قه‌ڵه‌م شکاوه‌کان
Sunday, 06/02/2011, 12:00
هه‌ندێ له‌وقه ڵه‌م کورتانه‌ی که تا دوێنێ کوردایه‌تییان به‌ئه‌وخه‌ڵکه ساده‌و سته‌م دیده ده‌فرۆشت و خۆیان به پێشره‌وو نیشانده‌ری میلله‌ت دائه‌نا ، ئێستا وا به ته‌واوی په‌رده‌یان له‌سه‌ر ڕووی خۆیان هه‌رماڵی و له جیاتی نوسینی به بڕشت و به پێز، سه‌نگه‌ری جاشایه‌تی و سه‌رشۆڕیان بۆخۆیان هه‌ڵبژارد، ئاره‌زووی خۆیانه، به‌ڵام با چیتر به‌ناوی میلله‌ت درۆ‌و دوو ڕوویی نه‌که‌ن، ئێمه به‌بێ ئه‌وانیش ڕێگای خۆمان ئه‌زانین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕۆأێک له ڕۆژان شتێکی به که‌ڵکیشیان نوسیبێ، ئه‌وانه ئیتر له کتێبخانه‌و سه‌رمێزی ماڵه‌کانمان جێگه‌یان نابێته‌وه‌و باشتر وایه بیانده‌ینه گوڵه‌به‌ڕۆژ فرۆش و دوکانداره‌کان تاوه‌کو که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن، چیتر ئاماده‌نین چاوی خۆمان به‌و نوسینانه ماندوو بکه‌ین...ئه‌وه‌تانێ تادوێنێ حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن ، که‌س نه‌ما یا‌خه‌ی نه‌گرێ ودای نه‌پڵۆسێ،که‌س نه‌ما قه‌پی لێ نه‌گرێ و برینداری نه‌کا، هه‌ر له وه‌زیرو کوڕه وه‌زیرو سه‌رۆک وجێگرو دار‌و ده‌سته‌کانیان ، هه‌ر هه‌مووی جوێن کاری کردن، که‌چی له‌ناکاو بۆنی دینار‌و دۆلار و شه وانی سووری عه نک‌اوا ته‌واو مه‌ستی کرد‌و ی‌خ بو ، ئێستا باره گوێزی له پشتی نێن خڕه‌ی نایه...ڕه‌فیق سابیر تۆش تاکه شیعریکت هه‌بوو که به خه‌ڵکی جه‌رگ سووتاوو ئه‌نفالکراوی کوردی ناساندی ،لاوکی هه‌ڵه‌بجه بوو به هێلکه‌ی زێڕین بۆ تۆ، کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه خێری دایه‌وه، شیعره‌کانی پێشتر‌و دواترت به هاناته‌وه نه‌هاتن ، زه‌مانێ ڕیشی مارکست شانه ئه‌کردو بروسکه‌ت ئه‌چاند، ئێستا ئه‌ندام په‌رله‌مانی له‌سه‌ر لیستی یه‌کیه‌تی ،هه‌رچه‌نده خۆت نکۆڵی له یه‌کیه‌تی بونت ده‌که‌یت و شه‌رمت پێیانه... ئێستا نه شیعرت ماوه نه شاعیریه‌تی، ئه‌وه‌نده‌ت ماوه بڵێی سه‌گ بووم وه‌ڕیم...
پشکۆ نه‌جمه‌دینیش، ساڵانی سه‌ختی ژێر ده‌ستی به‌عسی زۆر به‌سه‌ربه‌رزی و شاناوه به‌ڕێکرد و کۆڵی نه‌دا، که‌چی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ چۆکی پێ داداو ملی خۆی شۆڕکردو دوا سه‌رکرده‌ی ئاڵای شۆرش گه‌ڕایه‌وه باوه‌شی گه‌رم و پڕپاره‌ی حیزبی دایک، ئه‌وێش له ه‌و خه‌رمانی به‌به‌ره‌که‌تی دۆڵارو دینار بێ بش نه‌بوو....
مه‌هاباد قه‌ره‌داغیش هه‌تا له ده‌ره‌وه بوو به‌له‌دیه به خێوی ده‌کرد، شتی جوان و مه‌عقولی ده‌نوسی ،له ڕێگای موعاناتی خۆی هه‌ستی ئه‌جولاو فرمێسکی بۆ ئافره‌تان ئه‌ڕشت، به‌ڵام که به چه‌قه‌نه‌یه‌ک گه‌ڕایه‌وه کوردستان و ده‌رگای خه‌زێنه‌ی بۆکرایه‌وه، ئیتر نه ژنی له بیرما نه ئافره‌ت، ئه‌ڵێن ئێستا به ته‌واوی گۆڕاوه‌و خوو ڤاسیه‌تی نێرینه‌ی گرتووه زۆر ڕقیشی له ژنه....
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌مانه ته‌نها نموونه بوون ، گه‌ر پێویستی کرد ، باسی گه‌نده‌ڵی و بێ که‌سایه‌تی قه‌ڵه‌م شکا وو خۆژی و مشه‌خۆری ترتان بۆ ده‌که‌م....
..06.02.2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست