کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەنگاوەکان بەرەوئاسایکردنەوەی رەوشی سلێمانی بۆجەمال عەبدوڵاسەرنوسەری رۆژنامەی بەڵگە

Saturday, 23/04/2011, 12:00






ئەمرولە کەنالی زاگرۆزگوێم لە لێ دوانێکی تۆبو، نازانم تۆچیت؟ وەبۆوا بەراشکاوی قسەی زل وەهەرەشەت دەکرد؟ لە کاتێکداکە ناوی بەرنامەکەت هەنگاوەکان بەرەوئاسایکردنەوەی رەوشی سلێمانی بوکەچی لە وە دەچوکە تۆ لەجیاتی ئەوەی ئاوبکەیت بە ئاگرا بەنزینت دەکرد بەئاگرەکەدا،هەرخەرێکی قسەی حەلەقومەلەقوهەرەشەبویت ئەوەی دەتوت نەتەوەوتەوەهەرلە قسەکانی سەدامو دەستو دایرەکەی دەچوپێش نەمانیان، نازانم توخۆت بەچی دەزانی؟ کێت؟ وە بۆ هەندە فەخرت دەکرد؟.
نامیلکەیەکی یاسایت بەدەستەوەبوکە بەزمانی عەرەبی دەتخوێندەوە وە مافت دابوبە خۆت کە باسی یاسا بکەیت وەهەرەشە بکەیت، لە جیاتی ئەوەی لە نامیلکەکەدا یاسایەك بخوینیتەوەکە باسی پیاوکوژانی خەڵقی سلێمانی بکات وەچۆن رەفتاریان لەگەڵ بکرێت بو ئەوەی یاسا بەرقەرار بێت، یاباسی یاسایەک لە سەرئەوەی کەچی بکریت بوچارەسەرکردنی ئەو کێشە گەورەیە کە لە سلیمانی هەیەوەیان باسی ئەویاسایە بکەیت کە رێگای داوە بە رژێمەعەفلەقیەکەت کە ئەوهەموسەربازە عەرەبە بهێنێتە شاری سلێمانی لەهەمان کاتدا گەورەکانت بەبێ شەرم دەڵین ئەمانە عەرەب نین بەڵکوبە عەرەبی قسەدەکەن(عوزرلەقەباعەت خراپتڕ) کەچی جەلال تالەبانی خەڵەفاو دەڵێ دەچمە چاوی ئەوەوە کە دەڵی سەربازی عەرەبم هێناوە بۆسلێمانی وەکوجەعفەری هاورێ کەوتی بە خوێنی شەهیدان دەبابە نەبون بەلکو ماشێنی نەفەرهەڵگربون.
جەنابت زۆر بەبێ شەرمانە وەبەجۆڕێك لە هەرەشەباسی یاسا وە سەروەری یاسات دەکرد نازانم چۆن رووت هات باسی سەروەری یاساوسەربەرزی گەل بکەیت وە بڵێت ئەوەتا هەمو شتێك لە دەستوری عیراق دا دەخوێنمەوە کام دەستور؟ کام رێگادان بەکۆبونەوخۆپیشاندان؟، تکات لێ دەکەم باسی بەردەرکی سەرامەکە چونکە خۆ فرۆشێکی وەکو تۆبوی نیە باسی بەردەکی سەرابکات باش بزانە تۆماف نادەیت بەئێمە بەڵکو ئێمە مافی خۆمان بە زۆر لەتۆ دەسێنین (بەئاشتی،بەپێ نوس، بەپاکی بە خۆپیشاندان گەورە گەندەلەکانی کەتویان هێناوەتە سەر تیڤی راودەنێن).
لە باسی یاساو پیاوکوژەکانی کاک مەسعۆدا، کە باسی سزادانی بەرد هاوێژەکانت کرد فەتوات داکە ئەگەرهەرچ کەسێك وێرای وبەردی گرتە مەزارە موقەدەسەکەی لقی چوار،دەبێ بەردهاوێژەکە بەگولە وەڵام بدرێتەوە وە بکوژرێ وەکەسێش بوی نیە داوای دادگای کردنی بکوژەکان بکات چونکە ئەمە لە یاسای عیراق دا مافێکی رەوایە کە ئەگەر بە هەرچ جۆریك یەکێك دەرگا،پەنجەرە یان کومپیوتەری ماڵێك پشکێنی ئەوا خاوەنی ئەوماڵە بوی هەیە بەرد هاوێژەکەبکوژێت وە کەسێش بوی نیە بلێ بۆچی؟- بەخێر نەیەیتەوە بۆ خۆتویاسات-(بەداخەوە قسەکانت زۆر زلە چونکە نە کوڕت کوژراوە وەهەندە پارەش کراوە بە گیرفانتا کویروکەڕوڵال بویت). باش بزانە لە سەر ئەم قسە نابەجێ یانەت داهاتوت زۆر خراپ تڕدەبێت لەوەی بەسەرعەلی حەسەن مەجیدویاوەرەکانی هات.
ئایاپرفیسۆر جەمال بۆ توزێك باسی رۆڵی یاسایەکت نەکردکە دەبێت لە نەمیلکەعەرەبیەکەتا باس کرابێ، ئەوەش باسی ئەشگەنجەدان، کارەبالێدان، گرتن، لێدان بەداروکێبڵو دیارنەمانی گەنجان، وابزانم حکومەتە دیموقراتیەکەی کاکە مەسعودی هەڵبژیراوبریاریان داوە کەهەرچ یاسایەک باس لە وانەی سەرەوە بکات لاپەرەکەی بدرێنرێت.
بەراستی جەنابت زۆرزۆر زیرەکیت چونکە زۆربەخراپی باسی خەڵقانی سلێمانی وروشەنبیران دەکەیت کەزۆرسەرلێشێواوخراپوگێلو نەفامن وەدوومانگە سلێمانیان کاول کردوە وە داوای مافی خۆیان، هەڵوەشاندنەوەی حکومەتە گەورە سەربەرزە دیموقراتیەکەی جەنابتان وەدادگای کردنی پیاوە بەشەرەفەکەنی لقی چوارتان دەکەین وە دەڵێن برۆن نامانەوێن، بەراستی هەرچیت وت وە دەیلێ راستە دەم خۆش، بەڵام کە ئیوە هێندە باشن ئەی بۆ کەنالەکانتان وە جەنابت ئاوا توشی هیستریا وحەلەولابۆن. من بەبێ لێدان وەئەشکەنجە هەمو کەمو کوڕی خومانم بۆ رون کردیتەوە تکایە ئێوەش هەتازوە برۆن چونکە بەپی وتارەکەی بەرێز گاندی نەمر رژێمەگەندەڵەکەتان لە ریزدایە بەرەونەمان وەکو رژێمەکانی دەوروبەرمان.
با تۆزێك باسی باری تەعالا مەسعود بکەین وە بەراوردی بکەین لەگەڵ میراودەلی بەڵی تۆراست دەکەیت چۆن کفر کراوەو میراودەلی بەراورد کراوە بە بارزانی من دەڵێم حەیفە بەراورد کرێن چۆنکە ئەو گەنج ترە، باڵای بەرزترە، قۆزترە، وتە بێژە وحونجە ناکات، زمانەوانە، هەڵگری بروانامەی دکتۆرایە لە وڵاتێکی باورپێکراو، مێژوی پاکە، گەندەڵو، دزو،وڵات فرۆش نیە، دەبابەی نەبردۆتەسەرهەولێر،سەربازی عەرەبیشی نەهێناوەتە سەر سلێمانی، تا ئەمرۆش هەڵوێستی بەرامبەر میللەت جوانە، دەیەوێ سەرۆکی گەل بێت نەک سەرۆکی حزبێکی گەندەڵی پیاوکۆژ، لە هەموی گرنگ تڕدووراستیە یەکەمیان ئەوەیە ئیمە وەك پێم وتی خراپو گێلین لەبەر ئەوە دەمانەوێ ئەو پیاوە خراپە ببێت بە سەرۆکمان، دوهەم راستیش ئەوەیە کە ئەگەر بوبە سەرۆک وە دەستی دایە پیاوخراپی وگەندەڵی وەك بارزانی وە تالەبانی دیسانەوە دەچینەوە سەرشەقام وە بەهەمان جۆردەی خەینە تەنەکەی خۆڵی مێژووەوە.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە