کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند لەیەك دەچن ئیسرائیل و حەماس عیراق و داعش

Sunday, 15/10/2023, 18:53


 گەمەیەك لە ئارادایەو ئەوانەی وێنەکە لە دوورەوە دەبینن دەتوانن درکی پێبکەن .بەڵام ئەوە ناشاردرێتەوە کە وێنەی گشتی ئەم دەورانە زۆر ڵێڵەو تەموومژاوییە و بەربەستە تا وێنەیەکی گشتی دەرکەوێ . من لەم وێنە گشتی یە ئەمەوێ جمکێکی پشان بدەم لە روانگەی وەك یەکی لێکچونی دوو دیاردەی ناو ئەم ووێنە گیشتی یە .  لە کاتی دروست بوونی داعش و هێرشەکانی بۆ شارەکانی ناوەندی عێراق و موسڵ وشەنگاڵ حوکمەتی عیراقی ئاگاداری هەموو جولەو هەڵسوکەوتێکیان بوو کە ئەڵێم حوکمەتی عیراق  مەبەستم لایەنە هەواڵگری یەکان وهەندێ ناوەندی سیاسی و ئەمنی عیراق و هەولێرە. بە هەندێ چەکداری کەمەوە توانیان زۆر شار وشاروچکە داگیربکەن بە موسل وشەنگالیشەوە و پایتەختیش لە رەقە دابمەزرێنن . ئەوەی دەیانکرد لەوپەری وەحشیەت وهەمەجیەتەوە سەرچاوەی گرتبوو . بەڵام لە پاڵ ئەوەش پێشکەوتووترین تەکەنەلوجیاو زانستیان بەکار دەهێنا وکارامەبوون لە بواری راگەیاندن و پروپاگەندەدا . بیریان لە هەموو پێداویستیەك کردبوەوە بۆ ئەوەی کارەکە وەك سیناریۆیەك دەرنەکەوێ . هێرشی بەردەوام لەسەر رێگاوبانەکان . پەلاماری خاڵی پشکنین و بنکە سەربازیەکان . راکردنی بەکۆمەڵ لە گرتووخانەکان . کۆکردنەوەی زۆری توندرەوەکان ، کۆچی بەکۆمەڵ لە هەموو دونیاوە بۆ دەوڵەتی بنیاتنراوو، چەك وتفاقێکی زۆر و پارەی بەنکەکانی موسل و نەوتیش بۆ ئەوەی وێنەی کۆتایی تەواو بکەن  کرایە بەردەستیان . هەموو کەسیش دەیزانی داعش نەخاوەنی ئەو هەموو تەکنەلوجیایە و نە خاوەنی ئەو هەموو بیرکردنەوانە بوو،  بۆ بنیاتنانی دەوڵەت و هەرەشە لەدەورو بەر . لە کۆتاییدا گۆرانکاریەکی بنچینەییان کرد لە گۆرەپانەکەو ئەوەی وویستیان بەدی هات لە ئاگادارکردنەوەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کە ئەو بنچینەی دەوڵەتانەی خەونی پێوە دەبینن . بچوکترین گرووپ دەتوانێ تێکی بدات و هەڵی بوەشێنێتەوە . بێجگە لەوەش  نەخشەی جیۆسیاسی ناوچەکەش بەتەواوەتی گۆرانکاری بەسەردا هات . ئەم سیناریۆ گەورەیەی توندوتیژی بەبێ قوربانی کامڵ نابێ تا رای گشتی بەدەست بهێنێ و شەرعیەت بدات بە گەمەکەرەکان بۆ ئەوەی پلانەکانیان بهێننە دی ،هەموومانیش دەزانین یەزیدیەکان ببون بە قۆچی قوربانی لە عیراق . لە سوریاش بەنیاز بوون کوردی رۆژئاوا بکەن بەهەمان قوربانی بەڵام یەپەگە ویەپەژە گەمەکەی لێیان تێکداو ریسەکەیان بوو بەخوری . هەر بۆیە پلانی (بێ )هاتەکایەوەو کورد لە رۆژئاوای کورستان بوو بە هەمەهەنگی کوالیتسیۆنی دژە داعش لەو ناوچەکە . 
لە رۆژی شەمەی رابردوو 07/10/2023  کردەوەیەکمان بینی  بەهەمان بۆن وبەرامەی داعش . حەماس کە رێكخراوێکی تیرۆرستی یە هێرشێکی بەربڵاوی کردە سەر ئیسرائیل . گوایە هێرشەکەی حەماس لە ناکاوی بووەو شارە سنوریەکانی لەناکاوو پەلامارداوە .ئەو سنورە دەستکردەی ئیسرائیلی لە زیاتر لە هەشتا شوێنەوە بەدیاری کراوی لە  تەلبەنی نێوان نیشتەجێبوکانی ئیسرائیل و فەلەستینییەکانیان بریوەو هێرشیان کردۆتە سەر بیست ویەك بنکە وبارەگای سەربازی  . گوایە ئیسرائیل توشی شۆك بوەو تا دوو رۆژ نەهاتۆتەوە سەر خۆی و خەپاندویانە .بەڵام لە راستی دا ئەوەی ئاشکرابوە ، هەواڵگری ئەمەریکاو هەندێ ووڵاتی ئەوروپی بەتایبەتی ، دەوڵەتی ئیسرائیلیان ئاگادارکردۆتەوە لەو هێرشانە  ، بێجگە لەوەی هەواڵگری و موسادی ئیسرائیل هێندە بێ ئاگا  نی یە کە جموجۆڵێکی لەو شێوەیە لە دووری سەدان مەتروە بێت و ئاگاداری نەبێت . حەماس بێ پسانەوە پەلاماری سڤیلی ئەداو شێتانە خەڵکی بەبارمتە دەگرت و دەیکوشتن . سەربازی ئیسرائیلی دەگرت ودەیکوشتن . دەوڵەتی ئیسرائیل لەوەتی درووست بوە ، بارمتەکانی لای عەرەبەکان یەك بەهەزار گۆریوەتەوە ،خێرە ئاوا  بەئاسانی ئەو هەموو خەلکەی کردە ژێردەستیان تا رەشەکوژییان بکەن ؟ . لێرە دەبێ پرسیارە جەوهەریەکە بکەین ئاخۆ ئەم سیناریۆیە بۆ ؟ . دوو لایەن لێرە زۆر گرنگە ، یەکەم هێرشبەر و دووهەم قوربانی . لێرە هەردوکیان هەیە . هێرشبەر زۆر جار ئەگەر دادپەروەری لەلایەنیشی بێت ، وا دەکەن کە ببێت بە توندرەو یان هێرشبەرێکی نارەوا و بکوژ . بۆیە قوربانی و بکوژ لێرە ئەو مانایەی نابێت کە لەکاتی ئاسایی دەیبێت . خەڵکێکی زۆر بوون بە قوربانی توندرەوی و دوچاری رەشەکوژی بونەوە . ئیسرائیلیش دە ئەوەندە دەکوژێ هەم لە رێی هێرشی ئاسمانی یەوە و هەم لە رێی زەمینی کە واچاوەروان دەکرێ لەم رۆژانە دەستی پێبکات . دیارە ئەم قوربانی یە زۆرەش لە رۆژی یەکەم و دووهەم وتا سێ هەمیش بۆ ئەوەبوو پیشانی رای جیهانی بدەن کە بەردەوامی ئەم هاوسێتی یەی توندرەو و ئاشتی خۆاز رۆژێ لە رۆژان دەتەقێتەوەو ئەمەش بەڵگەکەیەتی . بۆیە ئیستا دوای هێرشی زەمینی ئیسرائیل ، بیر لە وەستانی شەرەکە دەکرێتەوەو مەرجی سەرەکی ئیسرائیلیش نەمانی خەلکی فەلەستینە لە غەزە یان هەر نەبێ نەمانی حەماسە لە غەزە و نەمانی دەستی ئیرانە لە ناوچەکە . بۆیە ئیستا گەران بۆ شوێنێکی شیاو بۆ فەلەستینیەکان دەبێتە مژاری رۆژ و رەنگە دەوڵەتی مسر دوای لێخۆشبونی قەرزەکانی کە زۆر زۆرە ،رەزامەندی دەرببرێ و لە سینا جێیان بکاتەوە . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە