ئەوانەی تەقلەیان بە بارزانی لێدا
Sunday, 24/10/2021, 3:03
بارزانی، چونكە نەشارەزایەو، سیاسەت و زمانی جیاواز نازانێ، ئەمەش وایكردوە، بێ ئاگابێ لەسیاسەت و دامەزراوەی ووڵاتانی زل هێزو، خاوەن بڕیاری جیهان.
بەو هۆكارەش، زوو بەزوو، كڵاوی لەسەر دەنێن.
ئەو كۆمەڵە بێگانەی بۆ دۆلاری سەوز دەوریانداوە، كەسانی خانەنشینن، كەسەرنج و قسەو بڕیارەكانیان پولێكی قەڵب لەسەر ئاستی بڕیارە نێودەوڵەتیەكان ناهێنن.
ووڵاتانی ئەورپی و ئەمەریكی، خاوەن دامەزراوەی نیشتیمانی و یاسایین، بۆیە لەوێ بڕیارو كردارەكان بەیاساو ڕێسا ڕێك خراون، نەك بڕیاڕی كەسەكان.
تۆنی بلێرو دەیڤید كامیرۆن لەبەریتانیا، كەسەرۆك وەزیران بوون، بۆش و ئۆباما، كەسەرۆكی ئەمەریكا بوون، چونكە ئێستا خانەنشین بوون و لەدەسەڵاتدا نەماون، هیچ نرخێك بۆ سەرنج وبڕیارەكانیان داناندرێت. لێرە دوای ژیانی سیاسی سەرۆك و سەركردەكان، تەنانەت ڕاگەیاندنەكانیش، لەكولەكەی تەڕدا باسیان ناكەن، چ جای كوردەكانی خۆمان باڵوێزو كارمەندە خانەنشینەكان، بكەن بەدەم سپی خۆیان و یاری بەچارەنوسی میللەتەوە بكەن، لەسەر قسەی ئەوان.
بارزانی، ژیانی سیاسی ووڵاتان، بەدیوەخانی خێڵ و عێل تێگەیشتوە، هەرئەوەش وای غروركردبو، كەبەبینینی سەردكردەو سەرۆكی بەشێك لەووڵاتان، خۆی لێ بگوڕێ.
ڕەنگە بارزانی، هاوشێوەی دەنگە ناڕازییەكانی ناوخۆ، ئێستا بەووڵاتانی جیهان بڵێ ، بابۆخۆیان هەر هەڵپەڕن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست