کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به ڕێز مه سعود بارزانی ، ئه‌م نامه‌یه‌م بخوینه‌وه‌..

Wednesday, 02/03/2011, 12:00


تکایه ریگا بده ن ئەم نامه تازه یەم بگاته مە سعودبارزانی. چونکه ئیستا من ده زانم که به ش به حاڵی پارتی وه یه کێتی له ره ش ترین رۆژدان.
ئەگەر ئەمڕۆ بەراورد بکەین به ٣١ ی ئاب، به ساڵەکانی ٦٦، به شه ری برا کوژی وه یا ن به ئاش بەتاڵ. به داخەوه بەبیبینی من ئەم رۆژانه ی ئیستا ئێوەی تێکەوتوون زۆر ڕەشترن لەو ڕۆژانە،چۆنکه ئەمڕو بەداخەوە ئەو سەرکردانه دۆڕاندیان وه لەبەردەرگای گەلا بەخۆفرۆش ودزو گه ندەڵوو پیاو خراپ ناو ده برێن.
ئه وسا ئەو سەرکردانه تێکۆ شەرو، نازدارو، سەر بەرزو ڕوو سپی بون، بەڵام ئیستا بەداخه وه گەل لێان چونەتە سەر جاده وه زۆر به خراپی سەرزەنیشتیان دەکەن.
به کوردی ئه م دنیاو ئەو دنیاشیان له دەست دا بۆ کورسی و پاره ودەسەڵات که بەداخەوە هەمووی وەکوو بەفری بەهار بەخیرای دەتویتەوه بەڵام پەڵە ڕەشەکانی هەتا هەتایە لەکتێنخانەکانی مێژودا دەدروەشێتەوەوه دەبریقێتەوە.
با تۆزێک با سی کۆنگره که ی کاک مه سعود بکەین که له ووڵاتی ئیتاڵیا گرتویەتی من ئەمەوێ بزانم ئایا دیسان پارتی ویەکێتی وە یاحکومەتی هەرێم دەڵێن بەراوردی مەکەن بەسەرکردەکانی عیراق ووڵاتانی دەوورووبەری.
زۆر به داخه وه له وه ده چێ به رێزی یان ئاگای له هیچ نیه ، وه یان کۆ مه ڵانی خه ڵقی کوردستانی فه رامۆش کردوه وه یان پیا وه کانی ده ورو به ری ئه وگۆرا نیەی بو لێ ده ده ن که به رێزی ئه یه وێ گوی لێ بگرێت هه ر بۆ ئه وه ی بیخەڵەتێنن.
له وه ده چێ به رێزی توشی هەمان دەرد بوبێ وه کو هه مو سه رکرده کا نی وڵاته کانی دەوورووبەرمان که ده ڵێن ئیمه به دیموکراتیه ت وه به ده نگ دان هاتوینه ته سه ر کورسی . من پێی ده ڵێم کاکی برا تکا یا هه ر یه ک جاربه ته نیا هەستە وه تەماشای تیڤێەکی خۆماڵی بکه بزانه گەلی کورد چێت پێ دەڵێن.

کاک مه سعود خه ڵقی سلیمانی به کوردی دەڵێن نامانەوێت ، ئنجا به رێزت چی ده کەیت بۆ مانەوەی خۆت و خێزا نەکەت ئه وه هه رخۆت وه خوا ده زانێ ، به ڵام من ده ڵیم له وا نه یه:
1. به پرسی به رێزت پیاوه کانت کارێکی توریرستی زۆربه هێز له سلیمانی ئه نجام بده ن بۆ ترساندنی کۆمه ڵانی شاره که به جۆرێک که هه تا هه تایه له بیریان نه چێته وه.
2. ده سه ڵادارانی به غدا بهێنێته سه رسلێمانی بۆ کوشتنی هه زاره ها کوڕو کچی گەنج.

3. ئێران یان تورکیا وه یان هه ردو کیان له هه ردولاوه ده که ی به گژ خۆپیشانده راندا بۆ ئەوەی ده سه ڵاتی بو وه رگرنه وه له شاری سلیمانی وەک ئەوەی لە هەولێر کردی.

4. هێنانی به کرێ گیراو (مرتزقه) له وڵاتانی ده ورو به ری کوردستانه وه.

5. زۆر رێگای که ش ده گرێت هه رله به رئه وه ی ئه م نازو نعمه ته ت له ده ست نه چێ.
میژو سه لماندویه تی وه منێش بۆ مێژو ئه مه تان بۆ ده گێرمه وه که دڵنیام زۆرتان ده ێزانن. ئا یه ده زانن بنه ما ڵه هه ر بۆمانەوەی خۆیان هه موجارێک هه رله ساڵانی چلو په نجا کا نه وه که به رێز مه لامسته فا چۆته ده ره وه شێخ ئەحمەدی برای بوه به جاش لای حکومه ته جیا جیاکانی عیراق؟ بۆ پاراستنی به رژه وه ندیه کانی بارزانی پیر .
خۆ هێنا نه وه ی سه دام بۆ مام جه لال ئه وه مێژویه کی تازه یه، وه ته قه کردن به ناو خۆپیشانده را ندا له سلیمانی ده ری ده خا که چه ند به بێ ترس وه بێ بێرکردنه وه ئه ومنداڵا نه ی سلیمانیا ن دایه به ر(بێ که ی س BKC)

ره نگه من هه ڵه بم , به و هیوا یه شم که هه ڵه بم، به ڵام ئیستا هه ست ده که م حکومه ت ناچار بوه لوته به رزه که ی بنه ۆینێ وه کاک به رهه م وه یان هه ندێ له نوێنه رانی په ر له مان به ناچاری بنێرێ بۆ کۆ بو نه وه له گه ڵ خۆ پیشانده راندا. به نیازی ئه وه ی بیان خه له تێنن به به ڵێن دان که واهه ندێ له داوا کا ریه کانیان بۆ جێ به جێ ئه که ن هه ربۆ ئەوەی بارو دۆخەکه ئاسای بکه نه وه وه وه کو خویان ده ڵین ئه م ئه زمونەمان با له کیس نه چێت.
به ڵام خه یاڵیکی خاوه به داخه وه تازه جامه که شکاوه ،وه په تی ئاشتی له به ینی حکومه تو گه لا بچراوه ،وهیچ گرێ به ستی له دنیادا نایان به ستێته وه به یکه وه ، مەگەر کەسێک بەدڵێکێ گەوره وه بچێته نیوانه وه .
با بڵین دامو ده زگا که تان زاڵ بون به سه رخواستی گه ڵا وه ئه م حکو مه ته مایه وه له سه رکورسیه که به ڵام وەی له خەڵقی سلیمانی وه حکومه تی نە نه ویست.
به بۆ چۆنی من خۆ ئه گەر ڕێ نه کەوتن وه چاره سەری کێشەکه نەکرا و کاک مەسعود ناچاربوو بڕوا ئەوا هەتا سلیمانی نەکات بەلێشاوی خەڵتانی خۆێن حکومەت جێ ناهێڵێ.
تۆ بڵی مام جه لال خه به رێ بێته وه وه پی بڵێ ئەوە نەکەی، وەیان لەوا نەیە ده ست خۆشی لێ بکات.
ئیتڕ هیوا دارم ئه وه ی من له سه ره وه باسم کردوه روو نه دات ، وه حکومه تی هه رێم مل که چ کا ت بۆ هێزی گه ل . وا بزانم حکومه ت ده بێ هینده دڵی گه وره بێت که هاتن به ده نگی گه له وه به سه ر شوری دانه نێت.

2/3/11

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە