نوێکراوەتەوە: ره‌نج سه‌نگاوی له ئێن ئار تی دوورخرایه‌وه و بوو بە موچەخۆری نێچیرەڤان
Friday, 17/02/2012, 12:00
سەرنجی کوردستانپۆست: مەبەست لە راگەیاندنی ئەم هەواڵە ئەوە نییە، کە ئێمە هەندێک لە رۆژنامەنووس و نووسەر و ئەو کەسایەتییانەی لە دەوری ئەوانەشدا دەسووڕێنەوە، بە کەسایەتیی گەورە و دیاریی ناو کۆمەڵگایان بزانین بۆیە بایەخیان پێدەدەین، بەڵکو ئێمە لەو روانگەیەوە ئەمە بڵاودەکەینەوە و بە پێویستی دەزانیین تا خەڵکی لێ ئاگاداربکەینەوە، هەروەک دەڵێن مێشەکە، کەوتۆتە ناو ماستەوە، دەبێت بە پیتکە دەربهێنرێت و دەوروبەری ماستەکەش لە میکرۆب و پیسی پاک بکرێتەوە.پاش ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی خه‌ریكی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی رووداوی ئاسمانییه، به‌رپرسانی ئه‌م كه‌ناڵه په‌یوه‌ندییان به ره‌نج سه‌نگاوییه‌وه كردووه و گرێبه‌ستێكی باشیان پێشكه‌ش كردووه بۆ كاركردن له كه‌ناڵی رووداوی سه‌ر به نێچیر كه مووچەی مانگانه‌ی سێ هێنده‌ی مووچه‌ی ئێن ئار تییه، بۆیه لێره‌وه چیرۆكه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات.
رۆژی 10 ی شوبات (رێبوار عبدالرحمن) كه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی به‌راشكاوی كه‌ناڵی ئێن ئار تییه و هه‌روه‌ها به‌رپرسی به‌رنامه‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌یه،په‌یوه‌ندی كردووه به ره‌نج سه‌نگاوییه‌وه تا به‌رنامه‌ی داهاتووی كه ده‌كه‌وێته 18 ی شوباته‌وه تایبه‌ت بێت به رووداوه‌كانی 17 ی شوبات و چوار میوان بانگهێشت بكرێت كه دوانیان سه‌ر به دوو پارتی ده‌سه‌ڵات بن و دوو میوانه‌كه‌ی تریش سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن بێت،كه‌چی له وه‌ڵامدا ره‌نج سه‌نگاوی وتویه‌تی ئه‌و به‌رنامه له‌سه‌ر 17 ی شوبات ناكات و پێی وا بووه كه ئه‌م جۆره به‌رنامانه ده‌چێته خزمه‌ت ئۆپۆزسیۆن،رووداوه‌كه هه‌ر لێره‌دا نه‌وه‌ستاوه ،چونكه ره‌نج سه‌نگاوی پێی وابووه ئێن ئار تی له‌سه‌ر ئه‌وه ره‌نج دوور ده‌خه‌نه‌وه به‌ڵام كه‌ناڵه‌كه هیچی نه‌كردووه،بۆیه پاش دوو رۆژ ره‌نج سه‌نگاوی ریكلامی كتێبی شیعره‌كانی بردووه بۆ ئێن ئار تی كه بێ به‌رامبه‌ر بۆی بڵاو بكه‌نه‌وه،پاش ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه ته‌نها 2 جار له رۆژێكدا بۆی بڵاو كردۆته‌وه ،دواتر كه‌ناڵه‌كه ریكلامه‌كه‌ی بڵاو نه‌كردۆته‌وه چونكه بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ره‌نج سه‌نگاوی بری سی هه‌زار دۆلار واته سێ ده‌فته‌ری له كۆمپانیای كۆره‌ك وه‌رگرتووه و پاره‌ی فرۆشی كتێبه‌كه‌ش هه‌ر بۆ ره‌نج ده‌بێت و هه‌روه‌ها لۆگۆی كۆره‌ك هه‌یه له ریكلامه‌كه‌دا،بۆیه به‌رپرسی به‌شی ته‌نسیقی كه‌ناڵه‌كه و به‌شی ریكلام به ره‌نج سه‌نگاوییان ووتوه كه ئه‌و ریكلامه بازرگانییه و لۆگۆی كۆمپانیای له‌سه‌ره و ده‌فرۆشرێته‌وه ،واته بێبه‌رامبه‌ر نیه ،بۆیه راسته‌وخۆ ره‌نج سه‌نگاوی په‌یوه‌ندی كردووه به كه‌ناڵه‌كه‌وه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ هیوا ناوێك كردووه كه له به‌شی كارگێرییه و وتویه‌تی ئه‌گه‌ر ئێوه ریكلامی من بڵاو نه‌كه‌نه‌وه واز ده‌هێنم،بۆیه یه‌كسه‌ر كه‌ناڵه‌كه به ره‌سمی پێیان راگه‌یاندووه كه با وازبێنێت و چیتر له‌م كه‌ناڵه‌دا جێی نابێته‌وه،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ره‌نج پێگه‌ی رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی به‌كار هێناوه و داوای زه‌وی كردووه له شاره‌وانی سلێمانی.
به‌و هیوایه‌ی ره‌نج سه‌نگاوی له كاره تازه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌ركه‌وتوو بێت مانگی شتێك زیاتری ده‌ست بكه‌وێت، وه له هه‌مووی سه‌یر تر ره‌نج له هه‌ندێك راگه‌یاندندا ووتویه‌تی من له شوێنێكدا كار ده‌كه‌م كه ته‌ده‌خول له كارما نه‌كه‌ن،وه‌ك خه‌ڵكی له بیری چوبێته‌وه كه ئه‌و له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا له كوردسات سێ به‌رنامه‌یان پێداخست و غیره‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو قسه‌بكات،به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ناڵێكی تر هه‌یه وله ئێن ئار تی مووچه‌ی زیاتره به بیانووی ئه‌و شیعرانه‌وه وای كرد كه كوردساتیش ده‌ستبه‌رداری بێت و به حساب خۆیشی بكرێته‌وه لای جه‌ماوه‌ر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست