کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


د.رێکەوت ومانگرتنی کارمەندانی تەندروستی - چاوپێ کەوتنێک لە گەلی کوردستان تیڤیەوە

Saturday, 30/04/2011, 12:00







بەرێزان کاک بەهێز، د. رێکەوت و کاک ئەحمەد رەزا لەکەنالی گەلی کوردستانەوە باسی نارەزای وەمان گڕتنی هەندێک لە کارمەندانی خەستەخانەکانتان دەکردوەبەهەموجۆرێک دژایەتیتان دەکردن.

من لە نزیکەوە گەنجێکی وەکود.رێکەوت بەرێوبەری تەندروستی سلێمانی دەناسم و زۆردڵنیام کە بەرێزی ئەوپۆستە ی لەئەنجامی بێ بەرهەمی وە نەشارەزای خۆی لەبواری پزیشکیدا وەرگرتوە، هەروەها ئەگەرلایەن گرێکی زۆرتوندرەوی جەلالی نەبوایەبەخەویش ئەوپۆستە بەرزەی وەرنەدەگرت جونکە زۆرزانیاری نەبو لەسەربەرێوە بردنی دامو دەزگایەکی وەکو فەرمانگەی تەندروستی . لەکاتێکداکە بەریوەبردنی فەرمانگەی تەندروستی لەشارێکی بێ گەورەی وەکوسلێمانی هەروا ئاسان نیە، بەڵام با بڵین بەرێزی شایانی ئەوپۆستەیە.

لەبەر ئەوەی کاک ئەحمەد ناناسم زۆررەخنەی لێناگرم هەرئەوەندە دەڵێم کە ئەویش کەم قسەی نابەجێ نەکرد لەسەرخۆپیشاندان وەمانگرەکان، لە بابەتەی ئەمرۆما زیاتڕ لەسەرد.رێکەوت دەدوێم.

بابڵین ئیوەراست دەکەن وە نابێ کارمەندانی تەندروستی مان بگرن ، بەڵام من لەکاک بەهێزدەپرسم بودە ترسێ لەداواکاری خۆپیشاندەران وە بۆبە دڵێکی پاکەوە میوانداری نوێنەرێکی مانگرەکانیشی نەکردلەبەرنامەکەیدا بۆئەوەی کە بە کوردی تێ بگەینێ بۆمانیان گرتوە.

زۆرسەیرە کە ئیستا خۆت وە میوانەکانت پرسەوواوەیلاتان داناوە بۆدانیشتوانی سلێمانی وە وا قسەتان دەکردکە نابێ نەخۆش پشت گوێ بخرێت وە نابێ کارمەندانی تەندروستی مان بگرن، لە جیاتی ئەوەی باسی هۆی مانگرتنیان بکەن کەچی بەهەرسێکتان دەتان ویست بەجۆرێکی زۆرخراپ خەڵق پڕکەن وەسوکایەتی بە پزیشکەکان وە کارمەندانی تەندروستی بکەن .

من زۆر سەرم سورماوە بۆ باسی حکومەتە دیموقراتیەکەی کە بەرێزتان پشتی دەگرن نەکرد کە١٠ کوری جوانیان کوشت وە ٥٠٠ هاوڵاتیشیان برینارو کەم ئەندام کردوناردیانن بۆئەودکتۆرانە کە لە خەستەخانەکاردەکەن بۆئەوەی چارەسەریان بکەن، هەمو دەزانین کەماوەی دوو مانگە ئەو کارمەندانە دەمیان چۆتە کلیلە بێ ئەوەی بویان هەبێ هیچ بلین وەیانارەزای خۆیان دەربرن، لەهەمان کاتدا د.رێکەوەت کەبەناوهەڵگری بروانامەی پزیشکیە نەهاتە سەر تیڤی وەیان بە یەکێتی بڵی بەس خەڵق بکوژن، گوی لە مانگرەکان بگرن ،بزانن چیان دەوێ چونکە کارمەندەکانم هاتۆتە تینیان وە هیچی ترناتوانن بێ دەنگ بن لەوقەسابخانەیەی کە یەکێتی وپارتی دایان ناوە لە سلێمانی.

دەبوایە دکتۆر گیان لە پێشامرۆڤ و پزیشک و بەریوەبەری تەندروستی ئنجاجەلالی بیت، بەڵام چونکە تۆکەسایەتیەکی تێک شکاوخۆفرۆشیت وە ئامادەیت لە پێناوی کورسیوچنگێك دۆلارا هەموبەهابەرزەکانی مرۆڤایەتی بخەیتە ژێڕپێتەوەوەئەوسوێندەی کەخواردوتە بشکێنی . وەبۆئەوەی پشتگیری لەحیزبەدۆراوەکەت بکەیت ئامادەی هەرچی خواپێ خۆش نیەبیکەی بەرامبەر کارمەندانی تەندروستی، بەڵام زۆر باش بزانە کەکورسی بۆکەس نامێنی ، من سەرم سورماوە لە تۆوەتێناگەم بۆهەڵگری بروانامەیەکی باوەرپێ کراوی وەکەتۆناوی خۆی وەخێزانەکەی زران بۆکورسیوپارە وحزبێکی دۆراو گەندەڵ؟. تکات لێ دەکەم خۆت مەکە بەد.بەرهەم گوێ لە کارمەندەکانت بگرە زۆر باش بزانە کە پیاوەکانی سەدام زۆرهەوڵیان دا لەگەل کارمەندانی تەندروستی سلێمانی هەموهەوڵەکانیان بێ سودبو(وابزانم تۆلەمن باشتردەزانی سەرانی رژێمەکەی سەدام چیان بەسەرهات هیوادارم تێ بگەیت باسی چی دەکەم)

لەکاتی بەرنامەکەدا وتت بە کارمەندە مان گرتوەکانمان وت پەلەمەکەن حکومەتی هەرێم بەڵێنی داوە کە بەزووترین کات وەڵامتان بداتەوە وە هەموداواکاریەکانتان جێ بەجێ دەکات. من دڵنیام ئەمە درۆیەکی شاخ دارە چونکە سەرۆک وەزیران خۆی دانی پیاناکەحکومەتەکەی هیچی پێ ناکرێ کەوابێ د.رێکەوت تویەکی بێفەرچیت پێ دەکرێ؟ وەچۆن دەوێری بڵی لەل لەئاستی ئەورژێمە دکتاتۆرەدا ؟ وەیا گفتوگۆبکەیت بۆچی تۆلە وڵاتانی ئەوروپا دەژێت؟؟؟؟

من پێت دەڵێم یان زۆرگێلی وەیان خۆت گێل کردوە بۆکورسی وپارە، چونکە مان گرەکان زۆرلە تۆ زیرەك ترووریاترن وە دەیان زانی کە سەرۆکە خەڵەفاوەکەت خراپتڕلەسەدام ومڵازم محسن هەڵسوکەوت دەکات وەبە تۆپودەبابەو چەکداری عەرەب داواکاریەکانی خۆپیشاندەران ومانگرەکان جێ بەجێ دەکات.
راستە مام جەلال خەڵەفاوە بەڵام تۆوکاک بەهێزوکاک ئەحمەدراستە رۆشەنبیرنین بەڵام کەمێك خویندەواریتان هەیە وە وابزانم نەخەڵەفاویشن
کەچی لەهەمومیدیاچەواشەکەرەکانتانەوەخۆتان هەڵخەڵەتانوە وەدڵتان خۆشە کەخۆپیشاندان نەما وەسلێمانی هێوەربۆتەوە.

با مژدەیەکتان بدەمێ نەوەکوخۆتان گێل کردبێ من پێتان دەڵێم تازە ناتوانن سلێمانی سەرکوت کەن چونکەلای ئێمە ئێوە لە سەدامویاوەرەکانی خراپترودزتروگەندەڵتروپیاوکوژترن لەبەرئەوە چۆن ئەمنەسورەکەمان هەڵتەکان ئێوەخراپ تڕهەڵدەتەکێنین.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە