ڕاگه‌یاندنی به‌ناو لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له‌که‌یسی(سه‌رده‌شت عوسمان)،تروسکایی هیوای له‌کوردستان خه‌فه‌تر کرد
Friday, 17/09/2010, 12:00
ڕاگه‌یاندنی به‌ناو لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له‌که‌یسی(سه‌رده‌شت عوسمان)،تروسکایی هیوای له‌کوردستان خه‌فه‌تر کرد،بێ په‌رده به‌ڕای گشتی وده‌ره‌وه‌یان ووت کوردستان جه‌نگه‌ڵستانه،سه‌روه‌ری یاسا،ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی دادوه‌ری،هێمنی وئاسایش،مافی بوونی تاک وکۆمه‌ڵ،ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ،هیچ شتێک نرخی نیه وبونی نیه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵات هاوته‌ریب نه‌بوو.
ئه‌م عه‌قڵیه‌ته به‌ته‌نها ئیمرۆ پیاده‌نه‌کراوه،ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی خێرا له مێژووی هه‌ردوو پارت(پ،د،ک و ی،ن،ک)زیاتر ئه‌م ڕاستیه ئه‌سه‌لمێنن.
پارتی هه‌ر له‌سه‌رده‌می مه‌لای باوک خاوه‌ن ئه‌م عه‌قڵیه‌ته بووه خودی مه‌لا هه‌ر ڕۆژه له‌باوه‌شی ده‌زگایه‌کی موخابه‌راتیدا ژیاوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی،تۆمارکردنی له‌مێژوودا وه‌ک منه‌ت به‌سه‌ر میلله‌تی کورده‌وه که گوایه له‌پێناو سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا ئاوه‌ها خۆی سوک کردوه، (ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی مه‌لا وشه‌ڕی کوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیدریس و 31 ئابی مه‌سعود)شاهیدی ئه‌م ڕاستیه‌ن که بنه‌ماڵه بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان هیچ به‌هایه‌کیان لاپیرۆز نه‌بوه‌و نیه.
کۆده‌رئه‌نجامی که‌یسی سه‌رده‌شت گۆمانی تێدانیه به‌سوک سه‌یر کردنی هه‌مووتاکێکی کورده له‌چاو وعه‌قڵی بنه‌ماڵه‌دا، ئه‌شێ هه‌موو شتێک بگۆڕێت به‌ڵام که‌س ئومێد نه‌کات عه‌قڵیه‌تی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه هیچ گۆڕانێکی به‌سه‌ردابێت. ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌نجامه به‌ئامانجه بۆهه‌ر ڕووداو کاره‌ساتێک که له‌ڕابوردوو ڕویداوه یان له‌مه‌ودوا ڕووئه‌دات ئه‌که‌وێته ژێر گومانه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئه‌درێنه پاڵ ئیسلامیه‌کان.
تۆمه‌تی کوشتنی (سه‌رده‌شت) خستنه پاڵی ئه‌نساروئیسلام ئه‌وپه‌ڕی (گێل که‌ززابی) سه‌رانی بنه‌ماڵه نیشان ئه‌دات ، ئاسان تر بوو به‌راده‌یه‌ک ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌که بدرایه پاڵ هه‌رلایه‌نێکی کوردی تر گومانێک لای خه‌ڵکی نه‌زان دروست ببوایه به‌ڵێم تاوان بار کردنی (سه‌رده‌شت)به ئه‌نسار،ئه‌نسار به‌کوشتنی سه‌رده‌ست درۆیه‌کی ئه‌وه‌نده ئاشکراوگه‌وره‌یه که‌خودی پارتیه گیله‌کانیش ناچێته ئه‌قڵیانه‌وه.
باشتر وابوو که درۆیه‌کی وه‌هایان بهۆنیبایه‌وه لانی که‌م چه‌ند رۆژێک درێژه‌ی کێشابایه نه‌ک به‌م چه‌شنه که به‌ر له دایک بوو مه‌لۆتکه‌یه‌کی مردوو بوو، دارێژه‌ری ئه‌م سیناریۆیه ئه‌وه‌نده گه‌مژه‌بووه حیسابی بۆ بیری سه‌رده‌شت نه‌کردوه،که‌سێکی چه‌پی وه‌ک ناوبراو بۆچی وله‌پێناوی چیدا بوون به‌ئه‌ندامی ئه‌نساروئیسلامی هه‌ڵبژارد؟ ئه‌رێ ئه‌نسار بۆ کام مه‌به‌ست که‌سێکی وه‌رگرت وکاری گرنگی پێ سپارد ؟ ئاخۆ سه‌رده‌شتێکی بیر چه‌پی قۆتابی وڕژنامه نوس چی کارێکی پێکراوه بۆ ئه‌نسار؟ئایا ئه‌نسار 4 نوسه‌ری له‌خواترسی له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان نه‌ئه‌ناسی پێیان بڵێت دوو بابه‌ت بنوسن له‌به‌رژه‌وه‌ندی ؟ ئه‌م بابه‌تانه کامه‌بوون که‌سه‌رده‌شت نوسی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌نسار؟ تۆبڵێی داوای چی جۆره بابه‌تێک داوا له سه‌رده‌شت کراوه بینوسێت نه‌ینوسیوه یان نه‌یانخواستوه بینوسێت نوسیویه‌تی مه‌گه‌ر دواین بابه‌ت(من عاشقی کچه‌که‌ی بارزانیم) ئه‌نساری توڕه کردبێت؟!!!
ئایا ده‌بێت ده‌رهێنه‌رانی شانۆنامه گاڵته‌جاریه‌که‌ی بنه‌ماڵه چی وه‌ڵامیان هه‌بێت بۆ ئه‌م پرسیاره‌وده‌یان پرسیاری تر؟!
یان ئه‌وان ته‌نها وه‌ڵامێکیان سازدابوو که به‌م سیناریۆیه ئیتر ئه‌توانن ئه‌نێار له‌به‌رچاوی خه‌ڵک ناشیرین بکه‌ن وبه تۆمه‌تبار کردنی سه‌رده‌شت به ئه‌ندامی ئه‌نساروئیسلام ئیتر هیچ که‌س ولایه‌نێک جورئه‌ت ناکات ناوی سه‌رده‌شت بهێنت،خوێنی سه‌رده‌شت ئه‌چێته پاڵ ده‌ریایه‌ک له‌خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی ئه‌م میلله‌ته که به ده‌ستی ده‌سه‌ڵات یان به فیتی ده‌سه‌ڵات ڕژاوه چونکه خوێنی موسوڵمانان له‌م سه‌رده‌می شه‌ڕی دژه ئیسلامه‌دا به ئه‌ندازه‌یه‌ک هه‌ڕاج کراوه که‌س پاره‌ی پێنادات بۆیه سه‌رانی گێل که‌زابی پارتی بێ دوودڵی سه‌ده‌شتی چه‌پیان کرد به ئه‌نساروئیسلام.
ئه‌م گێل که‌ززابانه‌ی بنه‌ماڵه ئه‌بوایه بۆ ئه‌م سیناریۆیه لانی که‌م لایه‌نێکی تری وه‌ک ئه‌ندامی(پ.ک.ک)یان گۆڕان یان ...هتد سه‌رده‌شتیان تاوان بار بکردبایه نه‌ک ئه‌نساروئیسلام
ئێستا باشتر له‌جاران خه‌ڵک ڕاستیه‌کان ئه‌بیستێت وئه‌بینێت هه‌ر چی ده‌سه‌ڵاتی خوێن ڕێژی کوردی کردویانه له‌م سیناریۆیه گاڵته جاری تربوه هه‌روه‌ک کاره‌ساته‌که‌ی (خێڵی حه‌مه)و مه‌سه‌له‌ی (شێخ زانا) وده‌یان وسه‌دان کاری قێزه‌ونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆگه‌نه.
دڵنیایاین ڕۆژگارێک نزیکه جه‌للاده‌کان ڕاپێچی دادگای حه‌ق بکرێن وئه‌وسا له‌هه‌موو ساتێک زیاتر ئیسلامیه‌کان سه‌ربه‌رز وڕووسور ئه‌بن ده‌سه‌ڵاتی جاش وکورد کوژ وئه‌وانه‌یش ئێستا بوونه‌ته پارێزه‌ری بێ چه‌کی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خوێن مژه به‌ڕووڕه‌شی ئه‌که‌ونه ژێر پێی میلله‌ت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست