کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

نەهرۆ ئیبراهیم: رۆشەنبیر و دەسەڵات

موسا عەنتەر لە یادەوەریەکانی خۆی باسی شاعیرێك دەکات لە سەردەمی هارون الرشید کە هێندە شیعری بە شان و باڵی خەلیفەدا هەڵی دابوو ، ببوە جێی سەرنج و قسەو باسی دەوروبەری . بە جۆرێك لە شیعر هۆنینەوەدا بۆ خەلیفە چوبوە پێشەوە تا ئەو سنورەی ،کاتێ بەو پەری دڵ رەقی یەوە ، نەیارێکی خۆی سەردەبرێ . کاکی شاعیر ، لە چەند دێرێکدا دەڵێ ،، ئێوە سەیر کەن بەو دەستە ناسك و نەرمانەی چەند جوان سەری ئەو درندەیە دەبرێ و چەند بە هونەرەوە دەی کوژێ . کاتێکیش لێی دەپرسن بۆ ئەوەندە بە شان و باڵی هارون رەشید دا هەڵ ئەدەی لە کاتێکدا...

نەهرۆ ئیبراهیم: ئایا بنچینەی کێشەی فەلەستین ئاینییە یان سیاسی!؟

سەدان ساڵە  ئەم کێشە یە هەیە و تا ئیستا کەم کەس دەستی بۆ بنچینەی راستی کێشەکە بردوە  . کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل لەسەدەی رابردوەوە دەستی پێ نەکردوە ، وەك هەندێ دەیگێرێتەوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ناوچەکە لە ساڵی ١٩٤٨  . وە ناشگەرێتەوە بۆ بەڵێنی بلفۆرکە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ...

نەهرۆ ئیبراهیم: چەند لەیەك دەچن ئیسرائیل و حەماس عیراق و داعش

 گەمەیەك لە ئارادایەو ئەوانەی وێنەکە لە دوورەوە دەبینن دەتوانن درکی پێبکەن .بەڵام ئەوە ناشاردرێتەوە کە وێنەی گشتی ئەم دەورانە زۆر ڵێڵەو تەموومژاوییە و بەربەستە تا وێنەیەکی گشتی دەرکەوێ . من لەم وێنە گشتی یە ئەمەوێ جمکێکی پشان بدەم لە روانگەی وەك یەکی لێکچونی دوو دیاردەی ناو ئەم ووێنە گیشتی یە . ...

نەهرۆ ئیبراهیم: تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان دەرەوەی ووڵات هاتە دامەزراندن

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە دەرەوەی ووڵات لە رۆژانی ١١/١٣ ی ئاب  بە بەژداری کۆمەڵێکی فرەوان لە رۆشەنبیران ولایەنگیران ومیوانانی ئەروپا، یەکەمین کۆنگرەی خۆی سازدا . لە رۆژانی بەرێوەچونی کۆنگرەکە ، لە سەر ئەو بەرنامەیەی کە پێشتر ئامادە سازی بۆ کرابوو لە کەشێکی دیمکراتیانە و بەگیانێکی بەرپرسیارانەوە...

نەهرۆ ئیبراهیم:  رۆشەنبیر وەك کەسێکی بەرپرسیار

لە سەردەمی نەوەتەکانی سەدەی رابردوو ، هاورێ یەکم هەبوو دەرچووی کۆلێژی یاسابوو لەگەڵ ئەوەش زۆر جار لە بازنە رۆشنبیریەکان ئامادەیی هەبوو ، زۆرجاریش ، لە زۆربەی بوارە جیاجیاکان خاوەن رای خۆی ودیدگای خۆی بوو .وا رێکەوت ئەم هاورێیەمان بوو بە ئاسایش لە یەکێ لە پارێزگاکانی هەرێم ، بە هۆی ئەوەی دەرچووی زانکۆ...

نەهرۆ ئیبراهیم: هەوڵدانێك بۆ تێگەیشتن لە داگیرکردنی تاریکی (بەشی سێهەم)

وێنەی قوربانی وجەلادئەتوانین داگیرکردنی تاریکی بە ژیاننامەی قوربانییەکان ناوبەرین ، یان بە شێوەیەك لە شێوەکان بە بەشێك لە جینۆلۆجی قوربانی دایبنێین ، ئەو زۆر جار ئەمانگەرێنێتەوە بۆ سەرتایەك رەنگە بتوانین لە دەستپێکیدا پەی بە سەرەتای قوربانی بەرین . لێرە ژیان ماکینەیەکە بۆ دوورست کردنی قوربانیەکان ، ئەگەرهەندێ...

نەهرۆ ئیبراهیم: هەوڵدانێك بۆ تێگەیشتن لە داگیرکردنی تاریکی (بەشی دووهەم )

زمانی داگیرکردنی تاریکی زمان ، یەکەم کەرەسەیە کە رووبەرووی دەبینەوە لە هەر کارێکی وێژەیی و شیعریدا . ئەگەر زمان لە سەرەتای دەستپێکردنی هەوڵی تێگەیشتنی دوو مرۆڤ لەیەکتری یان  کۆمەڵێ لە یەکتری گەورەترین دەسکەوت بووبێت ،هەر لە سەرەتاوە بەگەشەسەندنێکی تەریب لە گەڵ گەشەسەندنی هزری مرۆڤدا تێپەریوە...

نەهرۆ ئیبراهیم: هەوڵدانێك بۆ تێگەیشتن لە داگیرکردنی تاریکی (بەشی یەکەم)

پێش ئەوەی دەستبکەم بە خوێندنەوەی رۆمانی داگیرکردنی تاریکی، یەکەم پرسیارێ کە لە مێشکما بوو ، بۆ داگیرکردنی تاریکی ؟ .وەك هەر مرۆڤێکی تر ، ناو بە شتێکی تایبەت دەزانم، رەنگە بەشێك بێت لە سیحری هەر نوسینێك یان هەر پەرتوکێ یان هەر شتێکی تری ئەم گەردوونە ، خۆ دەشێ واش نەبێ ، هێندە گرنگیش نەبێ ، بەڵام من نەمتوانی...

نەهرۆ ئیبراهیم: پڵینگەکان لە رۆژی دەیەمدا

چیرۆکی  زکریا تامر (1)دارستانەکان دوورکەوتنەوە لە پڵینگە نێچیرکراوەکەی ناو هەودەکەکە(قەفەسەکە)، بەڵام ئەو نەی توانی لە بیریان بکات، بەتورەیی یەوە روانیە ئەو پیاوانەی دەوری هەودەکەکەیان دابوو بە چاوی مەراق وبێ ترس   سێریان دەکرد، یەکێیکیان بە دەنگێکی هێمن و تۆنێکی فەرمانرەوایی قسەی...

نەهرۆ ئیبراهیم: پەرلەمان وەك بێ دەسەڵاتترین دەزگای هەرێم

تا ئیستا بێ دەسەڵاتترین دەزگای حوکمەت لە هەرێمی کوردستان پۆلیسی هاتوچۆ بوو ،، هەر کورە بەرپرسێك یان کورە دەوڵەمەند و دەست رۆیشتویەك و خاوەن ماشێنێکی جام رەش ( هەر چەند ئیستا کچەکانیشیان دەستیان پێکردوە)،لە دوای سەرپێچی و شکاندنی یاسایەکی هاتوچۆ ،کاتێ بەرامبەر دەبوەونەوە  لە گەڵ کارمەندانی هاتوچۆ...

نەهرۆ ئیبراهیم: پرۆژەی بەهەرێم کردنی کەرکوك بۆچی؟

لە وەتی کەرکوك هاتۆتە نێو باسە سیاسی یەکان وجێ یەکی گرتوە لە جیوپۆلۆتیکی هەرێمی و ناوچەکەدا ،بۆتە یەکێ لەو خاڵانەی کە هیچ کات ناکرێ رێکەوتنی لەسەر بکرێ . کەرکووك لە سەرەتای سیەکانی سەدەی بیستەوە ، بۆتە کێڵگەیەکی بەرهەم هێنان لەسەر نەخشەی ووزە وبە پێی کات گۆرانکاری بەسەر هاتوە لە رووی گرنگی یەوە. لەو...

نەهرۆ ئیبراهیم: ئەمرۆمان چەند لە دوێنێمان ئەچێ؟

لەوەتەی کورد هۆشی ژێردەستی پاڵی پێوەناوە کە شۆرش بۆ ئازادی بکات و درکی ناداتپەروەری و وەك یەکی لا دروست بوە، بیری لە خەبات کردۆتەوە تا بگات بەسەربەستی وخۆ بەرێوەبردن و دامەزراندنی شێوە دنیایەك کە هەم دادپەروەر بێت وهەمیش بە چاوی کەم سێرنەکرێ تیایداو مافە نەتەویی وشارستانی یەتەکانی تیا دەسەبەر بێت . ستەم...

نەهرۆ ئیبراهیم: لە نێوان دژایەتی کردنی ماکرۆن و تێنەگەیشتن لە ووتەکانی

پێش ئەوەی سامۆئیل باتی ، مامۆستای مێژوو جوگرافیا، وانەیەك لەسەر ئازادی بیرو را پێشکەش بە خوێندکارەکانی بکات ، کە تێیدا وێنە کاریکاتۆریەکانی گۆڤاری شارلی هیبدۆی پیشاندابوو ،، داوای لە خوێندکارە موسڵمانەکان کردبوو ، ئەگەر هەست دەکەن کە ئەم وانەیە ئەبێتە مایەی نیگەرانی وتانە بۆ برواکەتان ، ئەتوانن...

نەهرۆ ئیبراهیم: هۆکاری ئاژاوە گێری ئەردۆغان لە جیهاندا

بۆ ئەوەی بزانین تورکیا لە سایەیی دەسەڵاتی ئەردۆغاندا بۆ بۆتە مایەی ئاژاوەو ناسەقامگیری بۆ ناوچەکە و بەردەوام پەلهاویشتنی لێرەو لەوێ دەبیندرێت ، دەبێ ئاورێك لە زانستی ئابوری بدەینەوەو هەندێ چەمکی ئابوری شیتەڵ بکەینەوە ، بەدەر لەم کارەش لە هاوکێشەی سیاسی ودەسەڵات گەرایی بگەین و تاوتێی بکەین . سەرەتا...

نەهرۆ ئیبراهیم: گۆرانکاریەکان لەسەردەمی کائۆسدا

یەکێ ئاگەداری هەڵاوسانی بازاری جیهان نەبێت ، بێ گومان دەڵێ کۆڤید -١٩ هۆکاری داشکانی بازار وشکستی سیستەمی دراوە.لە رووکەشیشدا ئەوە راستە ،، بەڵام بە بچوکترین تێرامان دەکرێ مرۆڤی بە ئاگا ئەو بازارە پراوپرە لە شتومەك و کالای جۆراوجۆر ببینێ ، کە لە دوور و نزیکەوە هیچ پەیووەندی بە ژیانی رۆژانەی مرۆڤەوە...