کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكیەتی، نەك سەرۆك كۆمار، هەقی گاوانی گاڕانی ئاوایشی نیە

Saturday, 15/01/2022, 1:04


باڤێڵ ئیبراهیم ئەحمەد، كەناوە ئەسڵیەكەی خۆیەتی لەبەریتانیا، بۆتە كەڵەگاو مافیای حیزبە بەناو سۆشیال دیموكراتەكەیی و بەڕاست و چەپدا  دەكوژێی و دەبڕێ لەزۆنی ژەنگاوی.
ئەوێكی كەبۆی نیە لەبەریتانیا ئۆتۆمبیل لێ بوخوڕێت، كەچی نزیكەی دوو ملیۆن هاووڵاتی زۆنی ژەنگاوی لێ دەخوڕێی و كەسێ نیە بڵێ ستۆپ ، ئەی شوفئری بێ مۆڵەت!
ئەوێكی بێ مەعریفەو بێ هیچ باكگراوندێكی سیاسیی و كۆمەڵایەتیی و ڕۆشنبیریی و ئابوریی،  توانای ئیدارەدانی حیزبۆچكەیەكی فشەڵ و لێكترازاوی وەك ینك ی نەبێ، بەچ هەقێك داوای سەرۆك كۆمار، بۆ حیزبە نەخۆشەكەی دەكات.
ئەگەرچی ینك و پدك، دوو ڕووی یەك پوڵی قەڵب و بێ نرخن، بەڵام هەق وایە بەپێودانگی ئەو ئەنجامە ساختەو تەزویرەی هەڵبژاردن، هەردووك پۆستی سەرۆككۆمارو پارێزگاری كەركوك بدرێتە پدك و چەندساڵێك چانس بەپارتی دیكتاتۆری كوردستان بدرێت، لەو پۆستانە، ئاخۆ ئەوانیش تاكوێ وێرانتری دەكەن.
ئاخر ینك، بەو كەسیاتییەی دكتۆر بەرهەمەوە لەپۆستی سەرۆك كۆمار، لەماوەی ڕابردوو نەیتوانی تەنها پۆستی پارێزگارێك  بۆ كورد لەكەركوك یەكلای بكاتەوە، ئەمڕۆ شایەنی ئەوە نیە پۆستی سەرۆككۆمارو پارێزگاری كەركوك، بۆ ئەوان بێت.
یەكیەتی ئیمڕۆ خاڵیە لەهەموو دیسپلین و  یاساو ڕێساكانی حیزبێكی سۆشیال دیموكرات و نیشتیمانی،یەكیەتی ئیمڕۆ  هی  نۆزانی شیخ بەدفەڕو پۆڵۆی شاڵاوی عەلی حەسكەریی و باڤێڵ و لیلۆز و شانازی ئیبراهیم ئەحمەدە. 
تۆش هەرشانازی بەیەكیەتی بونەوە بكە، ئەی هەڤاڵی خەوخۆشی حیزب.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە