پەیامێک بۆ تەلەڤیزیۆنی پەیام
Friday, 31/12/2010, 12:00
سلاو ئازیزان، دڵشادم بە هەر پەیامێک کە لەدلو دەروونێکی ڕاست گۆیانەوە دەردەچێ، بەڵام ئەوەی جێگەی ڕامانە بۆ بەرنامە ئاینییەکانی کەناڵەکەتان ، کە بەبەردەوامی تەئکید لەسەر بەرژەوەندی دینو دوونیا دەکەنەوە! بەڵام بۆ جارێکیش ناوی یەکێک لەو سەدان تێکۆشەرە کوردەی کە فاشییە نا ئیسلامییەکانی فارس و تورکو عەرەب دەیانکوژنوو سزای ناڕەواو نا مرۆڤانەی سێدارەیان بەسەردادەسەپێنن، نابێتە بابەتی ئەو مەلا بەڕێزانەی کە بابەت دەورووژێننوو وادەردەخەن کە دەیانەوێ مانا شاراوەکانی ئاینمان پێ ئاشناکەن و لینکی عیلم و غەیبمان پێ بناسێنن. بەڵام بە گوێرەی بینینوو بیستنی من باش ئامانجەکانتان ناپێکنوو زۆرجار لە ئەخلاقی ئینسانی دوورن و بێ ئاگاشن لە دوونیای جن و جنس و لێحاڵیبوونتان هەروا ئاساننییە، هەزارەها بابەت دەورووژێنن بەلام لەبابەتی ژیانی مادی و مەعنەوی خەڵقی کوردستان دوورنوو زۆر کەم دەرووی بۆ دەکەنەوەو بەدەر لە ڕوانگەو مەحکوومییەتی زاتی خۆتان لێی دەڕوانن. باسی قەومی زۆرداران دەکەن بەلام لە کوردی مەزلوموو بێ چارەو غەریب دوورن. تووبڵێی قسەکانتان درێژەی هەبێ تا ئەو ڕۆژەی یەکێ لە مەلا قسەکەرەکانتان هەڵبواسرێ لە دارولکوفری فارسوو تورکوو عەرەب، ئینجا لەسەر تەشکی وەگیرهاتووی ساختەچییەکانی مەزهەبوو دینو دوونیا بێنە جواب، ئینجا هەراو هاواری سەر مینبەر بەرگووێی کوردێکی سڤیلوو سادە کەوێ، کە خەراپەییەک کراوە. نەفرەت لەوەی کە گوێی لێێەو خۆی کەڕ دەکا، نەفرەت لەوەی کە دەبینێو خۆی کوێر دەکا، ئەوە من نەموتووە ئەوە دینی حەنیفە وادەڵێ، کەی مەلاو خەڵق، کەی کەشیشو مالموو مونکێ خۆیان لە گوێگرانییان جیاکردەوە باسی بان خەڵکییان کردە ڕەگەزی خوتبەو باسەکانییانو خۆیان لە پەیامەکانییان نەبانکردوو خۆیان و زمانەکەیانوو کێشەکانییان بە سووکزانی ئەوا بزانە شتێکی ناڕاستوو درۆزنانە لەئارایە. من باشتر لێتان حاڵیدەبم کاتێ: مەردی نێو باوەڕبنوو با سی دڵڕەقی ئەو مەلا فارسانە بکەن کە گەرەکییانە حەبیبوڵلەی لەتیفی ئیعدام دەکەن لە ئێران ، تووکوو سۆزی باشەتان بخەگەڕ دژ بەوانەی کە مەعشوقی خەزنەوییان تیرۆرکرد لە سوریا، نەفرەت لەو تورکە موسوڵمانانە بکە، کەتۆ بە هەموو بونی ئیسلامیی کوردی، کلتوری و ئینسانییەکەت ڕەت دەکەنەوە، لە قامووسیانا کوردوو ئینسانییەت وجوودی نییە و حیسابی جووێکت بۆناکەنوو قشپلێکیشت پێ ڕەوانابینن تەنها بە زەلیلیو سەرشۆڕی نەبێ تۆیان بە بارێکی جیا لەمە، پێ قبووڵنییە. مەخابن بۆ ئەوەی کە هەموو دیاردەی تیرۆروو دڵڕەقی دوونیا، بە کێشەی خۆکوژێ کەسێ ناودەبەن، فاشییەت بە گێلی یەک حاکم لەقەڵەم دەدەن، نازانم ئێوە لە ئۆقیانوسی خەیاڵێکی دوورلە کوردوو باشەو میهرەبانی سەرتان هەڵداوەو بێ ئاگان لە ویستوو ئێشەکانمان، یا پزووی خەراپەن بۆ ڕمانی چرۆی سەوزی ژیوەڵەییو هیوای کوردێکی هەژار لەکاردان. دەتانەوێ بازاڕی جەهالەتوو پەرستنی زۆرداری و زوڵم بکەن بە پەیامی دینمان کە تا ئەوڕۆش باوەڕوایە کە سلم و عەدالەت و ئینسافی تییایە. ئەم بۆچوونەم لە دژایەتی ئێوە نییە، بەڵکوو لە کانگای دڵەوە حەزدەکەم ئێوەو ئەوانیتریش، هەڵوێستی جیدیتان هەبێ لەسەر ئینسانییەت، کوردبوون، ژیانێکی باشتروو ئاشتییانەی بێ تووندووتیژی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست