تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان دەرەوەی ووڵات هاتە دامەزراندن
Tuesday, 29/08/2023, 12:26
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە دەرەوەی ووڵات لە رۆژانی ١١/١٣ ی ئاب بە بەژداری کۆمەڵێکی فرەوان لە رۆشەنبیران ولایەنگیران ومیوانانی ئەروپا، یەکەمین کۆنگرەی خۆی سازدا . لە رۆژانی بەرێوەچونی کۆنگرەکە ، لە سەر ئەو بەرنامەیەی کە پێشتر ئامادە سازی بۆ کرابوو لە کەشێکی دیمکراتیانە و بەگیانێکی بەرپرسیارانەوە برەویان بەکارەکانیان دا . ئەم کۆنگرەیە دەرئەنجامی کار وخەبات وتێکۆشانی بەشێک لە ئازادی خوازانی تەراوگە بوو کە تا ئەو کاتە بە پەرتەوازەیی چالاکی خۆیان بە ئەنجام دەگەیان وهیچ قەوارەیەکی سیاسی و حیزبی تێری خواستەکانیانی نەکردبوو وە نەبوبونە ووڵام دەرەوەی دید و پرسیارە گەورەکانیان . کەواتە ئەتوانین بڵێین کە تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بوە ئەو چەترەی کە دەنگە ئازادیخوازەکان و ووزە پەرشوبڵاوەکانی لە خۆ کۆکردەوە و رێکخراوەی کردن . بە هەمەهەنگی لەگەڵ هاوسەرۆکانی تەڤگەر لە ناوخۆ و چەند لایەنێکی ئامادەبوو ، باس لە زۆر رەوشی سیاسی وئابوری وکۆمەڵایەتی و ....هتد کراو تیشک خرایە سەر ئاستەنگ وئالیگاریەکانی بەردەم بارودۆخی باشور و پارچەکانی تری کوردستان . هەر لەبەر ئەو رەوشە دژوارەی کە باشوری کوردستانی بەرەو سنوری لێکترازان بردوە ، بەستنی ئەم کۆنگرەیەیان ،بە پێویستیەکی ئانی وهانوکەیی و فۆندامینتاڵ زانیوە . تا لەوە زیاتر ئەو پەرتەوازەیی وبڵاویەی نێو بەرەی ئازادی خوازان فراوانتر نەبێ و ئەو تواناو ووزانەش رێکخاوەتر پێکەوە کار بکەن و برەو بە چالاکیەکانیان بدەن . دوابەدوای راپۆرت و رەوشی سیاسی و رێکخراوەیی و کایەکانی تری کۆمەڵگا نرخاندنی سیاسی بۆ بارودۆخەکە کراو گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ، بەهەمەهەنگی ئامادەبوان و سەرپەرشتکاران و دیوانی کۆنگرە ، چەند کۆمیسۆنێكی پلانسازی پێك بهێنن تا گەواڵەی دیدی خۆیان لە کڵێشەی گشتیدا خاڵبەند بکەن و پەسندیبکەن و وەك رەشنوس پێشکەشی کۆنگرەی بکەن .رۆژانی دواتر هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی هاوسەرۆک و ئەندامانی کارگێری ووڵاتەکانی نەرویج ، فینلاند ، سوید ، ئەڵمانیا ، بەلجیکا ، ئیتالیا ، سویسرا ، بەریتانیا ...هتد ئامادەی کرا بۆ دابەشکردنی ئەرک و فەرمان و رێنماییەکان و بەڵین و سۆز وپەیمان دووبات کرایەوە ، کە خەباتێکی جیاواز و هەمەلایەنە لەسەر ئاستی بەرز بەرێبکەن و ببنە مەکۆی پشتگیری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە ناو خۆ و برەو بە دۆسێ و دۆزە نەتەویی و سیاسیەکان بدەن و هەوڵی گەورە بدەن بۆ پەلکێشکردنی تەواوی دەنگی ئازادیخوازان لە دەرەوەی ووڵات و پاسمێنتیان بکەن بۆخەباتێکی بەردوام و نەپساوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست