ئەمەی سەرەوە ناونیشانی دوا کۆنفرانسی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان كنك بوو، لە شاری برۆکسڵی وولاتی بەلجیکا ، لە رۆژی شەمە بەرواری 20.04.2019 بەرێووەچوو .لەو کۆنفرانسەدا کە لەسێ پانێڵ پێکهاتبوو ، باس لە چەمکی جیاواز و چەندین لایەنەی فکر و بیر ورامانی عەبدولله ئۆجەلان کرا کە ، لە دوو توێی پێنج بەشی بەرگرینامەیی...
بێدەنگی کۆی کایە بەناو سیاسیەکانی باشوری کوردستان و بەنهێنی گفتوگۆکانیان، لە مەردرێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم و چەندبارە دیاریکردنی مەسعود بەرزانی وەك سەرۆك ،یەك مانا هەڵدەگرێ کە هەر یەك لەو حزب وپارت و رێکخراو لایەنەنانە چاوەروانی بەشێکی زۆرتری کێکەکە دەکەن لە بری بێدەنگ بوونیان یان رازی بوونیان...
چیرۆکێکی میلی هەیە لە ئەدەبی ئەڵمانیدا ،باس لە وکەسانە دەکەن کە دەبن بە سەرۆك . فەلسەفەی چیرۆکەکە ئەوەیە کە ئەوانەی دەبن بەسەرۆك مەرج نییە کە باشترین یان عاقڵترین بن ،،رەنگە خراپترینن بن ،،رەنگە دەبەنگ ترین بن ،بەڵام بە دڵنەیاییەوە باشترین وعاقلترین نین . رۆژێ مێشك هەرچی ئۆرگانەکان و بەشەکانی لەش...
لە کۆمەڵگای مەدەنی ،شوێنی هەموو دام ودەزگایەك دیاری کراوە،لە گەڵ دامودازگاکان چەندین توێژ و چینیش لە ریزبەندی و رێکخراوەیییەکی کۆمەڵایەتیدایە بێ ئەوەی وەك نوسراو یان دەستوری سەپێندراوو بێت ، ئەوەی شوێنییان دیاری دەکات یاسایەکی دیاری کراویش نییە بەقەد ئەوەی کۆمەڵگا خۆی شوێنیانی دیاری کردوە ،...
ئەمە ووشەیەکی نوێ نییە، بەڵام ناوی دەوڵەتێكی نوێی یە ،کە بێ گوێ دانە رای گشتی جیهانی و مرۆڤایەتی وەك نوێترین دەوڵەتی ئەم هەسارەیە خۆی ناساند ، پێكهاتەی ناوەکەی وەك هەموو پرۆژیەکتێك کە نوێ دۆزرابێتەوە و چەند کەسێ بەشداریان تیاکردبێ ، لە لێکدانی دوو وشە پێك دێت یان زیاتر ،بەڵام ئەم دەوڵەتە لە پێكهاتنی...
رەنگە زۆربەی خەڵكی کوردستان ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە مەلاکۆنەکەی دارەتووی هەولێر ، ئەوەی کە چووە ناو داعشەوە ،بینیبێت ، کە تێدا دەستی رائەوەشاند و بەڵێنی کەرکووك گرتنی ئەدا و نامەیەكیشی بۆ پارتی ویەکێتی ئەنارد ،، لە راستیدا پالنەری زۆر هەن کە وا لە مرۆڤ دەکەن توند رەوی یان توند وتیژی وەك رێچکەی ژیان بگرنە...
زۆر جار هەڵسووکەوت کە دووبارە دەبێتەوە ئەبێت بە رفتار دواجاریش ئەو رفتارە کاتێ لە لایەن خەڵکی تر دووبارە دەبێتەوە دەبێت بە باوو . مەساحەی نارەزایی کاتێ بەرز دەبێتەوە هیچ کەس ناتوانێ قەوارەی بۆ دانێ ، هیچ کەسیش ناتوانێ کڵێشەی بۆ دانێ،، نە کەس بۆی هەیە رەوایەتی بە جۆری ئیعترازیەتەکانیان بدات و نە کەسیش...
یەكێك لە هەرە ئەو چەمکانەی کە کاریگەری گەورە وبەرچاوی هەبووە لە ژیان و روداوەکانی قۆناغە جیاوازەکانی ئیسلام لە سەرەتا ولە دواتریشدا ووشەی موالی یە . موالی لە ئاینی ئیسلامدا ، بەو کۆیلە غەیرە عەرەبانە دەوترا کە گەردن ئازاد دەکران و لای خاوەنەکانیان دەمانەوە ، وەك خزمەتکار یان کارگوزار ، لە راستیدا ئەمە...
یەکێ لە پێداویستی یەکانی دووبارە دارشتنەوەی نەخشەی جیهان بەگشتی و خۆرهەڵاتی ناوێن بەتایبەتی ،زەرورەتی گەرانەوەی هێز و توانای ئەمەریکا و ووڵاتانی هاوپەیمانێتی بۆ سەرچاوەکانی ووزە و دروست کردنی پەنای پتەوە بەرامبەر بە دروست بونی سەنتەرێکی تری جیهانی چاوەروانکراو بەرامبەر بە ئەمەریکا ،دروست کردنی...
چیرۆك کێ هەیە بزانێ لە کەیەوە لێرە کۆبونەتەوە ، خۆی لە راستیدا کاتژماردن و پێزانینی کات هیچ مانایەکی نییە ، کەس نازانێ کامیان سەرتا لێرە بوەو کامیان دوای ئەوی تر هاتوە ،چونکە کێ پێش ئەوی تر ئامادەیی لەوێ هەبوە، مانایەکی نییە ، کاتێ ئازار سەرتاپای ژیانی مرۆڤ داگیر دەکات ئیدی رەنگەکان هەموو وەك یەکیان...
دەقی ووتارەکەی بەرێز گریگۆر گیسی ،،ئەندام پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر فراکسیۆنی چەپ لە دانیشتنێکی نائاساییدا، کە تایبەت بوو تەنها بۆ گفتوگۆکردن نەك بریار دان لەسەر ناردنی چەك بۆ هەرێمی کوردستان ،، "بەرێز سەرۆکی بەرلەمان ،، بەرێزان ئەندام پەرلەمانەکان ،، ،سەرۆك لە دەست پێکی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ دووهەم...
ئەوەی هەرەسی حەفتاو پێنجی سەدەی رابردوو،بە تەنها وەك چەکدانانێك لێكدەداتەوە ، زۆر هەڵەیە چونکە پێش ئەوەی تەنها چەکدانانێكی سادە بێت ،رەهندی قولی بەدوای خۆیدا هێنا و ئاکامەکانیشی زاڵبونی ئیرادەی شۆڤێنی عەرەبی بوو بەسەر کوردا ،،تێروانینی عەرەبی بوو بۆ کێشەی کورد بە کێشەیەکی کاتی و چەن چەتەیەك ودواجاش...
تەنها بە دوو لێدوان توانی گرژیەکی زۆر گەورە بکاتە نێوان دوو ووڵاتی زلهێزی وەك ئەڵمانیا وئەمەریکا وە، ئەم دوو وڵاتەی کە لەزۆربەی زۆری سیاسەتەکانی دەرەوەیان هاورا و هاو ئامانج بوون ،نەك هەر لە نێوان ئەم دوو دەوڵەتە بەڵکو گەورەترین کێشەی بۆ ئەمەریکا دروست کردوە ،لەگەڵ هەموو جیهان و حوکمەتی ئەمەریکای وەك...
ماوەیەکی درێژە دەیان ڤیدۆ بەناو داعشەوە تەواوی تەلەفزیۆن وکەناڵەئاسمانیەکانی جیهانی تەنییەوە و بە شیوەیەکی رادەبەدەر بەتۆری ئەنتەرنێتدا بڵاوبۆتەوە ،، بەهۆی ئەوەی پێگەی فەیسبووك ویوتوبە دنیای داگیرکردوە ولە زۆربەی ماڵەکانە ،، ڤیدیۆکان بەئاسانی ماڵەکانیشی گرتۆتەوە ،،پیشاندانی درندەیی داعش ولەناویاندا...
تاوانی کوشتنی دونیا کۆمەڵگای کوردی بە تەواوی هەژان ، پێش کوژرانی دونیاش کچێك و کورێك کە پورزای یەك بوون بە دەستی برای کچەکە کوژران و دوا بە دوای کوژرانی دونیاش دوو ژنی تر خۆیان کوشت ،، ئەم زنجیرە ترسناکەی کوشتن سەرجەمیان لە ژێر دەسەڵاتی پارتیدا روویان داوە و پارتی بەم کردەوانە شانازی زۆر دەکات ،...