با دادگای نێو ده‌وڵه‌تی له نێوان ئێمه‌وپارتی بریار بدات
Sunday, 19/09/2010, 12:00
کورد له‌کارونی خه‌باتیدا سه‌دان وهه‌زاران پاڵه‌وان وخۆنه‌ویست وئازاو بوێری تیاهه‌ڵکه‌وتووه‌و سه‌دان داستان ونه‌به‌رد وقاره‌مانێتیان ئه‌نجام داوه‌و په‌ره‌کانی مێژووی خه‌باتی گه‌له‌که‌مانیان به‌خوێنی ئاڵیان نه‌خشاندووه‌وبه نه‌ره‌وهاواری روحیشیان ناخی نائارامی ئێمه‌یان به‌ره‌و ئارامی بردووه‌و گرو گرکانی رقشیان به‌سه‌ر دوژمنان‌دا رشاندووه به‌ڵام ئه‌فسووس ئه‌وه‌ی که‌هه‌رده‌م دووباره بۆته‌وه‌و زۆرجاریش ئازارێکی بێ ووێنه‌و ئاخێکی قوولی ته‌ماوی ده‌رونمانی ته‌نیووه‌ئه‌وکه‌سانه‌ی خۆیان به‌خت ده‌که‌ن وده‌بنه رۆشنایی بۆ روناککردنه‌وه‌ی تاریکی ده‌وروبه‌رمان خۆمان فویان لێ ده‌کین وخۆمان رۆشناییان ده‌کوژێنینه‌وه ره‌نگه کاکه سه‌رده‌شت،بچوکترین مۆمی ته‌مه‌نی تاریکیمان بێت هه‌رچه‌ند نه‌خشکردنی په‌ره‌کانی مێژووی به‌رخودان وسه‌ربه‌ستی وبه‌رقه‌رارکردنی یاسا‌و پاراستنی ئازادی نه‌به بچوکی ونه‌به‌کورتی ته‌مه‌نیش ده‌پێورێ چونکه به‌ده‌ر له‌یاساکانی دنیا ،پێوه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه ،بنه‌ماڵه‌ی نه‌زانی چونکه زۆر نه‌زانن ناویان نانێم بارزانی به‌هه‌موو ئه‌ندازیاری بیر‌و سیناریۆ نوسه‌کانییانه‌وه هاتوون بێهێزترین سیناریۆیان هه‌ڵبژاردووه بۆئه‌وه‌ی کاری چه‌په‌ڵی بنه‌ماڵه‌ی پێداپۆشن وتاوانه قێزه‌وه‌نه‌کانیانیان بۆ بپه‌رێنێته‌وه ،ناونانی روناکبیر ورۆژنامه نووس وره‌خنه‌گر و دڵسۆزی گه‌ل ووڵات به‌تیرۆریست وتێکده‌ر ودز وجه‌رده‌و ناپاک ولاده‌ر هتد بۆ خۆی تاوانێکی گه‌وره‌یه بێجگه له‌تاوانی له‌ناوبردنیان وتیرۆرکردنیان ،ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له‌وه‌تی هه‌ن بۆمه‌رامی خۆیان وبه‌رژه‌وه‌ندی ته‌سک وتایبه‌تی سه‌دان قاره‌مان وکه‌سایه‌تی گه‌له‌که‌مانیان له‌ناوبردووه‌و له‌ناده‌به‌ن گه‌ر ئێمه بێده‌نگ بین وچی تر له‌ئاست تاوانه‌کانیان ده‌نگ هه‌ڵنه‌برین ،ره‌نگه نه‌توانین له‌کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی بنه‌ماڵه و نموونه‌ی بنه‌ماڵه‌کان ئه‌وانه‌ی له هه‌رمی ده‌سه‌ڵاتن وبه‌خوێنی شه‌هیدانی کورد‌و کوردایه‌تی ده‌سه‌ڵتیان وه‌رگرتووه‌و ئێستا وه‌ک بۆماوه و پاداشتی ئاسمانی سه‌یری ده‌که‌ن هیچ بکه‌ین به‌ڵام پیاوانی ئازا‌و دلێری گه‌له‌که‌مان وپارێزه‌ره به‌تواناکانمان ویاساناسه‌کانمان ده‌توانن،که‌یسی کاکه سه‌رده‌شت بگه‌یه‌ننه دادگای نێوده‌ووڵه‌تی وبۆ کوردستان وهه‌موودنیاش بکوژانی کاکه سه‌رده‌شت ئاشکرابێت بۆیه هه‌رچی زووه ده‌بێ داوایه‌کی نوسراووبه‌په‌له بنێرین بۆ دادگای نێووده‌وڵه‌تی بنێرین تاکوو لێکۆلینووه بکه‌ن و ته‌موو مژی ئه‌م تاوانه بۆهه‌موو جیهان ئاشکرابێ وتاوانباران به‌سزای خۆیان بگه‌ن هه‌رچه‌ند خه‌ڵکانی کوردستان ئه‌زانن کێ تاوان باره وکێش تیرۆریسته.
09/201
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست