کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داوا نامه‌یه‌ک بۆ سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵ ویه‌کگرتوو

Tuesday, 01/02/2011, 12:00



کاتێک له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌نه‌ته‌وه‌کانی تر ئه‌دوێی ئه‌پرسێت چی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ؟ به‌شه‌رمه‌وه‌ ئه‌ڵێی کوردم که‌ ووتت کوردم ناچار به‌خێرایی ئه‌ڵێی {وریابه‌ پارتی ویه‌کیه‌تی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌تی کورد نین} ،چونکه‌ زانراوه‌ پارتی ویه‌کیه‌تی چۆن وێنه‌ی کوردیان ناشرین کردوه‌ لای ته‌واوی نه‌ته‌وه‌کانی تر ،هاوکات که‌ ئه‌ڵێن ئه‌ی موسوڵمانیت ؟ به‌شانازیه‌وه‌ ئه‌ڵێی به‌ڵێ موسوڵمانم ده‌ست به‌جێ پێی ئه‌ڵێی دیسان ووریابه‌ کۆمه‌ڵ ویه‌کگرتوو نوێنه‌ری موسوڵمانانی کوردستان نین چونکه‌ به‌راستی ئه‌م دوو پارته‌ ئیسلامیه‌ ڕووی ئیسلامیه‌کانی کوردستانیان ناشرین کردوه به‌هه‌ڵوێسته‌ نه‌شیاواکانیان ‌،

لاوازکردنی پارتی ویه‌کیه‌تی و ئیفلیج کردنیان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن ته‌نها بڕیارده‌ربن له‌هه‌موو پرسه‌ چاره‌نوس سازه‌کاندا ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو تاکێکی کورده‌ ئه‌مانه‌ سه‌رچاوه‌ی زۆرینه‌ی نه‌هامه‌تیه‌کانی کوردن ئه‌وه‌تا دوای 20 ساڵ کوردوکوردستان به‌ره‌ودواوه‌ هه‌نگاو ئه‌نێت له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌،شه‌ڕوماڵ وێرانی ،به‌تاڵان بردنی سامانی گشتی میلله‌ت به‌سودی ته‌نها دوو بنه‌ماڵه‌وهاو پێوه‌نده‌کانیان، له‌گۆڕنانی دورست بونی خه‌ونی ده‌وڵه‌تی کوردی،بڵاوکردنه‌وه‌ی نادادگه‌ری،به‌ره‌سه‌ندنی ئیڕهابی فیکری وسیاسی وسه‌ربازی،ئه‌مانه‌ وسه‌دانی تر په‌رێزی کاری سه‌رانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ملهوره‌ی کوردایه‌تیه‌وانانی عه‌لمانیه‌،له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ لانی که‌م ئه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ر هێزێک بین له‌هه‌وڵی ڕوخان وگۆرانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ بۆ گۆڕینی به‌ده‌سه‌ڵاتیکی دادپه‌روه‌رانه‌ی کوردی .

ئه‌م واقێعێکه‌ تاک به‌ تاکی کورد هه‌ستی پێ ئه‌کات بۆته‌ بوڕکانێکی په‌نگ خواردو له‌ده‌رفه‌تێک چاوئه‌گێڕێت، هه‌ربۆیه‌ ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی تونس ومیسروهه‌ندێ له‌وڵاتانی تر به‌شێوه‌یه‌که‌ی ڕاسته‌وخۆکاری کرده‌سه‌رچه‌ند وڵاتێک که‌ گیرۆده‌ی ده‌ستی گه‌نده‌ڵکارانی ده‌سه‌ڵاتن ، کوردستانه‌که‌ی خۆشمان له‌ئان وساتی ژانی له‌دایک بونێکی تردایه‌،

بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌ ڕاگه‌یاندنی به‌یاننامه‌یه‌ک ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ژاد چونکه‌ ده‌سه‌ڵات باش تێ ئه‌گات له‌مانای هه‌ر خاڵێکی به‌یاننامه‌که‌ بۆپارێزگاری کردن له‌خۆیان له‌بری چوون به‌ده‌م داواکاریه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کار هێنانی هێز ئه‌که‌ن له‌هه‌ر که‌سێک داوای مافی ڕه‌وای خۆی بکات،سه‌یر نیه‌ ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته‌ لۆمز سور وده‌ست سور به‌خوێنی ده‌یان هه‌زار کوردی خێرنه‌دیوو ئاماده‌نه‌بن به‌ئاسانی ده‌ست به‌رداری ده‌سه‌ڵات وداهاتی زه‌وت کراوی خه‌ڵک بن،

به‌ڵام بۆخه‌ڵکانێک هه‌ڵوێسته‌ بێ هه‌ڵوێستیه‌که‌ی (کۆمه‌ڵ ویه‌کگرتوو) نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان بوو ئه‌گه‌ر چی به‌لای ئێمه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ چاوه‌ڕوان ئه‌که‌ین له‌م دووپارته‌ مشه‌خۆره‌ ئیسلامیه‌،ئه‌وان زۆر ده‌مێکه‌ سه‌نگی خۆیان بونی خۆیان ئه‌دای کاری خۆیان ڕۆشنبووه‌ که‌ هه‌رچۆن بوونی پارتی ویه‌کیه‌تی به‌نده‌ به‌ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که‌دا واتا له‌پێناوپاراستنی بوونی خۆیان ئه‌بێت به‌رگریکار بن له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا به‌هه‌مان شێوه‌ش بوون ومانی ئه‌م دووپارته‌ تاراده‌یه‌کی زۆر به‌نده‌ به‌بونی پارتی ویه‌کیه‌تی وپارێزگاری کردن له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پارتی ویه‌کیه‌تی به‌ستراتیژیه‌تی کاری خۆیان ئه‌زانن.

ئه‌ندامانی ئه‌م دووپارته‌ ‌ ئیسلامیه‌ پێویسته‌ بزانن سه‌رکردایه‌تیه‌کانیان له‌پێناوی پارویه‌کی چه‌وور وه‌ک هه‌میشه‌ له‌مه‌زاتخانه‌ی هه‌ڵوێستدا فرۆشیارێکی هه‌رزان فرۆشن، دوێنێ ئه‌م دوو پارته‌ له‌ پرسه‌ی موسوڵمانانی غه‌ززه‌ که‌به‌ده‌ستی جوله‌که‌کان ئه‌کوژران شیوه‌نیان ئه‌گێرا هه‌مان کات فه‌للوجه‌ به‌فسفۆری سپی لێی ئه‌درا ئاماده‌نه‌بوون ته‌نها وه‌ک هه‌واڵیش باسی بکه‌ن ئاخۆ ته‌نها خه‌ڵکی غه‌ززه‌ موسوڵمان ومه‌زڵومن یان ئه‌م دووپارته‌ چه‌ند ڕوون ؟ پشتیوانی کردنیان له‌ ڕاپه‌ڕینه‌کانی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی تونس ومیسر به‌ده‌ر له‌دووڕووی سیاسی چی مانای تر هه‌ڵ ئه‌گرێت که‌ ئێوه‌ به‌به‌یاننامه‌ دژایه‌تی ڕاپه‌رینی گه‌له‌که‌ی خۆتان ئه‌که‌ن ؟!!! زۆر بێ شه‌رمانه‌ باس له‌ هێمنی وئاسایشی هه‌رێم ئه‌که‌ن که‌ هێشتا ئه‌ندامانی ئێوه‌ن وده‌یان وده‌یان موسوڵمانی تر به‌ده‌ستی جه‌لاده‌کانی پارتی ویه‌کیه‌تی زامه‌کانیان ساڕێژ نه‌بووه‌و له‌ زینداندا بێ سه‌روشوێنن چۆن ڕووتان هات ئه‌م به‌یاننامانه‌ ده‌ربکه‌ن ؟!!

باشترین ڕێگاچاره‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ نه‌که‌ونه‌ به‌ر تانه‌وته‌شه‌رئازادانه‌و بێ باکانه‌ مامه‌ڵه‌کانی خۆتان بکه‌ن ئامۆژگاریتان ئه‌که‌م

{ پاشگری ئیسلامی له‌خۆتان داماڵن } هه‌رناوێکی تر دیاری ئه‌که‌ن له‌ (فه‌رمانبه‌ران،کاسبکاران،موچه‌خۆران) بیکه‌نه‌ پێشگروپاشگر بۆخۆتان زۆر بێ سه‌ر ئێشه‌تره‌ وئیتر که‌س نایه‌ت گله‌ی هیچ سه‌وداو مامه‌ڵه‌یه‌کتان لێ بکات،

به‌سوپاسه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م داواکاریه‌م‌ قه‌بوڵ بفه‌رمون به‌مه‌ش چی ترئێمه‌ی موسوڵمان به‌ بوونی ئێوه‌ شه‌رمه‌زار نابین .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە