کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەکی کراوە بۆ کۆنگرەی نەبەستراو و چاوەروان کراوی نەتەوەیی کورد

Tuesday, 23/07/2013, 12:00







بەرێزان ئامادەبوانی داهاتوی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ،
بەرێزان لایەنە سیاسیەکانی ئامادەبووی ،کۆنگرە چاوەروانکراوەکە ،کۆنگرەی نەتەوەیی کورد

سەرەتا ،،من قسەیەك هەیە دەیکەم و زۆر جار کەردومەتەوە ،هیوادارم کە کار نەکاتە سەر رێرەوی کۆنگرە ونەبێتە هۆی کوژانەوەی مۆمی هیوای هیچ کامتان ،چونکە دوا دانیشتنی ئامادەکاری بۆ کونگرەی نەتەوەیی دەیان ساڵی تێپەران و هەر نەگێردرا، بەڵام وەك ئاشکرایە ولە ووتاری ئامادەکاریشدا راستی قسەکەم دووبات کرایەوە ، من ووتومە هەر کارێ مەسعودی تیابێ سەرناگرێ وتێکی ئەدات . چونکە هەرلە سەرتای قسەکانیەوە باسی ئەوەی کرد کە نابێ داوای جیابونەوەو هەڵوەشاندنەوەی سنورەکان بدرێ بەڵکو ،زەلیلانە پێکەوە ژیان هەڵدەبژێرن، من پێم وایە پێش ئەوەی هەر کۆنگرەیەكی نەتەوەیی ببەسترێ دەبێ ئامادەبوانی ئەو کۆنگرەیە ئازایەتی ئەوەیان هەبێ کە ئەو بەندانەی پەیوەندیان بە خاك و میلەتی کوردەوە هەیە لە بەڵێن نامەی سایکس بیکۆ و لۆزان بسوتێندرێن ، ئەوکات لیژنەیەکی پێك هاتوولە یاساناسانی نێودەوڵەتی و مافی گەلان لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەرەو فەرەنسا وبەریتانیا وئەمەریکا بکەوێتە رێ بۆ ئەوەی بەند بە بەندی ئەو رێکەوتن نامانەیە هەڵبوەشێندرێتەوە ، ئەوکات ئەتوانن بەراستی هەنگاو بەرەو کۆنگرەی نەتەوەیی بنێن .دەکرا هیچ نەبوایە پێشنیاری ئەوە بکردرایە کە مێژوونوسە پاکەکان ئەگەر هەمان بێت و نوسەری گەورە و بەهەڵوێست وخاوەنتوانا قسەیان هەبوایە نەك رێ بدەن بەوەی کە مەسعود دڵخۆشی خۆی دەرببرێ و ووتەی بێ ماناو ناوەرۆك بسوێتەوە ،، دەبوا نەك دەقیەك بۆ رێزلێنان نەوەستانایە .بەڵکو بەلێنتان بدایە کە بۆ یەك چرکەش لە هەوڵ ناکەون وەك رێزلێنانێ بەگیانی شەهیدانی کورد و کوردستان ، دڵنیابن ئەو کات رێز و حورمەتان بۆ شەهیدان پێشکەش دەکرد ،،چونکە عەیامێکە قاچەکانتان وەك دەرختەکان رەگی تاکوتاوە هێندە وەستاون . دەبوا پێش ئەوەی رێ بدەن بەمەسعود بەناوی مام جەلالەوە قسەبکات ،، یەك بەیەك داوای لێبوردنی لە خوێنی رژاو بکردایە ،، لە ٣١ ئابدا کرنوشی بۆ ئەو مناڵ و ژنانە ببردایە کە بێ باوك وبێ مێردی کردن . دەبوا پێش ئەوەی ناوی ئاپۆی بهێنایە باجی کوشتنی ٣٠٠٠ گەریلای بدایەو٣٠٠٠ جار غوسڵی ناپاکی و بێئەمەکی بێمروەتی دەربکردایە ،، دەبوا پێش ئەوەی نامە بۆ کوردانی رۆژئاوا بنێرێ سنورەکانی باشوری بکردایەتەوە و جاش و بەکرێگیراوەکانی لە رۆژئاوی کوردستان بکشێناێەتەوە، دەبوا پێش ئەوەی رێتان بدایە باسی رۆژهەڵاتی کوردستان بکات ، باجی خیانەت و بەدەستەوەدانی شۆرشگێران و شەهیدکردنیان بدات . دەبوا پێش ئەوەی باسی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بکردایە پێتان بوتایە تۆ ئەی مەسعود کە ئێستا سەرۆکێکی ناشەرعیت بەتەمای کورسیەکیش بۆ مەنسوری کورت دابمەزرێنی و بیکەیتە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ؟ چونکە ئێستا سێ سەرۆکایەتیتان هەیە لە بنەماڵەکەتان و ئەتەوێ بیکەیتە چوار ، دەبوا ئازایەتی ئەوەتان هەبوایە تا پێی بڵێن تۆ ئەی مەسعود بەرزانی بەکرێ گیراوی تورکیا وبوكەڵەی دەستی ئەمەریکا ،چ ئەفسونێکە لە لایەکەوە بەرەی کورد لێك هەڵدەتەکێنی و لەلایەکی ترەوە ووتەی نوسراوی تورکەکان دەخوێنیتەوە ،، تۆ ئەی مەسعود بە چ رویەکەوە دەڵێی دەبێ ووڵاتانی دەورووبەر دڵنایا بکرێنەوە کە ئامانجمان پێکەوە ژیانە نەك جیابونەوە ،، ئەمە دەقاو دەق نامەی ئەردۆ‌غان بوو کە خوێنتەوە یان لە و دەقانەیە کە بەحازری بۆت دێ لەئەمریکاوە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە