کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تونێله‌كه‌ی ئه‌زمه‌ڕی تاڵه‌بانی و . . . بێ ئاو و كاره‌باكه‌ی سلێمانی .!

Saturday, 06/06/2009, 12:00


زۆرم لاخۆشه‌ وڵاته‌كه‌م ، ڕێگا و بانی ڕێك پۆش و جوان پۆشێكی زۆر خاوێن بێت ، ئاره‌زومه‌ گونده‌كانم زۆر مۆدێرن و گوندیه‌كانم پڕ كه‌ره‌سته‌ و، پێویستیه‌كانی سه‌رده‌می بێت .
 
 نه‌خۆشخانه‌م پڕ پسپۆر و زانكۆكانم پڕ زانست و شه‌قامه‌كان پڕ شنه‌ با و ته‌ندروستبن ، سیاسیه‌كانم تێكۆشه‌ر و نه‌ته‌وه‌كه‌م سه‌ر بڵندو  گوتاره‌كه‌م وه‌ك نه‌ته‌وه‌ زۆر جه‌سووربێت، باخچه‌كانم پڕ له‌ گوڵ و گوڵه‌كانم زۆر دڵگیربێت.
 
 منداڵانی وڵاته‌كه‌م چاو نه‌ترس و زۆر دلێر بێت ، ئاره‌زوومه‌ وڵاته‌كه‌م به‌هه‌زاران  ئاره‌زو . . و ئاره‌زومه‌.
 
 زۆرن له‌و ئاره‌زوانه‌ی خه‌ڵكی كورد كه‌ ده‌كرا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابوردودا بخرایه‌ته‌سه‌ ئه‌رزی واقیع و كه‌مێك له‌ ئاره‌زوه‌كانیان بهێنایه‌ته‌ دیوو و تروسكاییه‌كیان بخستایه‌ته‌ نێو خۆیان و خه‌ڵكه‌به‌شمه‌ینه‌ته‌كه‌یه‌وه‌‌.
 
 به‌ڵام ، ده‌سه‌ڵات دارانی كورد ، هاوشێوه‌ی دوژمنانی كورد هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ چه‌مكی هاونیشتیمانی بوون كردوه‌ ، له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا و خۆیان به‌دور له‌خه‌ڵك و تاكی كورد گرتوه‌ ، گوێ بیستی خه‌ڵك و هزره‌كه‌ی نه‌بوون.
 
 ئه‌وان به‌جیا و بێ ویستی ئێمه‌ كاریان كردوه‌، كاره‌كانیشیان بۆ خزمه‌تی خۆیان و منه‌ته‌كه‌یان بۆ فرۆشتنه‌وه‌ و ئێمه‌ بوه‌.!
 
 ڕێگای سلێمانی - ئه‌زمه‌ر - قه‌ڵاچوالان.  له‌ ساڵی ١٩٩٢ وه‌ پاره‌یی تیا سه‌رف ده‌كرێت و خزمه‌ت ده‌كرێت ، به‌ هه‌موو جۆره‌كانی به‌ربه‌ستی داروخان و قیرتاو و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام و خاوێن كه‌ره‌وه‌ی باش له‌ هاوین و له‌زستاندا به‌فرماڵ و شكێنه‌ری سه‌هۆڵ و زۆر له‌و كرێكارانه‌ی شاره‌وانی سلێمانی له‌ خزمه‌ت ئه‌و شه‌قام و ڕێگایه‌دان و به‌رده‌وام كارو خزمه‌تیان به‌باشی كردوه‌.
 
 گه‌رچی ڕێگای سلێمانی سه‌ید سادق و سلێمانی دوكان ، دوو شا ڕێگای گرنگترن بۆ سلێمانی  به‌تایبه‌تی و كوردستان به‌گشتی ،  كه‌ هێڵی هاتوچۆی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌ ، وه‌‌ خه‌ڵكێكی زۆر زۆرتر واته‌ ١٠٠ به‌رابه‌ر به‌ ناوچه‌كانی هێڵی ئه‌زمه‌ڕ پێویستیان به‌و ڕێگایه‌ بووه‌  وه‌‌ ڕۆژانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دوڕێگایه‌ كاره‌سات ده‌خوڵقێ و تاكی كوردی تیا ده‌بێته‌ قوربانی كه‌ ئه‌ویش به‌ هۆی خراپی ئه‌و  ڕێگاو بانه‌كۆنه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌می به‌عسدا بۆیكراوه‌ ، خه‌ڵك و ڕاگه‌یاندنه‌ حیزبی و حوكومیه‌كانیش لێی ئاگادارن و چه‌ندین جار بۆته‌ جێی باس و خواسی ئیداریله‌ ناوچه‌كه‌دا،ڕێگای سه‌ید ساده‌ق به‌ ڕێگای مه‌رگ ناسراوه‌ ،هێنده‌ی داستانێكی گه‌وره‌ ، كوردی كردۆته‌ خۆراكی چاڵ و چۆڵی و په‌ڕپوتی قیرتاوه‌كه‌ی ، ڕێگای دوكانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ گه‌رچی ئێستا ئومێدێكی ترمان به‌ و ڕێگایه‌ هه‌یه‌ ، به‌ بۆ نه‌ی تاڵه‌بانیه‌وه‌ ، چونكه‌ ماڵه‌كی خستۆته‌ دوكان و ئه‌وێشمان بۆ مسۆگه‌ر ده‌كات بێشك ، جاران كۆڵانی ماڵه‌ مه‌سئول كاره‌بایی نه‌ده‌بڕا و خه‌ڵك به‌ ئاواته‌وه‌بوو مه‌سئولێك ببێته‌ دراوسێیو  له كاره‌با بێبه‌ش نه‌بێت ، باشم بیره‌ بۆ مردنی دایكی عومه‌ر فه‌تاح سێ شه‌و ڕۆژ كاره‌با نه‌بڕا ، ئه‌وه‌یه‌  سه‌رگه‌ردانی زیندوكانمان له‌به‌ر خاتری مردویه‌كی به‌رپرس ، ڕوناكیان پێ ڕه‌وا ببینرێت.
 
 ڕێگاكانی ئه‌و دوو شا ڕێیه‌  هه‌ر پشت گوێیان ده‌خست  و نه‌یان ده‌ویست بیكه‌ن تا‌ له‌م ماوه‌ی گۆڕینه‌دا ، شه‌ویان خسته‌ سه‌ر ڕۆژ و ته‌واویان كرد.
 
 خه‌ڵكی شار بێ كاره‌باو بێ ئاون ، بێ ده‌رمان و دكتۆرن ، بێ موچه‌ و بێ خانو و ماڵن بێ و. . . ..بێن.
 
 به‌ڵام حوكومه‌ت تونێلمان بۆ ده‌كات چیای ئه‌زمه‌ڕمان بۆ كونده‌كات و ده‌روازه‌ی به‌هه‌شتمان بۆ ده‌كاته‌وه‌. !
 
 خه‌رجكردنی ١٨ ملیۆن دۆلار له‌ تونێلێكی  دوره‌ ده‌ستدا بۆ خه‌ڵكی كورد ، به‌ هه‌ده‌ر بردنی پاره‌ی میلله‌ت و كه‌سوكاری شه‌هیدان و خه‌ڵكانی ئه‌نفالێكراوی كورده‌. گاڵته‌كردنه‌ به‌ نه‌ستی تاكی كورد.
 
 تاڵه‌بانی... توو ویژدانت ئه‌و ١٨ ملیۆن دۆلاره‌ بۆ شه‌هیدان و ئه‌نفال و كه‌م ئه‌ندام و زیندانیانی سیاسی یان بۆ پرۆژه‌ی پێویست تری وه‌ك كاره‌با و ئاو و پاكردنه‌وه‌ی  خۆڵ و خاشاك باشتر نه‌بوو بۆ خه‌ڵكی سلێمانی  وه‌ك له‌و تونێله‌ی لا ڕێ یه‌یی كه‌ به‌ هیچ شوێنێكمانه‌وه‌ نابه‌ستێته‌وه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌یان زۆر جێگای پێكه‌نینه‌ بم به‌خشه‌ ، بۆ هه‌یبه‌ت سوڵتان زۆر پێویست تر بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی لای جه‌نابتان ، كه‌ ته‌نها سودی ئه‌م تونێله‌ ئه‌وه‌یه‌‌  كه‌ بێین به‌میوانی بۆلای جه‌نابت ، بێشك جه‌نابیشت كه‌ قبوڵمان ناكه‌یت و ده‌بێت ساڵێك له‌ چاوه‌ڕوانی بینینتابین، جا ئه‌مه‌ كه‌ وابێت به‌ پێ و گوێ درێژیش بێت به‌ ساڵێك ده‌گینه‌ لات.   تونێل ده‌كرا و په‌له‌ی نه‌ده‌ویست تونێلی بێكاره‌با و ڕوناكی  سودی نیه‌ و كاری پێناكرێت .
 
 یان ئه‌وه‌تا ئێوه‌ خۆتان له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌وانه‌وه‌ ده‌بینن ، بۆیه‌ بێ گوێدانه هیچ‌ قسه‌یه‌ك وا كاره‌كانتان ده‌كه‌ن و ویسته‌كانتان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن ،كه‌ ئه‌مه‌شیان ، مه‌رامی ماڵی یان سیاسی خوازراوی له‌پشت نه‌بن باشه‌ ، یان ئه‌وه‌تا كاسه‌ لێ سه‌كانی ده‌وروپشتت تۆیان لێكردوینه‌ته‌ رئیسول قائد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە