لە دوعاوە .........تاکو دونیا
Tuesday, 27/05/2014, 12:00
هەر کارەساتێکی جەرگ برکە لە کۆمەڵگادا روودەدات ، ئەگەر میلەتێكی خەوتوو وەخەبەر نەهێنێتەوە ، ئەوە نەك میلەتێکی خەوتوە بەڵکو میلەتێکی مردوە .
لە غیابی یاسا و رێسا ،، هەرچی حزب وپارت هەیە لە هەڵپەی کاری حیزبی وگێلکردنی کۆمەڵگای کوردین و کاربەدەستانی بەناو حوکومیش لە هەڵپەی دزی ، لەم جەنگەڵستانی بێ موراڵیە کێ ئاگای لە کۆمەڵگا بێت و کێ سنورێك بۆ تاوان دابنێ .
لەغیابی یاسادا ،لە غیابی دادگایەكی سەربەخۆ و راستەقینەو راستگۆدا ، کێ دادگای بکرێ و کێ داد پەروەربێت . لەوەتەی دەزگاکانی رژێمی پێشوو کشاونەتەوە ، کورد خەریکی جێگرتنەوەی ئەو دەزگاو فەرمانگانەیە ، کەچی تەنها لە دزی و پاراستنی حزبیدا سەرکەوتووبون ، ئەوانی تر ئاشی نەزانەو خودا ئەیگێرێ .
کێ یسا دەربکات و کێ یاسا پەیرەوبکات ؟؟
هەرچی ووتار بێژ وشایەر و پێشکەش کاری تیڤیەکان بوو، بوون بە ئەندام پەرلەمان ،دەبێ حێڵی یاسای ئەم هەرێمە چۆن بێت و چی بەسەر بێت .
دوعا بەبەرچاوی پۆلیس و پاراستن و حوکمەتە وە ، بەردەباران کرا ،کەچی مەلاکان لە مزگەوتەکاندا دەنگی تەکبیریان بەرزتر کردەوە ، نوێژکەرەکان ،،پیاوە سمێڵ قرتاوەکان ،ریش بزنیەکان ،لە پەرستگا سەوز وگومەزە نوكدرێژەکان ،لە پەرستگا سحراویەکان زیاتر دەستی پارانەوەیان بەرزکردەوەو شوکرانەی ئەوەیان دەکرد کە زیناکەرێکیان لەکۆڵ کۆمەڵگا کردەوە ،،حەمد وسەنایان دەکرد بەو پەری پیاوەتیەوە برا پیاوەکانیان شەرفی کۆمەڵگایان پاراست و قاقایەکیشان بۆ لێداو بە هەناسەیەکی مورتاحیەوە لە دڵی خۆیاندا ووتیان نا نا هێشتا دنیا خراپ نەبووە وەك پێشبینیمان دەکرد .
حوکمەت وەك ئەوەی نەبای دیبێ نە بۆران ،، وەك روداوێکی ئاسای تێپەران و هیچ پەرچەکردارێکی نەبوو ،، مادامێکی مەسەلەی شەرەفە ئەوە لایەنە عەشایەریەکان خۆیان باشتر پێکدێن ،،تەداخول جائیز نییە ؟؟؟؟پەرلەمانە عەنتیکەکەی هەرێم ،، بەیانامەیەکی نارەزایی و چەند بۆڵەبۆڵێ کرد ،،،،، هەندێ لە ئەندام پەرلەمانەکان لەو کاتەدا سەرخەویان دە شکاند و هەندێ لەسەردا بوون بۆ میزکردن و دەست بەئاوگەیاندن ؟
کۆمەڵگا وەك سەرخۆشێ چەند ئێڵنجێکی داو دیسان خەوی لێکەوتەوە . نەیاسایەکی باری شارستانی دەرچوو ، نەگۆرا ،،نە هەموار کرا ،، دوعا کوژرا و بکوژەکانی بەیاسای پاکردنەوەی شەرف خەڵات کران . وەلێ یاسایەکی نوێ بۆ باری شارستانی و یاسایەك بۆ رێکخستنی پرۆسەی هاوسەرگیری نەکرا بە پرۆژە . لەراستیدا پێویستی بە یاسای نوێ نییە ،ئەوەنییە ئیسلام یاسای بۆ داناوە پێش هەزار وچوارسەد ساڵ،کچ لە بێشکەدابێ مارە دەکرێ ولە نوساڵیش وەك سونەتێكی موبارەك ئەنجام ئەدرێ ،دەی چ پێویستی بەیاسادانانە ، دەی با یاساش هەبێ ، کە ئەوکەسەی یاساکە دەردەکات ، ئەو کەسەی یاساکە جێ بەجێدەکات خۆی کاری نایسای بکات چی ؟؟ دوعا کوژرا بەدرندەترین شێوە بەدوای خۆیدا دەیان کچ وژنی تر ،،، ئێستاش دونیا ،بەوپەری هونەرەوە بەو پەری خوێندساردییەوە ،بەو پەری شارەزایی لە هونەری ئەشکەنجەدانەوە ،، ئەو کەسەی کە دەبوا یاسا پەیرەوبکات بەدەستی خۆی تیرۆری کرد . لەبەر ئەوە باشترە بۆ ئەو حوکمەتەی کە هێشتا لە قۆناغی مناڵبوندایە ، مرداربێتەوەو ئەو پەرلەمانەی کە لە پۆلی یەکی راگەیاندن دەچێ سەرجەم دەست لەکار بکشێننەوە ،ئەگەر نەتوانن یاسایەك دەربکەن تا چوار ساڵی داهاتوولە کارەساتێکی هاوشێوە رێگری نەکات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست