۆیان کرده خاوه‌نی پرۆسه‌که وکه‌وتنه هه‌وڵدان بۆ دورخستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ناوی ڕه‌گه‌وه کاریانکردبوو. چون دڵنیا بوون له‌وه‌ی به‌ده‌ری کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌چن؛له‌ڕاستیدا لایه‌نگرانی نه‌وشیروان مسته‌فا له سه‌رانی ڕیفۆرم خواز ،زیاتربوون له نێو ینک و ده‌ره‌وه‌ی ینکدا.هه‌ر بۆیه زوو له‌و گه‌مه‌یه گه‌یشتن؛که ده‌بوایه به‌زووی وازی بکه‌ن و،جێپێیان توند بکه‌ن وه‌کو کردویانه له گۆڕاندا ؛که‌له‌ڕاستیدا جێگه‌ی گومانێکی زۆرن بۆ ئاینده‌ی گۆڕان و گۆڕانخوازان له هه‌رێمه‌که‌دا. که ئه‌مه‌ش به‌ڕونی ده‌رده‌که‌وێتله‌شێوازی کارکردن و کاندیدکردنی ئه‌ندامانیان بۆ پۆسته دیاری کراوه‌کان.
ڕه‌گ؛ جێده‌ست وچالاکیه‌کانی ڕاسته‌وخۆو کاریگه‌ربوون؛ڕه‌گ هه‌ڵسوڕاوه‌کانی خۆی دیاریکردو لیژنه‌ی کاره‌کانی له وڵاته‌کاندا دروستکرد وڕاسته‌وخۆچوه ناو جه‌ماوه‌ره‌وه گه‌رچی له‌گه‌ڵ دروستبونی گۆڕاندا ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ڕه‌گ ئاشکرایانکرد که شتێک نه‌ماوه به‌ناوی ڕه‌گه‌وه‌و خۆیان بۆ لیستێکی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌ده‌که‌ن،له‌به‌رامبه‌ریشدا؛ئه‌ندامانی ڕیفۆرم شاراوه‌و دواکه‌وته‌ی بڕیاردانی سه‌ره‌وه‌بوون که له‌گه‌ڵ هه‌ندێک گرێبه‌ستی سیاسی و تاکیدابوون بۆ کاره‌کانیان،به‌نمونه‌ی؛ گره‌وه له‌سه‌ر بردنی ناوی یه‌کێتی و به‌کارهێنانی هه‌موو ڕموزه‌کانی ینک بۆ سه‌رکردایه‌تی نوێی ڕیفۆرم و ئه‌ندامانی شوێنکه‌وتوی ڕیفۆرم؛ته‌نانه‌ت ماڵپه‌ڕی ینک ی ده‌ره‌وه‌یان به‌ناوی سه‌رکردایه‌تی باڵی ڕیفۆرم تۆمارکردوو،په‌یمانی وه‌رگرتنی موچه‌و زه‌وییان ده‌دا به ئه‌ندامانی ڕێکخستنه‌کانی باڵی ڕیفۆرم، به ئاشکرا کاک "عومه‌ری سه‌ید عه‌لی "له‌هۆڵه‌ندا باسی له‌وه ده‌کرد،که ئه‌وانیش حیزبێک دروست ده‌که‌ن و هه‌موو ئه‌ندامه‌کانیان ده‌که‌نه موچه‌خۆر له‌سه‌ر حوکومه‌ت و بژێوییان بۆ په‌یداده‌که‌ین که له‌کاتێکدا ئێمه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی دارایمان نه‌بێت؛ ده‌بێت ئه‌و ڕێگایه هه‌ڵببژێرین و ده‌ستبه‌کاربین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته؛ ئه‌ی ده‌بێت ئێستا بیه‌وێت چی بکات.!؟ له‌گه‌ڵ ئه‌م کات کوشتنه‌دا دوا بڕیاری هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی ڕیزه‌کانی ینک یانداو مه‌ڵبه‌ند له‌ده‌ره‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه،که هه‌موو چوونه سه‌ر کاره ئاماده‌کراوه‌کانی ڕه‌گ ودرێژه‌یان دابه‌کاره‌کانی گۆڕان.
نه‌وشیروان مسته‌فا؛موڵکدارێتی یه‌کێتی گه‌ڕانده‌وه بۆ خاوه‌نه‌کانیان و ڕیفۆرمخوازانیش له‌ژێر فشاری ئه‌ودا ده‌ست به‌رداری ئه‌م کاره‌بون.!به‌ڵام ڕێگای دوومیان گرت که ڕێگای به‌رگریکردنی درێژخایه‌نه له پرۆسه‌که‌دا؛که‌ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وان باشترین هه‌ڵبژارده‌وبه‌رجه‌سته‌تره بۆ کاره‌کانیان،چون هه‌میشه لیستێکی ئاماده‌کراوی کۆنیان هه‌یه بۆ کاره‌کان و که‌سه‌کان؛که ماندوبونی پێشتریانی پێ ده‌حه‌وێننه‌وه‌و گفته‌کانی ڕابوردویان له‌گۆڕاندا ده‌ده‌نه‌وه به‌ڕیفۆرمخوازان و،چالاکوانانی تری پێ وه‌لاده‌نێن.
ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌ی ڕیفۆرمی ینک ی جاران که‌وته نێو گۆڕانه‌وه‌و به‌شێکی زۆری کاره‌کانیان له‌گۆڕاندا به‌م عه‌قڵه وه به‌ڕێده‌که‌ن.
حه‌قه بپرسین.؟ سه‌رکردایه‌تی باڵای گۆڕان له پێنج پۆستی باڵا پێکهاتوه که " نه‌وشیروان مسته‌فا، قادری حاجی عه‌لی،حه‌مه‌تۆفیق ،عومه‌ری سه‌یدعه‌لی ،مسته‌فای سه‌یدقادر" به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. گه‌رچی کاتیش بن؛ ئه‌مه چۆن و بۆچی.!؟ یان هه‌ڵده‌گرن بۆ کۆنگره‌و،له ئێستادا شته‌کان کاتین و له‌قۆناغی دروستبونداین.
به‌ڵام؛کام کۆنگره،ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی ده‌بێت به‌زۆرینه‌و که‌مینه بڕیاره‌کان بدات و سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ر بکات؛دیاره نه‌وشیروان مسته‌فا له‌مێژه کێشه‌ی له‌گه‌ڵ کۆنگره‌وچه‌پڵه ڕێزاندا هه‌یه؛هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو ینکی به‌جێهێشت و بڕیاری گۆڕانی دا.له‌و ڕوه‌وه دڵنیام که ئه‌زمونی زۆری هه‌یه‌و،خۆی له‌کاری وانادات.
ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی که "دکتۆر فڵان 14 ده‌نگ ده‌هێنێت و،فڵان که‌سی سه‌رکرده‌ی ڕیفۆرم 140" .ده‌ک خاکمان به‌دامان؛چۆنیمان گۆڕی.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌یه که له کۆنگره‌ی داهاتوی گۆڕاندا،گۆڕان ده‌کات؛کۆبونه‌وه‌کانی ڕه‌وه‌ندی کوردی له ده‌ره‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وڕاستیه‌ن که چۆن ده‌یانه‌وێت ئه‌ندامانی کۆنگره هاورده‌بکه‌ن.
کۆبونه‌وه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ مسته‌فای سه‌ید قادر.به‌باشی نازانم؛به‌وردی باس له کۆبونه‌وه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی گۆڕان بکه‌م. بۆکارێکی ئه‌وها،پاش تێپه‌ڕاندنی ماوه‌یه‌کی زۆر له چاوه‌ڕوانی گۆڕانخوازان ،نه‌ده‌کرا وا تێیپه‌ڕێنن.
هاتنی مسته‌فای سه‌ید قادر بۆ ده‌ره‌وه کارێکی نه‌شیاوبوو که سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ک کردیان ،چون هاتنی هه‌ر سه‌رکرده‌یکی ریفۆرم وه‌ک دوو دیوی دراوێکن بۆ خه‌ڵکانی ئێره‌و گۆڕانخوازه‌کان، به‌تایبه‌تیش که کاک مسته‌فا به‌رپرسی داراییه نه‌ک ڕێکخستن و ژووری ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ووڵات. به‌رهه‌مه‌کانیانی ده‌ری خست که بۆچی هاتووبون.له سوێد کارێکی ئه‌وتۆیان نه‌کرد که جێی ده‌ستخۆشی بێت، ئه‌ڵمانیایان گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌رده‌می لیستی 57 و هۆڵه‌ندایان وه‌ک مه‌ڵبه‌ندی جاران وه‌گه‌ڕخست و بریتانیان دیاریکرد.!
له‌دانیشتنه‌که‌ی هۆڵه‌ندا،کاک مسته‌فا دڵشکاوی خۆی نیشاندا که‌نابێت گۆڕانخوازان؛ نوسراوه‌کانیان بۆ شوێنی تر بنێرن؛واته‌مه‌به‌ستی كوردستان پۆست بوه،که ئه‌مه‌ش ڕاسته‌و،ساڵانێکه ئێمه‌ش واده‌که‌ین و بێوه‌ڵامین.!؟ ئه‌و ده‌یوت به‌ڕێزوه قسه‌م له‌گه‌ڵ دوگۆڕانخواز به‌ناوی شه‌هاب كه‌ریم وعه‌لی سابیره‌وه‌کردوه‌که‌چی ئه‌وان به‌نوسین وه‌ڵامیان داومه‌ته‌وه،که‌دیاره کاکی به‌ڕێز په‌نجه به‌رزکردنه‌وه‌وهه‌ڕه‌شه‌كردنی پێ ئاساییه‌و ئاگادارنیه له‌وه‌ی په‌نجه به‌رزکردنه‌وه مانای چیه. به‌تایبه‌تیش له که‌سانێکی خاوه‌ن خه‌بات و شۆڕشگێڕی ماندونه‌ناس و بوێر.
له‌هه‌مووی سه‌یرتر پاش ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی هۆڵه‌ندا لیژنه‌یه‌کی ده‌ستنیشانکراوی باڵاتریان دروستکردوه له هۆڵه‌ندادا،که‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵبژێردراوه‌بکات که له "چیا عه‌باس و محمود مراد و ئازاد کاکه ڕه‌ش و خالید ڕه‌زاو ڕه‌وه‌ز هه‌ڵکه‌وت و کاوه‌حه‌سه‌ن" و رزگار ساڵح ،دروستبون ؛ که‌ئه‌مه‌ش هیچ جۆره هه‌ڵبژاردنێکی بۆ نه‌کراوه جگه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن نه‌بێت.
کورد ده‌ڵێ "هه‌موو ڕێگاکان ده‌چنه‌وه‌بانه" به پێی ئه‌و پلان وکارو قسه‌وباسه‌ی بۆدروستبونی گۆشه‌کان ده‌کرێت ئاینده‌ی ئه‌نجومه‌ن و مه‌کۆکان هه‌رده‌چنه‌وه سه‌ر مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی جارانی ده‌ره‌وه‌و چیا عه‌باسه‌که‌ی هۆڵه‌ندا. گه‌ر کاک نه‌وشیروان به‌دواداچونی بۆ نه‌کات ئه‌وا زه‌حمه‌ته به‌دووساڵی تریش به‌ئه‌نجومه‌نه‌کانی ده‌ره‌وه بڵێین ئامین له ده‌ست سه‌رانی کۆنی ڕیفۆرمی نێو گۆڕان.
تكایه‌به‌ڕێزان سه‌ردانی ئه‌م لینكانه‌بكه‌ن.
بە عەقڵی شاخەوە مسته‌فای سه‌یدقادر هاتبوو لێمان تورە بێت
دوای ئه‌م هه‌مو ره‌خنه‌یه ئینجا چی؟
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌كه‌ی مسته‌فای سه‌ید قادر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست