رونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ به‌شه سه‌وزه زه‌رد باوه‌که‌ی لیستی کوردستانی
Wednesday, 14/10/2009, 12:00
برایان له به‌شه سه‌وزه‌که‌ی سه‌ر به یه‌کێتی نیشتمانی ، که هیچ سه‌ربه‌خۆییه‌کتان تیا نابینم ته‌نها وه‌کو رۆبۆت ئه‌تانجوڵێنن ، ئه‌و شریته لێئه‌ده‌نه‌وه که باڵه سه‌وز باوه‌که‌ی ناو به‌ناو مه‌کته‌ب سیاسی پێتان ئه‌ڵێن ، له‌و کاته‌وه که دکتۆر که‌مال که‌رکوکی بۆ سوکایه‌تی پێکردنتان سه‌پێنرا به سه‌رتانا و کرا به سه‌رۆکی په‌رله‌مان خۆتان باشه ئه‌زانن بۆچی [ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که که‌مال که‌رکوکی ده‌ستی گه‌وره‌ی هه‌یه له کاره‌ساتی هه‌کاریدا ] ، له‌و کاته‌وه زۆر شه‌و ده‌رئه‌که‌وێت له ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه ، ئه‌گه‌ر تۆزێک به‌وردی زۆر نا ، ئه‌بینن که‌ته‌نها وێنه‌ی قاره‌مانی ئاشبه‌تاڵ له‌پشت سه‌رێوه هه‌ڵواسراوه ، بێگومان هه‌موتان هه‌ستان به‌وه کردووه به‌ڵام بۆتان نییه ورته بکه‌ن ، چونکه مامتان ته‌واو ته‌سلیمی ماڵی بارزانی بووه و ئێوه‌ش کارمه‌ندی حزبن ، ئه‌و که‌سه‌ی نه دکتۆره ونه ناوی که‌ماله و نه‌که‌رکوکیشه ، په‌ڵه‌یه‌کی ره‌شه به ناوچه‌وانی کورده‌وه ، نه‌وه‌کو بکرێت به‌سه‌رۆکی په‌رله‌مانی میلله‌تێکی خێر له‌خۆنه‌دیو ، ئه‌و نا دکتۆره‌ی ده‌ستی هه‌یه له به‌کوشتدانی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی ی ن ك دا ، ده‌ستی هه‌یه له خیانه‌تێکی زۆر گه‌وره‌دا که به‌هه‌رسێ رژێمی عێراق و ئێران و تورکیا پاڵپشتی قیاده‌ی موه‌قه‌ته‌یان ئه‌کرد بۆ تێکشکاندنی شورشی کوردستان ، بونی وێنه‌ی پاڵه‌وانی ئاشبه‌تاڵ له‌پشت سه‌ریه‌وه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانییه هیچ حسابێکیان بۆ لیسته سه‌وزه زه‌رد باوه‌که نه‌کردوه ، به‌هه‌مان چاوی کاره‌ساتی هه‌کارییه‌وه ئه‌ڕوانێته په‌رله‌مانتاره سه‌وز باوه‌کان ، ئایا له‌خۆتان ناپرسن ئێوه چین رۆڵتان چییه له‌هۆڵی په‌رله‌ماندا ، بابزانین ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه سه‌وزانه چ هه‌ڵوێستێکیان ئه‌بێت بۆ له‌مه‌و دوا بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بکڕنه‌وه ، چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستانین . ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستمان لێتان نه‌بینی ئه‌وه چاوه‌ڕوان مه‌بن جارێکی تر ده‌نگتان پێ بده‌ین .
ده‌نگده‌رێک به‌لیستی کوردستانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست