کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكی كراوە بۆ كەناڵی كوردسات

Saturday, 22/05/2010, 12:00


ئەردەشیر تفەنگچی وەگو لە وێنەكەدا دەبینن ئاسكێكی چاوكەش بە كوللەی ئارەزووە چاو چڵێسەكانی دەسەلاتداران بریندارە ,سمتێكی خویناویە, لە پاڵ ئاسكەدا پیاوێكی بێ وێژدان بە قەناسیێكەوە وێنە دەگرێ، وەكو ئەوەی بلێ من داستانێكم تومار گردووە و ئەم داستانەشی بە وێنە لە ئەرشیفی بێ ویژدانیدا هەڵكرتووە, ،ئەم كابرایە ناوی(جاسم محمدیە) لە لایەن یەكێتی نیشتمانیە پلەی رائیدی پێ بەخشراوە, ماوەی چەند مانگێك پێش ئیستا لە كەناڵی كوردساتەبەرنامەیەكی تایبەت پێشكرا ،لە لایەن ( امین سالح ) ئەم بەرنامەیە تەرخانكرابوو بۆ جاسم محمدی كە وێنەكەی لە پاڵ نیچیرەكە گرتووە. لە باسەكەی كوردساتدا باسی شەهامەتی ئەم بێویژدانەی دەكرد گوایە جاسم محمدی وەكو مرۆڤێكی ولاتپارێزو ژینگە پارێزو ئاژەڵ دوست رۆژانە پارێزگاری لە ئاسكەكانی ناحیەی قورەتوو دەكات و بوار نادات راوچیان راویان بكات، بەلام كەناڵی كوردسات تەماشایەكی ئەم وێنەیە بكات و دواجار راپۆرتێك ئامادە بكات و وەلامی ئەو جەماوەرە بداتەوە كە بە راپورتی چەواشەكارانە ی پەیامنیرەكەیان لە خشتە براوون. ئەكەر پەیامنێری كورسات لە گەرمیان پەیامی راستی دەگەینێت با بێت لە دانیشتوانی گوندەكانی ناحیەی قورەتوو بپرسێ بزانێت ، كاروانی محمود سەنگاوی و كورەكەی نوری ئەحمد بەسێ و ئیسماعیل ئیرانی ئیتلاعاتی ئیران و بلەی فلامەرزەی برای و جاسم محمدی لە حەفتەی رابردوو چ كارەساتێكیان خولقاندبوو ،چەندین بەچكە ئاسك و وەڵەدی بزنەی كێویان گرتبوو بەلام لەو كاتەی ئەوان لە ئەشكەوتێك لە شاخی بێشكان خەرێكی دابەشكردنی نیچیرەكان بوون ،ئێمە كومەڵێ خەڵكی كوردستانی روژهەلاتبوین بە ریبواری بەوێدا گوزەرمان دەكرد بە دوور بین ئەو داستانەمان بینی كە چۆن كورپەی(لە مامزو ئاسكی)شیر خۆر لە دایكەكانیان بە زۆر دائەبڕێن، لەو كاتە دیمەنی ئەو دایكانەمان دەهاتەوە یاد كە چۆن سەربازەكانی سەدام حوسێن بێ بەزییانە لە دایكەكانیانی دادەبڕی، بۆیە بڕیارمان دا دەستە وەستان نەوەستین چوار دەوری راوچیەكانمان دا وتیان ئێمە كوری مەسولین و ئەگەر كارێكی وەها بكەن زەرەر دەكەن بەلام ئێمە هەمویانمان چەك كردوو تەنانەت نەسەقیشمان كردن بۆ هەتا هەتایە جورئەت نەكەن بەوناوچەیە گوزەریش بكەن, چەك و دەمانچەو جلەكانیانمان بە تالانی برد، بۆیە داوا لە كەناَلی كوورسات دەكەین كە پەیامی راستی بگەیەنێت چونكە راستیە ئەركی ئەوان بەلام ئایا ئەوەی ئوان بە بالای جاسم محمدی لە كوردساتەوە باسیان كرد هەقیقەت بوو! خوار یار بێت هەر مەسولێك بیەوێ خۆی بدات لەو شاخە بە مەبەستی راوكردن ئەبێ وەكو ئەوانە ریسوایان بكەین .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە