کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژئاوای کوردستان و دیاردەی چونەپاڵ تورکیا

Monday, 29/07/2013, 12:00






رەوشی رۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی و سوریا بەگشتی گەیشتۆتە بنبەستێکی وا ،گەرانەوە لێی محاڵە ،، دوای ئەوەی شەرو پێکدادان گەیشتە سەرجەم شوێن و ناوچەکانی سوریا و بووە هۆی تێوەگلانی گشت پێکهاتەی دانیشتوانی سوریا ،ئیدی رێگا چارەیەك نەماوە بۆ گفتوگۆی ئاشتیانە . ئەوەی زیاتر بۆتە هۆکاری درێژەدان وسەختی بارودۆخەکە ، دەست تێوەردانی ووڵاتانی تری ناوچەکەو ووڵاتە زل هێزەکان ودژە بەرژەوەندەکانە ،کە خاکی سوریا و کوردستانی رۆژئاوایان کردۆتە جێی یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکان وپیشنادانی هێزی سەربازی و توانای بریاردانی سیاسی خۆیان .هەر دوای هەڵگیراسانی شۆرشی سوریا لە ئازاری ساڵی ٢٠١١وە زۆر بەی زۆری ناوچە کوردیەکان ،لە ئەنجامی چوڵکردنیەوە لەلایەن رژێمی دەسەڵاتداری سوریاوە ،کەوتە ژێر دەست وکۆنترۆڵی هێزەکانی کوردستانی رۆژئاواوە و یەکینەکانی پاراستنی کوردستان وەك بەرچاوترین و بەهێزترین و دەسەڵات فروانترینیان لە گۆرەپانی کوردایەتی و هەوڵدان بۆ ئازادی وسەرفرازی دەرکەوت وجڵەوی زۆربەی زۆر و رەهای کارگێری و بنکە کانی ئەو ناوچانەی گرتە دەست .هەستکردنی تورکیا بە ترسناکی بارودۆخەکە دەمێك بوو چەکەری کردبوو ، ئەو هەستەی کە خۆی دەبینیەوە لە کەوتنەوە دەستی خاكی کوردستانی رۆژئاوا بەدەستی پارت رێكخراوێکی نەتەوەیی وەك یە پەگە و تێکشکاندنی پەرژەوەندیەکانی لە لایەکەوەو دروستبونی پێگەیەکی تری ئازاد بۆ کوردان . هەر بۆیە پێش هەموو روداوەکان دەکەوتن وبە چەندین سیناریۆ دەیانویست ، ببنە بەر بەست بۆ دروستبونی قەوارەیەکی نیمچە ئازاد لە کوردستانی رۆژئاوا ،، هەر بۆیە لەرێی نیزەکردنی مەسعود بەرزانی و هاندانی بۆ دەست بەسەرا گرتنی بارودۆخەکە لەو ناوچانە وداخستنی سنور و تا دەگاتە ئاسان کردنی رێرەوێكی ئارام بۆ گەیاندنی چەك و جەنگاوەری ئیسلامیەکان وبەتایبەتی ئنسارو لائیسلام و تەرخانکردنی شوێنێ بۆ بەریاردەرانی سەربازی و سیاسی دژ بە خواستەکانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان .تا کار گەیشتە ئەوەی هیچ رێگە چارەیەکی تر نەهێڵێتەوە ، بێجگە لە چونە ژێر باڵی تورکیا بودەسەبەرکردنی یارمەتی ودەسکەوتنی رەزامەندی خۆ بەرێوەبردن .تورکیا بە حوکمی ئەوەی پارتێکی ئیسلامی رژێمی حوکم بەرێوەدەبات و دەمدەکوتێ لە و کێشانەی کە پەیوەستن بە بارودۆخ وکێشەکانی دنیای ئیسلامەوە بەگشتی بۆتە ناوەندێ لە بەرێوەبردن و گۆرایەڵی لە زۆربەی زۆری ناوەند و ووڵاتە ئیسلامیەکان و عەرەبیەکان ، لە لایەکی تریشەوە وەك ئەندامێكی هاوپەیمانێتی ناتۆ جێی بایەخی تەواوی ئەورپای رۆژئاواو ئەمەریکایە .ویستی تورکیا بۆ بەربەست دانان لە رووی کوردانی رۆژئاوا کێشە نەتەوایەتیەکانی تێپەراندوەو بێ ئابرویانە ویستویەتی ململانێی ئاینیشی بۆ زیادبکات وختۆکەی هەست وسۆزی دنیای ئیسلامی بدات و بەرامبەریان بکاتەوە لەگەڵ راوبۆچونی تەکفیر کردنیان وپیشاندانیان وەك بێبرواو پێرۆزکردنی شەرکردن و بەجیهاد ناساندنی کوشت وبریان . ئەم پەستانە تا رادەیەکی زۆر فرەوان بوەوەو تا گەیشتە ئەوەی چەند موفتیەكی ئیسلامی ،فتوای پێویستی و لەسەرێتی بەشداربوونی جیهانی ئیسلامی بدەن لە شەری دژ بە بەشار ئەسەد و دژایەتی ئەو لایەنانەش ببنەوە کە شەریان لەگەڵ هەڵنەگیرساندووە . کە ئەمێستا کورد لەو بارودۆخەدایە . بەر فرەوانترین فتوای ئیسلامی دواجار لەسەر دەستی قەرەزاوی دەرچوو لە مانگی ئایاری رابردوو کە بووە هۆی ئەوەی لەوەڵاتە ئیسلامیەکانەوە تەوژمی چون بۆ جیهاد زیاتر بکات و گوروتینێکی زیاتری پێببەخشێ کە وەك زاندراوە زیاتر لە شەست ووڵات جەنگاوەری بۆ سوریا ناردوە.کە بەداخەوە بوە هۆی ئەوەی چەندین گەنجی کوردستانی باشور ببینین بێشەرمانە بەرامبەر هاو نەتەوەی خۆیان بونەتەوە ، خۆشبەختانە سێان چوارێکیان دەسبەسەر گیران لەو شەرانەدا وناشزانین چەندی تر لەوێ هەیە و شەری پیرۆزدەکەن دژ بە براکانیان لە رۆژئاوای کوردستان . ئەم هاوکێشەیە بوە پاڵنەری تێروانینێ کە زۆر بەی زۆری سیاسی و دەسترۆیشتوانی ،بەراستی بزانن و بچنە ژێر باڵ تورکیاوە بۆ ئەوەی چیدی قەوارەی پێكهاتووی داهاتوی کوردی لە دژی تورکیا کارنەکات ، نەبێتە هەرەشە لەسەر یەکێتی خاكی تورکیا ودەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و ئاڵۆزی ونائارامی ناوچەكە بەڵکو بۆ بەرژەوەندی تورکیا کاربکەن و کۆشەش بکەن وەك چۆن هەرێمی کوردستان بەرابەرایەتی مەسعود بەرزانی کردوەیەتی . سەردانەکەی ساڵح موسلیمیش وا پێدەچێ هەر لەو روانگەیەوە بێت وئەوەی دووپات کردبێتەوە کە ئەوخەتە سورانەی تورکیا بۆ کوردانی داناوە تێینەپەرێنن ودڵسۆزی خۆیان دووپات بکەنەوە ،خۆ لەلایەکیشەوە لەوانەیە رەوایەتی هەبێ ،، هەر چۆنێك بێت ئەگەر تورکیا رەزامەندی دەرببرێ لەوانەیە فەرمان بە مەسعود بەرزانی بکات تا سنورەکان ئاوڵابکات و ئابلوقەی سەر رۆژئاوای کوردستان هەڵگرێ .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە