نــامـەیەكى كراوەبــۆ د.بــەرهەم ئەحمەد سالح

Tuesday, 08/09/2009, 12:00


فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى هەروەكو لەسەر كۆمەڵێك كەس تاپۆكرا بێ وایە ، زیــاتر لە 8 سـاڵ د.شـێركـۆ بەمیراتى بۆى مابۆوە,هـەموو كورد هاوارى دەكرد وقسەى لەسەر گەندەڵیەكانى دەكرد بێ سوود بوو.
تا كۆمەڵێ لە كارمەندان لە هەڵوێستێكى بوێرانەدا شاربەدەریان كرد وە ئێستالە شوێنى جەمالى زورناژەن دەوام دەكات .
وە ئێستا ئەم پۆستە كراوە بە باڵاى د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید كەس نازانێت بە چ پێوەرێك و یاسایەك ئەم بەڕێزە دانراوە لەبەرئەوەى :
1-نابێت بەرێوبەرى گشتى خزمەتى لە (17)ســاڵ كەمتر بێت ئەم تەنها 13 ساڵ خزمەتى هەیە ؟!
2- نابێت كەسێك لە یەك كاتدا 2 پۆستى سیادى هەبێت لەلایەك بەرپرسى یەكەمى دەزگاى بەنـاو (شـۆڕش) ە و لەلایەك بەرپرسى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانیە .
تەنها یەك پرسیار و چەندین وەڵام لە خۆ دەگرێت ئەگەر د.ڕێكەوت زۆر پرۆفیشناڵیش بێت دەتوانێِ دوو پۆست و دوو بەڕێوبەرایەتى گەورە لە یەك كاتدا بەڕێوە بەرێت؟؟؟؟؟
ئەمانەیە هۆى ئەوەى كە خەڵكى سلێمانى لێتان بێزارن و دەتان گۆڕێت .
چـاوەڕوانى بابەتى زیاتر بن .
.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە