پڵینگەکان لە رۆژی دەیەمدا
Tuesday, 01/06/2021, 2:01
چیرۆکی زکریا تامر
(1)
دارستانەکان دوورکەوتنەوە لە پڵینگە نێچیرکراوەکەی ناو هەودەکەکە(قەفەسەکە)، بەڵام ئەو نەی توانی لە بیریان بکات، بەتورەیی یەوە روانیە ئەو پیاوانەی دەوری هەودەکەکەیان دابوو بە چاوی مەراق وبێ ترس سێریان دەکرد،
یەکێیکیان بە دەنگێکی هێمن و تۆنێکی فەرمانرەوایی قسەی دەکرد،
(ئەگەر بەراستی ئەتانەوێ فێری پیشەکەم بن، پیشەی، دەسەمۆکردن، ئەوا دەبێ هیچ کات لەیادی نەکەن کە گەدەی نێچیرەکەتان ئامانجی یەکەمتانە....بۆتان دەرئەکەوێ ئەم پیشەیە، پیشەیەکی سوك و قورسە لە یەك کاتدا
ئیستا سێری ئەم پلینگە بکەن..پلینگێکی درندەو لوتبەرزە، زۆر شانازی بە ئازادی و هیز وتوانای خۆیەوە دەکات، بەڵام لە دواییدا ئەگۆرێ، بە پڵنگێکی نەرم و نیان و سالار و ملکەچ وەك مناڵێکی ساوا، بروانن چی رووئەدا لە نێوان یەکێ خۆراکی بەدەستە و یەکێ بەدەستی نی یە و فێرببن).
پیاوەکان بە پێکەوە دوپاتیان کردەوە کە قوتابی دڵسۆی پیشەی دەستەمۆکردن دەبن.
راهێنەرەکە زەردەخەنەیەکی کرد و دڵخۆشی خۆی دەربری، دوای ئەوە، بە پرسیارەوە قسەی لەگەڵ پلینگەکە کرد، (میوانە ئازیزەکەمان چۆنە).؟
پلینگەکە ووتی، (شتێکم بۆ بێنە تا بیخۆم، کاتی خواردنمە).
راهێنەرەکە بە سەرسورمانێکی دورستکراوەوە، ووتی، (فەرمانم پێ ئەکەی و تۆش زیندانی منی، ؟، چ پڵینگێکی گاڵتەجاری، دەبێ لات روون بێت من تاکە کەسم لێرە بۆم هەیە فەرمان بکەم،)
پلینگەکە ووتی، (هیچ کەس فەرمان بە پڵینگ ناکات،)
راهێنەر، (بەڵام تۆ ئیستا پلینگ نیت، تۆ لە دارستان پلینگ بووی، بەڵام کە تۆ ئیستا هاتیتە ناو هەودەکەکەت، ئیستا بەندی منی وبە فەرمانی من ئەکەی و دەبێ بەئارەزووی من بجولێیتەوە.)
پلینگەکە بە هەڵچونەوە ووتی، (هیچ کات بەندەی کەس نابم)
راهێنەر، (تۆ لەسەرتە گوێرایەڵیم بکەی، چونکە منم خۆراکم بەدەستە لێرە.)
پلینگەکە، (خواردنی تۆم ناوێ)
راهێنەر (کەواتە چۆنت ئەوێ وا برسی بە من هیچ شتێکت پێناکەم کە خۆت نەتەوێ،)
بە قوتابیەکنیە کانیشی ووت، (بزانن چۆن ئەگورێ، سەری بڵند، گەدەی برسی تێر ناکات.)
پلینگەکە، برسی بوو، بە دڵشکاویی یەوە ئەو کاتەی هاتەوە یاد کە وەك رەشەبا دەرئەپەری و دوای نێچیرەکانی دەکەوت و راویدەکردن.
رۆژی دووهەم راهێنەر و قوتابیەکانی دەوری قەفەسی پلینگەکەیان دا، راهینەرەکە ووتی،
(2)
(برسیت نی یە ؟، تۆ بە دڵنیاییەوە برسیتە، برسێتیەکی وا کە ئەشکەنجەو ئازارت دەدات، تەنها، بڵی برسیمە و ژەمێ گۆشتت چنگ دەکەوێ)
پلینگەکە، بێ دەنگ مایەوە، راهێنەرەکە پێی ووت، (بە گوێم کە و دەبەنگ مەبە)
(دانی پیابنێ کە برسیتە یەکسەر تێر ئەکرێت.)
پلینگەکە ووتی (برسیمە)
راهێنەکە دای لە پێکەنین و بەقوتابیەکانی ووت (ئەو ئیترکەوتە داوێکەوە کە لێ دەربازی نابێت.)
فەرمانی کرد و پلینگەکە گۆشتێکی زۆری پێدرا.
رۆژی سێ هەم راهێنەرەکە بە پلینگەکەی ووت، (ئەگەر ئەمرۆ خواردنت ئەوێ، چێت لێ داەوا دەکەم بەئەنجامی بگەیەنە)
پلینگەکە ووتی، (بە گوێت ناکەم)
راهێنەر، (پەلە مەکە من داواکاری یەکەم زۆر ئاسانە، تۆ ئیستا لە قەفەسەکەت ئەسورێتەوە، هەر کاتێ ووتم بوەستە ئەوەستی)
پلینگەکە لە دڵی خۆیدا ووتی (بەراستی داوایەکی هیچە، هیچ پێویست ناکات کەلە رەق بم و لەسەر ئەوە خۆم برسی بکەم)
راهێنەرەکە هاواری کرد، بەزمانێکی توند و فەرمان ئامێزەوە، (بوەستە)،
پلینگەکە لە جێی خۆی بێ جولە وەستا، راهینەرەکە، بە دڵخۆشی یەوە، پێی ووت(ئافەریم)
پلینگەکە بە خۆشحالی یەوە خواردنی ئەخوارد و راهێنەرەکە لەو کاتەدا بە قوتابیەکانی ووت(چەند رۆژێکی تر ئەبێت بە پڵینگیک لە پەلک)، کاغز
رۆژی چوارەم، پلینگەکە بە راهێنەرەکەی ووت من برسیمە داوام لێکە تا بوەستم،
راهێنەرەکە بە قوتابیەکانی ووت (سەیرکەن ئەوەتا، وای لێهات حەز بەفەرمانەکانم بکات)
رووی کردە پلینگەکەو ووتی(هیچ ناخۆیت تا وەك پشیلە نەمیاوێنی)،
پڵینگەکە تورەیی خۆی خواردەوە وبە خۆی ووت (بۆخۆم رائەبوێرم، ئەگەر وەك پشیلە بمیاوێنم)
وەك پشیلە میاواندی، راهێنەرەکە چارەی گرژ کرد، و بەنارەزایە تی یەوە ووتی، (لاسایی کردنەکەت سەرکەوتوو نی یە، نەرەرەکەت بە میاوە میاو دائەنێی)، پلینگەکە دیسان کردیە میاوە میاو، بەڵام راهێنەر هەر نارازی بوو، بە نارەحەتی یەوە ووتی(بێ دەنگ بە، بێ دەنگ بە، لاسایی کردنەوەکەت سەرکەووتو نەبوو، هێشتا خراپە، ئەمرۆ لێت دەگەرێم تا راهێنان بکەی لەسەر لاسایکردنەوەی میاوە میاوی پشیلە و سبەی تاقیت دەکەمەوە، ئەگەر سەرکەوتوو بویت خواردنت دەدەمێ و وە ئەگەر سەرکەوتوو نەبیت خواردنت نادرێتێ)، راهێنەرەکە بە هێواشی لە قەفەسەکە دورکەوتەوە وفێرخوازەکانیش بەدوایدا، لە نێوان خۆیان پێکەنینو فسکەفسکیان بوو
(3)
پلینگەکە بە تورەیی یەوە نەراندی بەدوایاندا بەڵام دەنگەکەی زۆر دوور بوو.
رۆژی پێنجەم راهێنەرەکە بە پلینگەکەی ووت
(دەی ئەگەر لاسایی میاوەمیاوی پشیلەت بۆ کردمەوە بە سەرکەوتووی ئەوە پارچە گۆشتێکی تازەی گەورەت پێ ئەبەخشم)
پڵینگەکە لاسایی پشیلەی بۆ کردەوە راهێنەرەکە دەستی کردە چەپەڵە لێدان وبە پەلە ووتی (تۆ مەزنی، تۆ وەك پشیلەی شوبات ئەمیاوێنی)
پارچي گۆشتێکی گەورەی بۆ هەڵدا
رۆژی شەشەم هەر کە راهێنەرەکە لە پلینگەکە نزیک بوەوە، یەکسەر وە ک پشیلە میاوە میاوی کرد.
بەڵام راهێنەرەکە، لە شوێنی خۆی بە چارە گرژی وەستا بوو، ئەوە لاسایی میاوە میاوی پشیلەتم بۆ کردەوە
راهێنەرەکە ووتی، (لاسایی کەرم بۆ بکەوە).
پلینگەکە بە بێزاریەکەوە ووتی (من پلینگم هەموو ئاژەلی دەرستان لێم ئەترسێ، لاسایی کەر بکەمەوە، ؟، ئەمرم و داواکەت جێبەجێ ناکەم.)
راهێنەرەکە لە هەودەکی پلینگەکە دورکەوتەوە بێ ئەوەی هیچ شتێ بڵێ.
رۆژی حەوتەم راهێنەرەکە چوە لای پلینگەکە بە رویەکی خۆشەوە پرسی..(ناتەوێ هیچ بخۆی ؟
پلینگەکە ووتی(بەڵێ ئەمەوێ)
راهێنەرەکە ووتی، (ئەو گۆشتەی ئەیخۆی نرخی خۆی هەیە، وەك کەر بزەرە، خواردن دەخۆی)
پلینگەکە ویستی یادی دارستان بکات بەڵام نەیتتوانی، چاوکانی نوقاند و دەستی کرد بەزەرین،
راهێنەرەکە پێی ووت (زەرینەکەت باش نی یە بەڵام لەبەر ئەوەی دڵم پێت دەسوتێ پارچە گوشتێکت دەدەمێ.)
رۆژی هەشتەم، راهێنەرەکە ووتی، (من سەرەتای ووتەیەك ئەڵێمەوە، کاتێ لێ ئەبمەوە تۆ بەگەرمی چەپلە لێبدە)
پلینگەکە ووتی(چەپلە لێ ئەدەم)
راهێنەرەکە دەستی کرد بە پێشکەش کردنی ووتەکەی...ووتی، (ئەی هاوڵاتیان لە چەندین بۆنەی تردا هەڵوێستمان دەربارەی کەیسە چارەنوس سازەکان رونکردۆتەوە ئەم هەڵوێستە رون ورەوانە، هیچ کات گۆرانکاری بەسەردا نایەت، هەرچەند هێزی دوژمنان بەرهەڵستکار و دژمان بوەستنەوە، بە باوەربوون بە خۆمن سەردەکەوین.
پلینگەکە ووتی، (لە ووتەکانت هیچ تێنەگەیشتم)
راهێنەرەکە ووتی، (دەبێ هەر چیم ووت بەدڵت بێت و چەپڵە لێدەی بەگەرمی)
پلینگەکە ووتی (بمبەخشە من نەزان ونە خوێندەوارم و ووتەکانت زۆر جوانن، چۆنت بوێت ئاوا چەپڵە لێ ئەدەم.)
(4)
پلینگەکە دەستیکردە چەپڵە لێدان، راهێنەرەکە ووتی، من دووروی ودووروەکانم خۆش ناوێ، لەبەر ئەوە.ئەمرۆ وەك سزایەك خواردنت پێ نابەخشرێ)
رۆژی نۆیەم، راهێنەرەکە هات و باوەشێ، گیای پێبوو، فرێی دایە بەردەم پلینگەکە و پێی ووت(بخۆ)
پلینگەکە ووتی(ئەمە چی یە من لە گۆشت خۆرەکانم)
راهێنەرەکە ووتی(لەمرۆ بەدواوە بێجگە لە گیا هیچی ترت وەك خۆراك پێ نادرێ)
کاتێ برسێتی تەنگی بە پلینگەکە هەڵچنی ویستی گیایەکە بخوات بەڵام تامەکەی توشی شۆکی کرد، لێی دورکەوتەوە و ئێڵنجی پێدا بەڵام جارێکی تر هاتەوە سەری و هێواش هێواش لەسەری راهات
رۆژی دەیەم راهێنەر و قوتابیەکانی وون بون و پلینگ و هەودەکە دیار نەمان، هەردووك گۆران، پلینگەکە بوو بە هاوڵاتی هەودەکەش بو بە شار.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست