مامه دیسان ڕیشت گ.....ی کردین
Sunday, 28/06/2009, 12:00
به‌ڕاستی هه‌تا ڕۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پێم وا بووکه یه‌کێتی په‌یامێکی ئاسمانییه‌و دووره له هه‌موو خه‌وش وگه‌ردێک. پێشم وابوو تاڵه‌بانی تاکه فریاد ڕه‌سی نه‌ته‌وه‌ییه‌و ته‌نیا ئه‌و ئه‌توانێ یه‌کێتی ڕیزه‌کانی گه‌ل بپارێزێ و خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌ی کورد بهێنێته دی به‌ڵام له‌گه‌ڵ شکاندنی ئه‌و شه‌کرانه‌ی که‌له گۆڕه‌پانی هه‌ولێر شکاندی له‌گه‌ڵ هه‌موو وشه‌یه‌کی فرمێسکێکم ده‌وه‌ران بۆ خوێنی شه‌هیده‌کان و ئاره‌قه‌ی شه‌رم دایده‌گرتم . هه‌نوکه تێده‌گه‌م تاڵه‌بانی ته‌نیا ئه‌ندازیاری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و بنه‌ماڵه‌یه‌تی وتاکه ئه‌ندازیاری فڕوفێڵ ومیکاڤیلیه‌ته .ئێستا ئه‌یسه‌لمێنم که له دانوستانی ساڵی 1984/1985 که سه‌دام پێی گوتبو خوای ته‌ک ته‌که واته فڕوفێڵ .ئێستا وه ئاگا دێم که خوێنی جه‌لاله‌کان بۆ ڕژان (شه‌هید جه‌لالی حه‌مه‌ی محه‌وجه‌لالی حاجی حسین)و هه‌زاران جه‌لال له پێناو چیدا ڕژان .ئێستا ئه‌زانم که چه‌ن گێل و نه‌زان بووم هه‌نوکه تێده‌گه‌م ڕه‌نجی خاڵه شه‌هاب و ئه‌نوه‌روجه‌عفه‌روئارام وتاسه‌و ئاواتی منداڵانی باوک شه‌هیدوفرمێسکی دایکی شه‌هیدانی له‌سه‌ر سینییه‌ک خسته به‌رده‌م بارزانی و به چۆکدادانه‌وه پێشکه‌شی کرد له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی وبنه‌ماڵه‌یدا شه‌هید جه‌مالی عه‌لی باپیر یه‌که‌م ته‌قه‌ی کرد‌و ئه‌م یه‌که‌م چۆکی دادا حه‌مه‌ڕه‌ش یه‌که‌م ڕه‌بییه‌ی دوشمنی گرت و ئه‌م سه‌ری بچووکی نه‌وی کرد ڕیشه یه‌که‌م شه‌ڕی ناو گوندی کرد ئه‌م یه‌که‌م جاڕی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانیدا قاره‌مانه‌کانی زییندان که‌ڵ وژیان که‌م ژیانیان داهێناو ئه‌م یه‌که‌م بازرگانی ره‌نجی ئه‌وانی کرد. ئای که گێل و ساویلکه بووم له‌شاخ چۆنی گۆش ئه‌کردین بۆ دژایه‌تی پارتی وبنه‌ماڵه‌و بۆشه‌ڕی خۆکوژی که‌چی له یه‌ک چاو تروکاناهه‌موی کرده بڵقی سه‌ر ئاو .ئێستاکه له‌خۆم ئه‌پرسم کوا کۆمه‌ڵه ؟بۆ قرناقاو پشت ئاشان؟بۆشارباژێڕ؟ له پێناو چیداوبۆچی؟ ئێستا نه‌فره‌ت له‌خۆم ده‌که‌م ساڵانێک دووای به‌رژه‌وه‌ندی تۆی به چۆکدا هاتوو که‌تبوم نازانم چۆن له‌کێ داوای به‌خشین بکام ئ ویژدانم اسوده‌که‌م له نه‌ته‌وه‌که‌م له‌شه‌هیدان له کێ؟ داوا له‌هه‌موو قاره‌مانه مارگ به‌زێنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران ئه‌که‌م تکایه هۆشتان بێننه‌وه‌به‌رخۆ به‌قسه‌ی تاڵه‌بانی وده‌ست وپێوه‌نه‌کانی چی تر فریوو مه‌خۆن وویژدانی خۆتان وڕۆحی هاوسه‌نگه‌ره شه‌هیده‌کانتان ئاسووده بکه‌ن ونه‌فره‌ت له که‌سێک بکه‌ن بازرگانی به خوێنی هاوڕێکانتانه‌وه ئه‌کات.
ده‌نگ نه‌دان به لیستی غه‌دروخیانه‌ت ودرۆ تاکه ڕێگایه بۆ ئاسوده بونی ویژدانی خۆتان و شاد بونی ڕۆحی هاوڕێ شه‌هیداکانتان نه‌فره‌ت له تاڵه‌بانی وئه‌ڵقه له گوێکانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست