ئەزەوادەکان لە لە ئەزەوادیا و..... کوردەکان لە لەکوردستان
Wednesday, 11/04/2012, 12:00
لەدوای دورست بوونی دەوڵەتی باشوری سودان لەدەر ئەنجامی ریفراندۆمێکی باوەرپێکراوی نێونەتەوەیی لە فێبروایەری ساڵی ٢٠١١.تەنها زیادکردنی دەوڵەتێکی ئەندامی نوێ نەبوو بۆ نەتەوەیەگرتووەکان بە تەنها بەڵکو ،نامەیەکی کراوەی بەو گەلانەش دا کە هێشتا بە مافی چارەنوسی خۆیان نەگەیشتوون ودەوڵەتی نەتەوەییان پێکنەهێناوەو پێی ووتن ،کە هیوای بەدەوڵەت بوونیان دەبێ لە خەونی شاعیرانە زیاتربێت و بوێرانە بریار لە سەر چارەنوسی گەلەکەیان بدەن ونەیکەنە قوربانی بەرژەوەندی تایبەت وموجامەلەی هیچ دەڵەتێك نەکەن ومێژوویەکی پر سەروەری بۆ خۆیان وگەلەکەیان تۆمار بکەن .
لە هەمان کات ووڵامێکیش بوو بۆ زۆر بەناو رۆشنفکر وقەڵەم فرۆشانە ،کە چی تر گەل فریوو نەدەن بەوەی ،بۆ چەسپاندنی دەوڵەتێك و بەردەوام بوونی دەبێ رەزامەندی دراوسێ دەوڵەتەکان وژێرخانێکی ئابوری ئامادەکراو لە ئارادابێ .
هەر چەند ئەگەر ئەمانە هەبێ ئاسانکارین بۆ بەردەوام بوونی هەر دەوڵەتێك ،بەڵام لە هەمان کاتدا گەر نەلواو دەسەبەر نەبوو نابێتەهۆی ئەوەی تەواوی داخوازی وویستی گەلێك دوابخەن وهیواکانیان زیندەبەچاڵ بکەن .
ئەزەوادەکان گەلێکی ئەفریقی تەواركن لە بنچینەدا سەر بە رەچەڵەکی ئەمازیغن ، ئەوانیش وەك کورد دابەشی چوار دەوڵەت کراون وبە بێ ویستی خۆیان لکێندراون بەو دەوڵەتانەوە ، هەر لەدوای دەستبەرداری فەرەنسا کە بەدرێژایی مێژویەك ئەو ناوچانەی داگیر کردبو وە دوابەدوای شۆرشە یەك لەدوای یەکەکانی ناوچەکە بۆ بەدەست هێنانی مافی چارەنوس ورزگاری نەتەوەیی لە کۆتایی ساڵەکانی پەنجادا ،فەرەنسا ناچار کشایەوەو چەند دەوڵەتێکیش لەو ناوچانە دورست بوون .
دەوڵەتی مالی یەکێك بوو لەو دەوڵەتانەی کە دوای ساڵی ١٩٥٩ سەربەخۆیی خۆی بەدەست هێنا ،هەر چەند لە پێشدا لەشێوە فیدرالیەکدا سەنگالی بەخۆوە گرێدابوو ، بەڵام چارەرەشی یەکی هاوتای گەلی کورد گەلی ئەزەوادی بەبێ شك کە بەبێ ویست وبێ راپرسی ،چارەنوسی لكێندرا بە مالی وسێ دەوڵەتی تروە . دوا بەدوای سەربەخۆیی وڵاتی مالی ئەزەوادەکان زۆر جار بۆ بەدەست هێنانی مافە سەرەتایەکانی خۆیان ومافی چارەنوس وبریار دانی چارەنووس ،رێکخراوی سیاسی ورۆشنبیریان پێکهێناوەو چەند جارێکیش کە دەوڵەتی مالی بەتەواوی رەتیانی کردۆتەوە ناچار دەستیان داوەتە شۆرشی چەکداری وئەوانیش وێنەی کورد بەداخەوە ملۆزمی وایان تیا هەڵکەوتوەو شۆرشەکەیانیان وبەرخودانەکەیان بەرەو هەرەس بردوە.ئەوەی زیاتر کێشەی ئەزەوادی بەرەو بنبەست بردووە ، دابەشبونیانە بەسەر چوار دەڵەتدا ئەوانیش مالی ،موریتانیا،نیجیر وجەزائیرن، کە هەریەك لەم دەوڵەتانە بۆ مەرامی تایبەتی وترس لە تێکچونی سنوری دەستکردی داگیرکەری بیانی ئەجندای خۆیان بەشێوەیەکی بەرجەستە ئامادەکردوە بۆ پەرتەوازە کردنی هەوڵی بەرزی نەتەوەیەك بۆ بەدیهێنانی چارەنوسی خۆیان بەدەستی خۆیان .دوا بەدوای دوروست بوونی بزوتنەوەی نیشتمانی رزگاری ئەزەواد ودوای هەرەسی رژێمی قەزافی وگەرانەوەی کۆمەڵێ چەکدار وهەڵگیرسانی جەنگ دژی دەوڵەتی مالی ، بەیارمەتی کۆمەڵی رێکخراوی ئیسلامی هەرێمی ئەزەواد بەتەواوی لە داگیرکەری مالی رزگارکراو پاكکرایەوەوبریاری وەستانی تەقەشیان لەگەڵ دەوڵەتی مالی داو لە ٦ ئەپریلی ئەم ساڵ واتا لە ٢٠١٢ بریاری سەربەخۆیی خۆیان دا ،پشت ئەستوور بە بەندەکانی ١،٥٥ ی یسای نەتەوەیەكگرتووەکان بۆ بەدەست هێنانی مافی چارەنوسی گەلان .هەرچەند ووڵاتانی دراوسێ وکۆمەڵی نێودەوڵەتی دژی کەرت بوونی دەوڵەتی مالیین ، چونکە پشێووی ئەخاتە ئەوناچەیەو سێ دەوڵەتی تریش ئەخاتە سەر لیستی پەشێویچونکە بەرلێکەوتنی تەواویان پێکراداهەیە . بەڵام ئەو هەوڵانە نەبونە لەنگەر بۆ داواکردنی دوروست بونی دەوڵەتێکی نەتەویی بۆ گەلی ئەزەواد . بێ ئەوەی چارەگە سەدەیەك بیر لە وەبکەنەوە کە ژێرخانی ئابوری چۆن چاك بکەن ولەبەر خاتری ئەم دەوڵەت وئەو دەوڵەت وبۆ مەرامی تایبەتی وبەرژەوەندی تەسکی بنەماڵەکان ویستی گەل بۆ بەدەستهێنانی مافی چارەنوس نەزۆك بکەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست