کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتیی، لە ژێرەوە سەر بە پارتی بووە!

Saturday, 31/03/2012, 12:00


ئەیاد حاجی نامق، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان خولی یەکەم، کە ئیستا راویژکارە لە پەرلەمانی عێراق. بە پشتیوانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لەو پۆستە دانراوە، هەرجەندە ناوبراو سەر بە یەکیتییە، بەڵام هەر لە زووەوە پەیوەندیی ژێر بەژیری لەگەڵ پارتییدا هەبووە، بۆ نمونە لە ساڵی ١٩٩٨ کاتێک پێشمەرگەکانی یەکێتی لە شەردا بوون دژی پارتی، لە پێناو یەکێتییدا دەکوژران، یان خۆیان بە کوشت دەدا، کەسێک نەبوو سەر بە یەکیتیی بێت و زاتی ئەوە بکات لای پارتی خۆی دەربخات، کەچی ئەیادی حاجی نامیق پەیوەندی بە پارتییەوە هەبوو، پارەشی لێ وەردەگرتن، بۆ نمونە لەو نامەیەی خوارەوەدا داوا  لە فرانسۆ حەریری دەکات کە بە هانای خۆی و خیزانەکەیەوە بێن و پارەی مانگی پێشووتری بۆ سەرف بکەن، ئەویش بە مەبەستی گەیشتنی لە تورکیاوە بۆ ئەوروپا،
ئێمە دەپرسین لەو سالەدا ١٩٩٨، کە سادەترین ئەندامی یەکێتی لە هەولیر شوێنی نەدەبوویەوە، کەچی ئەیاد حاجی نامق لە دەرەوەی ولاتیش یارمەتی لە پارتییەوە پێدەگەیشت، لەم لاشەوە وەکو یەکیتییەک ناسراو، هەروەها لە سەر لیستی یەکێتیش ئەندام پەرلەمان بوو، سەیری ئەو لینکەی خوارەوە بکەن وەکو بەڵگە:

https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/ayad.jpg


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە