بای بای کەرکوک.. پارە و پۆست بەرامبەر بە خاک
Sunday, 07/01/2018, 1:39
بەهەموو حیزبەکانی هەرێم، ناتوانن لەسەر پارێزگارێكی كورد، بۆ كەركوك ڕێك بكەون، كەچی بەردەگای ئۆفیسەکەی عەبادی، لەبەر شاندو باندی كوردییەكان بەركەس ناكەوێ.
كێشەی ناسنامەو نەتەوەو خاك، هەمووی فت، ئەمڕۆ ڕۆژ ڕۆژی مووچەو پارەیە، وەك ئەوەی كورد هەزاران ڕۆڵەی بۆ مووچەو پارە بەخت كردبێ. سەدان گوندو دێهات و شاری، بۆ عئڕاقی یەكگرتوو، تەفروتونا كرابێ!
ئەمڕۆ كەشاندی حیزبەكان خەریكی نوێكردنەوەی بەیعەت بوون بۆ عێڕاق عەرەبیی، دواین ئاڵای نەخێشندراو لەكەكوك، ژێرپێ نراو سڕایەوە.
ئەگەربەپێی دەستور ئەو ناوچانە بە كێشەلەسەر دانراون، دەبێ هەمان ماف بەكورد بدرێ لەبەڕێوەبردن و هەڵكردنی ئاڵای هەرێم تێیدا. لەهەموو ووڵاتێكی فیدڕاڵی ودیموکراسی ودەستوریدا، هاووڵاتییانی هەرێمەكان، بەئازادی دەتوانن ئاڵاو زمانی خۆیان بەكار بهێنن، لە هەركوێیەكی دەوڵەتە فیدڕاڵیەكەدا بێت.
تەنانەت بەشێك لەهەرێمەكان، دەتوانن دراوی تایبەت بەخۆیان هەبێت، وەك دروای سكۆتلەندی، كەلەهەموو بەریتانیادا دەتوانن بەكاری بهێنن.
تەنانەت زۆربەی تابلۆی ئۆتۆمبیلەكان خۆیان ئاڵای هەرێمەكانیان لەسەر داناوە.
ئەگەرووڵاتان بەفەرمی پێشوازی لەوەفدی هەرێم بكەن و ئاڵاو زمانی كوردی بەرزبكەنەوە، چۆن دەكرێ و دەبێ، ووڵاتەكەی خۆت مافت پێنەدا، لەهەر شوێنێكی ووڵات كەكورد هەبێ، ئاڵاو زمانت ڕێ پێنەدرێ؟!
یان هەمووتان خاك و ئاڵاو نەتەوە وەلا دەنێن و كاتێك دێتە سەر پارە، هەمووتان یەك خواتان هەیە..
هەروەك لە٢٠٠٣ كاتێك گەڕانەوە باوەشی بەغداد، لەجیاتی گەڕاندنەوە خاك و نەتەوەو دیاری كردنی سنور، شەڕی بەشە پارەوە پلەو پۆستان كرد، ئەمڕۆش هەمان تاس و حەمام دووبارە دەكەنەوە. گۆڕت پڕ نوربێ فایەق بێکەسی نەمر كە فەرموتە:
کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد ، نۆکەری بێگانەیە ؛
دوو دڵن ، پیسن لەگەڵ یەک ، بۆیە وا بێ لانەیە!
میللەتێکن ، بۆ نەمانی یەکتری هەر هەوڵ ئەدەن ،
داخەکەم ، ورد و درشتی ، شێت و شەیدای ئانەیە .
سەنعەت و ، عیلم و مەعاریف ، زەڕڕەیەک باوی نیە !
پیاوەتی لایان به تەنها ، چەفتەو و جامانەیە !
بۆ قسەی زل بێ قوسوورن ، باسی کوردییەت ئەکەن ،
کوردییەت ، خورمایە بۆچی؟ یا قسەی شێتانەیە !
میللەتی بێ عیلم و ئەخلاق ، چۆن به ئیستیقلال ئەگا؟
واسیتەی بەرز و تەرەقی ،هیمەتی مەردانەیە !
ئەگەر فاكتەری دەرەكی و ناوچەی بەشێكبن لەگاریگەری نەگەڕانەوەی كەركوك و ناچەكانی دیكە بۆسەر هەرێم، ئەوە دۆخی نێوماڵەوێرانەكەی كورد، هۆكاری سەرەكی بووە لەو پرسەدا.
ئەو كاتەی كورد گەڕایەوە بەغدای بێ دەسەڵات وبێ سوپاو بێ دەستور لە٢٠٠٣، نەێتوانی كێشەی سنور خاك و نەتەوە دیاری بكا، خەونێكی پوچە ئێمڕۆ بتوانێت لەو عێڕاقە تایفی و خاوەن سەدان هێزە جیاوازەی، پاڵپشت بەدەستی دەرەکی و هێزی نیودەوڵەتی، قەوارەی خۆی بەهێزبكاتەوە جارێكی دیكە.
شیعەكان پێداگیریدەکەن لەپاشەكشەی كورد، بۆ سنورەكانی پێش ڕوخانی ڕژێم، كوردەكان نەک هەرناوێرن و ناپرسن، ئەی ئێو پێش ئەو زەمەنە لەكوێ بوون؟ كە ئێمە نزیكەی سەدەیەكە بۆ سنوری كوردستان دەجەنگین، بەڵکو زۆریش شوكرن بەعێڕاقییەکی گوڕایەڵ قبوڵ بكرێن
ئەگەر كورد لەكەلەی شەیتان نەیەتە خوارەوە بەو پەرتەوازەییەو هەركەسەو مامە حەمەی بۆ لایەنێكی عئڕاقی بكات، وەك ئەمڕۆ دەیبینین، هیچ بەدووری مەزانن چەند ساڵێكی دیكە، زمان و كولتوری نەتەوەی كورد، وەك سەردەمی زوو یاساغ بكرێتەوە،
هەروەك ئێستا ئاڵای كوردستان، لەكەركوك یاساغ كراوە.
لەدوزخورماتوش، كوردبون، ، مەرگ و دەربەدەركردنە.
كورد بەسەرۆك كۆماری عێڕاقەوە تا دەیان پەرلەمانتار، بەو هەموو حیزب و دەسەڵات وچەكدارەی ئیمڕۆ هەیەتی، بەو دەستورە شڕو ناتەواوەی خۆی دەستی لەنوسینیدا هەبووە، نەتوانێت ئاڵاو هەیمەنەتی كورد لەشارێكی وەك كەركوك دوزوخورماتو خانەقین بپارێزێت،
دەبێ بەدستی بەتاڵ لێی دەرچێ.
بەسەرۆك كۆمارو وەزیرو زیاد لەشەست پارلەمانتاری كورد لەبەغداوە، ترسی هەبێت بچێتە شارۆچكیەكی كارەستباری وەك دوزخورماتو،
دەبێ خەڵكی ئەوناچانە چی ئومێدێكیان بەو نوێنەرانە هەبێت؟ لەكاتێكدا پارلەماتارە كوردەكانی باكور، لەسەر دەربڕینی ڕستیەك بەكوردی،چەندین ساڵ دەخرێنە زیندانەوە .
بێ هیوای كورد لەسەرلەدەستدانی كەركوك، لەو بێ بایەخەی سەرۆك وەزیران و كاربەدستەكانی دیكە دێ، كاتێك لەگەڵ بەرپرسانی ووڵاتانی وەك ئەڵمانیاو فەرەنسا باڵێوزو كۆنسۆڵی دیکەی ووڵاتان لە
هەرێم كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی، یاخود دانیشت دەكەن، باسی بەڕێوەبردنی كەركوك و ناوچە جێ ناكۆكەكان ناكەن!
ئاماژەکان وانیشان دەدەن ئیدی حیزبە کوردییەکان، بییانەوێ بای بای لەکەرکوک بکەن، دوای سڕینەوەی ئاڵای کوردستان و لەجێی ئەوە ئاڵای عێڕاقیان، خستە ناودەستی پەیکەری پێشمەرگە٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست