پارتیی رێگایه‌کی تازه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش‌ به‌کارهێنانی کیژانه‌ تا گه‌نجانی پێ ده‌سته‌مۆ بکه‌ن

Wednesday, 16/03/2011, 12:00


كاتێك له‌ شه‌قامه‌كه‌دا به‌ سه‌یاره‌كه‌ی خۆم بۆ سه‌ردانی یه‌كێك له‌ هاوڕێكانم به‌ لای یه‌كێك له‌ ناوچه‌ بچوكه‌كانی سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستاندا تێپه‌ریم له‌ناكاو چه‌ند كور و كچێكی گه‌نج له‌ ناوچه‌كه‌دا هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌ندێكیان به‌ شه‌قامه‌كه‌دا په‌ڕینه‌وه‌ ئه‌وه‌ی من سه‌رنجم دا هه‌ر كچێك كورێكی له‌گه‌لدا بوو یاخود كوره‌كه‌ به‌دوای كچه‌كه‌وه‌ بوو و هه‌ندێكی تریش له كچه‌كان له‌ پێش ناوچه‌كه‌ وه‌ستابوون و له‌گه‌ل یه‌ك پێده‌كه‌نین و له‌ولاشه‌وه‌ هه‌ندێ كور چاوه‌روانی ده‌رفه‌تێك بوون بۆ چوونه‌ پێشه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ دیمه‌نی ئه‌و كور و كچانه‌ بوو كه‌ بۆ خولی فێربوونی مۆسیقا و زمان و چه‌ند وانه‌یه‌كی تر روویان له‌م ناوچه‌یه‌ كردبوو كه‌ ماوه‌ ماوه‌ بودجه‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و ئامانجی زاره‌كی ئه‌م خوله‌ فێركردن و رۆشنبیركردنی گه‌نجه‌ به‌لام ئامانجی ژێره‌وه‌ی ئه‌م خولانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی راكێشانی گه‌نجه‌ بۆ ناو پارتی و رێبازی به‌ناو نه‌مری بارزانی ، لێره‌دا حه‌زم كرد چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی كچ له‌ لق و ناوچه‌كانی پارتی بۆ خه‌ڵكی كوردستان و شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌ت بخه‌مه‌ ڕوو،ره‌گه‌زی مێینه‌ له‌ناو پارتی وه‌ك ئامرازێك به‌كار ده‌هێنرێت بۆ راكێشانی گه‌نجان و هه‌رزه‌كاران ،پارتی داوا له‌ هه‌رزه‌كاران ناكات به‌تایبه‌ت كور كه‌ بێن بۆ ریزه‌كانی به‌ڵكو وایان لێده‌كات كه‌ خۆیان بێن و ناچار بن به‌رده‌وام بن له‌گه‌لیاندا،له‌هه‌ر لق و لیژنه‌ و ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به‌و پارته‌ شوێنی تایبه‌ت ته‌رخان كراوه‌ بۆ به‌یه‌ك گه‌یاندنی كوران و كچانی به‌شداربوو له‌ كۆڕ و سیمینار و خوله‌كان، ئێمه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ چه‌ند سالێك پێش ئێستا و ئاشكرابوونی گروپی شێخ زانا كه‌ خۆی له‌ خۆیدا سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، ئه‌م گروپه‌ سه‌ره‌تا رێكخستنه‌كانی خۆی پته‌وكرد به‌ راكێشانی چه‌ند گه‌نجێك بۆ ناو ریزه‌كانی ئه‌ویش به‌به‌كارهێنانی ره‌گه‌زی مێینه‌ بۆ راكێشانی ئه‌م گه‌نجانه‌، شێخ زانا سه‌ره‌تا به‌ خه‌یالی دامه‌زراندنی رێكخستنێك بوو وه‌ك ده‌زگای پاراستنی سه‌ر به‌ پارتی ، به‌لام دواتر به‌هۆی نه‌ره‌خسان و گۆڕانی پلانه‌كه‌ی توانی به‌ هاوكاری پارتی رێكخراوێك دابمه‌زرێنێت ، سه‌ره‌تا شێخ زانا ته‌نیا بوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌رێگای مزگه‌وته‌كان و گفتوگۆ ئاینیه‌كانی مزگه‌وت توانی خۆی بكات به‌ هاورێی چه‌ند گه‌نجێك و دواتر زیاتر نزیك بوونه‌وه‌ لێیان و دواتر بردنه‌وه‌یان بۆ ماڵ و هێنانی سۆزانیه‌كان بۆیان و دواتر وێنه‌گرتنیان توانی ئه‌م گه‌نجانه‌ ببه‌ستێته‌وه‌ به‌ خۆی ، ئه‌و هه‌ر به‌م كاره‌ هه‌ڵنه‌ستا به‌ڵكو خۆی كرداری سێكسی له‌گه‌ل ئه‌م گه‌نجانه‌ ئه‌نجام دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگێز ئه‌م گه‌نجانه‌ نه‌توانن خیانه‌ت یاخود بیر له‌ جێهێشتنی رێكخراوه‌ بچوكه‌كه‌ی ئه‌و كات و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی داهاتووی سه‌ر به‌ پارتی بكه‌نه‌وه‌، به‌لام هه‌م دیسان به‌هۆی گۆڕانی پلانی پارتی و ئاشكرابوونی به‌شێكی ئه‌م رێكخراوه‌، پارتی هه‌ڵسا به‌ ئه‌نجامدانی سیناریۆیه‌ك كه‌ تیایدا ده‌زگا پاراستن و ئه‌منیه‌كانی خۆی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا كرده‌ پاڵه‌وان ، شێخ زانا كۆتایی هات به‌لام پلان و بیركردنه‌وه‌كانی له‌ناو پارتی كۆتاییان پێ نه‌هاتووه‌ به‌لكو زیاتر په‌ره‌ی پێدراوه‌ و شتی تازه‌ی بۆ زیاد كراوه‌، پارتی له‌رێگای خوێندنگاكان به‌تایبه‌ت خوێندنگاكانی كچان به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر چالاكی ئه‌نجام ده‌دات به‌ هاندان و كۆكردنه‌وه‌ی كچانی هه‌رزه‌كار بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ سیمینار و خوله‌كانی سه‌ر به‌ ناوچه‌ و لقه‌كانی پارتی بكه‌ن ، له‌كاتێكدا شوێنیك كچی لێبێت بێگومان كۆمه‌له‌ گه‌نجانێكی نا رۆشنبیر هه‌ن كه‌ تامه‌زرۆی شوێنی وان و ته‌نانه‌ت مه‌منونیش ده‌بن ئه‌گه‌ر رێگه‌یان پێدرێت ، هه‌ر بۆیه‌ش له‌ناو پارتی كه‌سانی رۆشنبیر به‌دی ناكرێن به‌لكو به‌ رواله‌ت خۆیان به‌ رۆشنبیر داده‌نێن به‌لام له‌ راستیدا وانین. له‌ناوچه‌كانی پارتی كاتێك كور و كچ به‌ مه‌به‌ستی فێربوونی مۆسیقا یاخود وانه‌یه‌ك به‌شدار ده‌بن هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی خوله‌كه‌ مامۆستاكان هانیان ده‌ده‌ن كه‌ هاورێیه‌تی له‌گه‌ل یه‌ك په‌یدا بكه‌ن و زیاتر ئاشنای یه‌كتر بن ، به‌ تێپه‌ربوونی كات هیچ كچێكی به‌شداربوویی خوله‌كه‌ به‌ پاكی نایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ ، به‌لكو زۆربه‌یان په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ل یه‌كتر ده‌به‌ستن و شه‌وانیش به‌ ته‌له‌فۆن باسی ره‌وشی سیاسی پارتی ده‌كه‌ن و پاشان به‌ ده‌نگ یه‌كتر ره‌حه‌ت ده‌كه‌ن بێجگه‌ له‌وه‌ زۆریان ده‌چن بۆ پاركه‌كان یاخود شوێنی تر و شتی نابه‌جێ و ده‌ست گه‌مه‌ له‌گه‌ل یه‌كتر ئه‌نجام ده‌ده‌ن ته‌نانه‌ت له‌ناو لق و ناوچه‌كان ژووری تایبه‌ت هه‌یه‌ كه‌ به‌ریوبه‌ری ناوچه‌كه‌ و ئه‌ندامه‌كانی تیایدا له‌گه‌ل كچه‌كاندا راده‌بوێرن و له‌گه‌لیان جووت ده‌بن ، به‌م شێوه‌یه‌ ناوچه‌كه‌ی پارتی دیوكۆمێنتی زۆر سه‌باره‌ت به‌م كرده‌وانه‌ی ئه‌م كچ و كورانه‌ لای خۆی تۆمار ده‌كات و وایان لێده‌كات كه‌ ببن به‌ خزمه‌تكاری رێگای پارتی و بارزانی و تا هه‌تایه‌ وا له‌و گه‌نجانه‌ بكات كه‌ ئیش بۆ پارتی بكه‌ن و بۆ مه‌رامی سیاسی خۆی به‌كاریان بهێنێت، ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ ته‌نها سه‌ردێرێك بوو سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌كه‌ كه‌ ویستم پێتانی ئاشنا بكه‌م پیسی و نا پاكی ئه‌م شوێنانه‌تان به‌ كورتی بۆ بخه‌مه‌ ڕوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە