کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌وڵه‌کانی دوای کۆچ

Tuesday, 01/06/2010, 12:00


له‌ نوسینێکی پێشوودا ،ژێر ناوونیشانی نه‌با خوێنی کاکه‌ سه‌رده‌شت به‌هه‌ده‌رچێ،ئاماژه‌م بۆ ئه‌گه‌ری هۆنینه‌وه‌ودوورستکردنی چه‌ند سینارێو یه‌ک کرد
له‌ لایه‌ن بوکوژانیه‌وه‌و هه‌وڵدانێکی بێمه‌نتقیانه‌ی به‌زۆر سه‌پاووی چه‌ند گریمانه‌یه‌ک که‌که‌س بروای پێناکت وله‌ هه‌مان کات ده‌بێته‌ به‌زۆر سه‌پاویش بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و
ئه‌و ته‌ویژمی هه‌ڵچوون وناڕه‌زایی وگرژییه‌ی چین وتۆیژه‌کانی خه‌ڵکیش وه‌ک زۆر جاری دیکه‌ دائه‌مرکێنن بێهیچ گۆرانکاریه‌ک و پێشکه‌وتنێکیش روونادات
بۆ زیاتر چه‌سپاندنی ئاسایش ودیموکراتییه‌ت وهێنانه‌دی عه‌داله‌تی ئجتماعی وئینسانی،،مه‌به‌ستیشم له‌و نووسینه‌ ئه‌وبوو که‌ ده‌کرێ به‌دورست کردنی سینارێو یه‌ک،ته‌وژمی توره‌بوونی خه‌لک دامرکرێنێته‌وه‌و،هیچ گۆرانکاریه‌ک له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی ئێستا رووبدات بۆیه‌ چاک تر وایه‌ هه‌وڵه‌کان وکۆشه‌شه‌کان یه‌ک بخرێت وتواناکان رێکبخرێت بۆ به‌دیهاتنی ئاوات وخواست وچه‌سپاندنی مافی مرۆڤ وئازادی سیاسی و راده‌ربرین ،،بۆ یه‌ باشتر وایه‌ بێن وکۆک بین له‌و خاڵانه‌ی که‌ ئه‌م ته‌وژمی تووڕه‌بونه‌ی دورست کردووه‌ له‌م ڕۆژانه‌دا له‌ ڕێی کاناڵێکی ئاسمانی کوردیه‌وه‌ بینیم که‌ هێزه‌کانی ئاسایش وپۆلیسی هاتووچۆو ناوخۆ کۆشه‌شی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که‌ ئه‌وئۆتۆموبیلانه‌ بگرن که‌ جامی ره‌شیان هه‌یه‌ ودیاره‌ قه‌ده‌غه‌کراوه‌ ،ئه‌وه‌ی راستی بێ هه‌موو ده‌زانن که‌داواکاری بۆقه‌ده‌غه‌کردنی جام ره‌شه‌کان زۆرده‌مێکه‌ کراوه‌و هه‌مووش ئه‌زانن ته‌نها ئه‌وانه‌ی سه‌روو یاساوه‌ن ئه‌توانن ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆموبیلانه‌ به‌کار بهێنن ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌تیرۆر کردنی کاکه‌ سه‌رده‌شت یه‌کێ له‌جام تاریکه‌کان به‌کارهێنرابوو بۆیه‌ یه‌کێ له‌داواکاریه‌کان ئه‌وه‌بووکه‌دیسان جام تاریک قه‌ده‌غه‌بکرێته‌وه‌ ،ئه‌م هه‌وڵانه‌ی هێزه‌کانی ناوخۆش دوای ئه‌م رووداوه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێ که‌ سه‌ره‌تای به‌جێهێنانی دواخوازیه‌کانی خه‌ڵکی یه‌ من له‌و بروایه‌م له‌م کوردستانه‌ که‌س نی یه‌ دژی ده‌سه‌ڵاتێکی ڕێک وپێک ودیموکراتی بێت وبه‌تایبه‌تی دوای ئه‌وڕژێمه‌ دیکتاتۆریه‌ خوێن رێژه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌کانه‌ی حکومرانی کوردستانیان کردووه‌ زیاتریش به‌تایبه‌تی ئه گه‌ر ئه‌و حکومرانیه‌ کوردی بیت ،به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێ که‌ ده‌سه‌ڵات قۆرغ بکرێ ونه‌هێڵدرێ ڕایه‌کی جیاواز له‌ڕای ده‌سه‌ڵات هه‌بێ،گه‌ر هه‌موومان هه‌مان ڕای ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێ واتا گه‌ر یه‌ک ڕا هه‌بوو له‌ کۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌ مانای دیکتاتۆریه‌ ،جا له‌ژێر هه‌ر بیانویه‌ک بێت به‌تایبه‌تی به‌بیانووی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ سه‌قه‌ته‌ی که‌ ئێمه‌ خۆمان ئه‌م ئه‌زموونه‌مان دوورست کردوه‌و خۆشمان له‌به‌ره‌که‌ی ده‌خۆین ئه‌مه‌ مه‌نتقی زۆربه‌ی زۆری ئه‌و هێزو حزب ولایه‌نانه‌ن که‌ به‌ناوی شورشگێری له‌سه‌رتای هه‌وڵدانی ودورست بوونی ئه‌یگرێته‌به‌ر وکاتێکیش ده‌سه‌ڵات که‌وته‌ ده‌ستی ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین دیکتاتۆر ئه‌مه‌ یاسایه‌که‌ هه‌ڵه‌ قبوڵ ناکات مێژوو بۆی سه‌لماندووین،دوورنه‌رۆین حزبی به‌عس خۆی به‌گه‌وره‌ترین هێزی شۆڕشگێری ئه‌وسه‌رده‌مه‌ ده‌زانی که‌چی دواتر گه‌وره‌ترین هێزی دیکتاتۆری دنیای لێ دروست بوو،ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌ نه‌ویسته‌ که‌ ئه‌وهێزانه‌ی که‌له‌سه‌ره‌تای ئامانجه‌کانیان ودورست بوونیان به‌بیروڕای شۆرشگێری درێژه‌ به‌خه‌باتیان ده‌ده‌ن وهه‌وڵی گۆرانی سیسته‌می هه‌ڵسوراندنی حکومه‌ت یان گۆرانی ڕژێم ده‌ده‌ن ،ئه‌گه‌ر به‌ئاگایی مامه‌ڵه‌نه‌که‌ن وپێش وه‌ختیش باگره‌وه‌ندێکی رۆشنبیری به‌رزیان نه‌بێت ئه‌وه‌ به‌دڵنیایه‌وه‌ به‌ره‌و تاک ره‌وی ده‌یانبات وتوشی هه‌مان هه‌ڵه‌ ده‌بن که‌پێشتر رژێمی پێشووتر توشی بووه‌و بۆته‌ لابردنی ،زیاتر له‌بابه‌تی سه‌ره‌کی لانه‌ده‌م من ئه ڵێم یه‌که‌م هه‌نگاووی ده‌سه‌به‌رکردنی داواکاریه‌کانمان له‌ قه‌ده‌غه‌کردنی ئۆتۆمۆبیلی جام ره‌ش ده‌ستی پێکردوه‌و چه‌سپاندنی داواکانی ترمان به‌ڕێوه‌یه‌و ده‌بێ زیاتر خوێنی کاکه سه‌رده‌شت هانمانبدا سوربین له‌سه‌ر داخوازی به‌دیمکراتیکردنی ده‌سه‌ڵات ووه‌رگرتنی ره‌خنه‌و رای جیاواز به‌دڵفراوانی یه‌وه‌و،روونی به‌روناکی کاره‌کانی حکومه‌ت وداهاتی بۆ خه‌ڵکی به‌یان بکه‌ن وکه‌سیش له‌سه‌روو یاساوه‌ نه‌بێت وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بکوژانی قه‌ڵه‌میش به‌دادگایی بگه‌یه‌نن وچی تریش که‌س نه‌بێته‌ شه‌هیدی قه‌ڵه‌م.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە