بەرنامەى ژیانەوەى كوردستان و چەند سەرنجێك
Saturday, 25/08/2012, 12:00
مەلا عوسمان شێرەیی
بەرواری 24/8 / 2012 لەكەناڵی گەلی كوردستانەوە بەرنامەى ژیانەوەى كوردستان لەلایەن كاك دڵشاد ئەحمەدەوە پێشكەش كرا كە سەردانی گوندی شێرەی دۆڵی ناوخوانی ناحیەى گەرمك لە قەزای پێنجوێن كردبوو . من وەك مافێكی سەرەتایی و ئاسایی و یاسایی خۆم ، چەند سەرنج و گلەیی یەك ئەخەمە روو .
1. هەموومان ئەزانین كە پێشكەشكاری بەرنامە كەسێكی خاوەن ئەزموون و شارەزایە لە دواندنی خەڵكی و قسەى خۆش و نەستەق و كۆكردنەوەى بەڵگەو دێكۆمێنتەكان لەسەر هەر گوند و ناوچەیەك كە سەردانیان دەكات و بەرنامەی تەلەفزیۆنی یان لەگەڵ پێشكەش دەكات
2. لای كاك دڵشاد ساڵی 1977 -2012 = 45 ساڵ . ئەمەئەوهەڵە یە بوو كە لەكاتی دواندنی (هەڵاڵەدا)بەسەر ناو براودا تێ پەڕى . بەڵام لەكاتی مۆنتاژی بەرنامەكەیشدا ، دووبارەى كردەوە .
3. لە هەمووی سەیر و سەمەرەتر كاك دڵشاد نەیتوانی خەڵكە ناڕازی و دەم بە گلەیی لاووە خوینگەرمەكانی گوندی شێرە بدوێنێت . نەك هەر ئەوەندە بەڵكو (ماڵ) و (گەوڕ) و (ڕێگەوبان) و (هەنگەڵان) و (مزگەوت) و (گۆڕەپانی یاری) و (گروپە وەرزشیە) ناسراوەكەیشیان ، مافی ئەوەیان نەبوو بچنە بەر زوومی كامیرەكەیان ، وە ئەگەر چووبن یان دوێنرابیشن ئەوا بەر ڕەحمەتی قرتاندن كەوتبوون !!!
4. كاك دڵشاد لەبیری چوو كە بڵێت : گوندی شێرە ، ئێستە ئاوەدان ترین گوندی ناوچەكەیەو ، بەڵام ئاڵای تەسلیم بوونیان هەڵكردووە و ، ئەوانیش دەست لەدەست و قوەت لە خوا بە تەمای چۆڵكردن یان نیمچە چۆڵكردنین ، بۆچی ؟!
5. (كاك محمد قادر ێاڵح) ی چەكداری ئێستای حیزبەكەی كاك دڵشاد و دانیشتووى قەزای پێنجوێن وەك ئەنجومەنى گوندی شێرە كەوتە ئاخاوتن .
أ . ناوبراو ئەنجومەن نییەو ماوەى دووساڵە شێرەى جێ هێشتووە .
ب . بەرێزی لە دایك بووى 1975 1976 بەڵام داستانەكانی سەرەتای شۆڕشی ئەگێڕایەوە . ج . ووتی شەش شەهیدمان هەیە ! من ئەپرسم ئەو شەهیدانە كێن و ناویان چییەو كەیی و لەكوێ شەهید بوون ؟!
د . باسی ئاوارەیی و نارەحەتی كرد ، بەڵام باسی ئەو هەموو دەردی سەری و نارەحەتییەى نەكرد كە لەسەردەمی شەڕی ناو خودا ، بەسەر گوندی شێرەو خەڵكەكەیدا هات . بۆچی ؟!
ه . كاك دڵشاد لەوەرگرتنی زانیاریەكاندا ، خۆی ناوبراوى (تەڵقین ) ئەكرد !
و . ناوبراو دیار بوو بۆ ئەشهەد و بیلا بانگ كرابوو چونكە ووتی ژیانمان خۆشەو هەموو پێویستیەیەكمان بۆ جێ بەجێ كراوە ، بەڵام بیری چووبو 10 دەقیقە ڕێگای لە گوندی (گۆخڵانەوە)بۆ( شێرە)بەتەنها یەك كاتژمێر بڕی بوو. لەبەر خۆشی و ڕێكی ڕیگاو بانەكەی ؛ یان ئەوەندە ژیانیان خۆشە و بێ گرفتن بۆچی بەڕیزیان زیدە جوانەكەی باو با پیرانیان بەجێ هێشتووە .
6 . لەكاك دڵشاد ئەپرسم ئەنجومەنی گوند خۆی لە كوێ بوو ؟ ئەگەر لە عێراقدا نەبوو ، بۆچی كەسێكی تری دانیشتووی گوند لە جیاتی ئەنجومەن قسەى نەكرد؟
ئەوەى من تێی گەیشتم ئەوەبوو كە جەنابیان وەك ئەركێكی حیزبی سەردانی گوندی شێرەیان كردبوو ، نەك وەك كەسێكی ڕاگەیاندنكار ! ئەوەى ئەم ڕاستیە پشت ڕاست ئەكاتەوە ، ئەوەیە كە لە بڕگەی كۆتایی بەرنامەكەدا كادرێكی پێشكەوتووی حیزبی ، لەشانی چەپی كاك دڵشادەوە دەركەووت !.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست