ئاسایشی پارتی له‌ که‌رکوک ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ ئه‌نفال !!؟

Thursday, 12/07/2012, 12:00




کێشه‌ی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه‌ تائێستا ده‌سه‌ڵات ئاماژه‌یه‌کی نیشان نه‌داوه‌ گوزارشت له‌ ڕه‌زامه‌ندی و ئاماده‌یی خۆی بکات به‌ ڕاده‌ست کردنی هه‌مو ئه‌و جاش و ڕه‌یس جاشانه‌ی ده‌ستیان هه‌بوو له‌ پرۆسه‌ی ئه‌نفال و قڕکردنی کوردو فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیان له‌ دادگای باڵای تاوانه‌کان بۆ ده‌رچوه‌ و پێویست ده‌کات بدرێنه‌ دادگا، تا به‌ سزای تاوانه‌کانیان بگه‌ن،که‌چی نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌ نه‌کراوه‌ به‌ڵکو سه‌یر ده‌که‌یت ئه‌وانه‌ ڕۆڵی باشیان هه‌یه‌وله‌ که‌سه‌ ده‌ست ڕۆیشتوه‌کانی دامو ده‌زگاکانی حکومه‌تی کوردین و له‌ هه‌ندێک شوێن ڕووی حکومه‌ته‌که‌شن و ئه‌وه‌نه‌ی تر حکومه‌ت وده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ڕه‌زیل و سه‌فیل کردوه‌.ئاسایش ئه‌و ده‌زگایه‌ی ده‌بێت کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌ هی خۆیانی بزانن و هه‌میشه‌ به‌ دوعاو پاڕانه‌وه‌ له‌ خواو و به‌ده‌وله‌مه‌ند کردنی ئاسایش به‌ زانیاری له‌باره‌ی پێوه‌ستی کاره‌کانیان مه‌حفوزو سه‌رکه‌وتویان بکات ، به‌ڵام کاتێک ده‌بینن که‌سێکی وه‌ک شاخه‌وانی عه‌بدوڵا ده‌لۆی ڕوی ئه‌و ئاسایشه‌یه‌ ئه‌وا نه‌ک هه‌ر به‌هی خۆیانی نازانن دوعاونزای مانه‌وه‌یان بۆ ناکه‌ن به‌ڵکو وا ده‌زانن هێشتا سه‌دام نه‌ روخاوه‌و ئه‌نفاله‌کانشمان ڕۆژانه‌ ئه‌نفال ده‌کرێنه‌وه‌،کاتێک کوڕی عه‌بدوڵا ده‌لۆی کۆنه‌ موسته‌شارو کوردووته‌نی ره‌یس جاش له‌ میدیاکانه‌وه‌ لێدوانده‌دات به‌ناوی کوردایه‌تی و حکومه‌تایه‌تی وپاراستنی سه‌رو مال ،له‌کاتێکدا عه‌بدوڵا ده‌لۆی باوکی فه‌رمانی گرتنی هه‌یه‌به‌تاوانی انفال و پێویسته‌ بدرێته‌ دادگا ، ئافه‌رین ئاسایشی پاراستنی سه‌رو ماڵ ، ئافه‌رین ده‌سه‌لاتی کوردی ، که‌ وا حاڵی بونه‌ خه‌ڵک برانه‌ وا ئه‌م جۆره‌ پیاوانه‌ ده‌که‌نه‌ ده‌م سپی خۆتان ،یان دیاره‌، پارتی و ئاسایشی پارتی له‌به‌ر بئ ره‌سیدی گوێیان له‌ حه‌یاچون و جه‌ماوه‌ر له‌ده‌ستدان له‌شاره‌که‌،نه‌ماوه‌ ........



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە