کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیفلاسی راگەیاندنی کوردی لە هەمبەر کارەساتە گەورەکاندا

Sunday, 01/01/2012, 12:00







هەڵوێست وەرگرتن لە ئان وساتی مێژوویدا ،لە کارەسات و دڵ تەنگی وخۆشی وناخۆشی وسەر کەوتن ونسکۆدا ،بێجگە لەوەی بەربرسیاریی یەتێكی مێژووی وئەركێکی مرۆڤایەتی یە ،راست گۆیی یەکیشە لەگەڵ خود وبەرامبەر.راست گۆیی یە لە بەر ئەوەی بەرگی ژیان ئەکەیتە بەری مەرگ و نەمری پێدەبەخشی وکۆستی رەش بەسانایی تێناپەرێنی وهەڵوەستە لەسەررودانەکان دەکەی.
یەكێ لە گەورەترین ناهەمواری ودەردی کوشندەی کورد ئەوەیە ،ناتوانێ لە سەر زامەکانی هەڵوەستەباکات و زوو زوو کارەسات و کۆستەکانی لە یاد دەکات .
کارەسات دوای کارەسات وشكست دوای شکست و روداوی مێژووی وئازار وخاڵی جیاکەروە، هەموو لە گەڵ چرکەو ساتدا لە یاد دەکەین ،،ئەوەی بەڵگە نەویستە هیچ هەنگاوێ کی تۆکمە نتوانرێ بنرێت ،تاکو هەنگاوی پێشووتر تۆکمە نەبێ .هەنگاوو تێروانین ورێگاچارە بۆ هەر شتێ پێویستی بە وەستانە ،ئەگەر کارەسات وروداوەکان شی نەکرێنەوە یان هەڵوەستەیان لەسەر نەکرێ و تێپەرێندرێن ،،کارەسات روودەدەن .ئەو کارەساتانە رەنگە لە داهاتوویەکی نزیك رەنگ دانەوەی ئەوەندە ی پێوەدیار نەبێ ،بەڵام کەڵەك بوونی ئەم پارچە بوونە داهاتوویەکی ترسناكی لێئەکەوێتەوە. ئەو هەستی خۆبەکەم زانی وپەیوەست نەبوون بە خاك وکوردایەتی وکاڵ بوونەوەی هەستی نەتەوایەتی وبێ هەڵوێستی بەرامبەر دیاردە قێزەوەنەکان ونامۆکان بە گەلەکەمان هەموو ئەمانە ئاکامی ئەوەن ،دوور تانزیك پەیوەندی پتەوی بە باسەکەی ئێمەوە هەیە.
ئێمە لە هەموو دەوران وهەموو رووداوێکدا هەلی ئەوەمان هەیە لەسەر پێی خۆمان بوەستین ،درەنگ کەوتن لە مێژوودا بوونی نی یە .ئەمە ئەو خاڵەیە کە ئێمە وەك کورد هەردەم لەیادی دەکەین .
دوا کارەسات وکۆستی کورد لە باکوری نیشتمانمان بوو، دوژمنانمان بەدەستی ئەنقەست وبەپلان رۆڵەکانی گەلەکەمانیان کردە ،ئامنجی خۆیان ودوای کۆمەڵی دەست درێژی وشەر وکوشتن ودورست کردنی کارەساتی دەست کرد و کیمایی باران، ئەم جارەیان بەکوشتنی لاوەکانمان ،پەیامێکی دوژمنانەی تریان دا بە گۆماندا. بەڵام بەداخەوە. راگەیاندنی کوردی ،وەك هەموو جارێ کارەساتەکەی تێپەراند ودەیەوێ بیکات بە مێژوویەکی تاڵ .ئەوەی خەڵكی لە سەر جادەو شەقامەکانیش کردیان لە باشوری کوردستان وەك نارەزایی یەکی توورە .کەناڵەکانی تەلەفزێون ،کەناڵە حزبی یەکانی بەبایان داو لە بری ئەوەی وەك هەڵوێست وەرگرتنێكی مێژووی ماتەمینی راگەیەنن ودۆسێی ئەم کۆستەش فراوانتر بکەنن ومۆڵگەیەكیش بۆ خاڵی وەرچەخاندن ئامادەبکەن.بەجۆرەها ئاهەنگ وسەماو کۆری بەزم شایی ،زامی جەستەی کوردستانەکەمیان لەیاد کرد .بگرە لە رۆژانی ئاسایی زیاتر کۆری ئاهەنگیان گەرم تر کرد. زۆرم لاسەیرە کاتێ دایكی مەسعود بەرزانی کە مرد چەندان رۆژ ماتەمیان گرت وهەر ئەوندە مابوو قور لەسەر نێن،کەچی رۆژ نی یە رۆڵەی گەلەکەمان خەڵتانی خوێن نەکرێن ،کەس نەبای دیوەونەبۆران .ئەمەیە ڵە پاڵی نسکۆی گەلەکەمان لە روداوەکانماندا،نسکۆی راگەیاندنمان پیشان ئەدات.ئەمە گەورەترین شکستی دەنگی راگەیاندنە بە بینراووبیستراووەوە. جێ ی خۆیەتی لێرە باسی چەند کەناڵێکی بوێر بکەین کە هەردەم حزوریان هەبووە لە رووداوکان وهەڵوێستی مێژووی هەبووە،بەپێویستی نازانم ژماردنیان بکەم ، بەڵام رەوایە کوردستان پۆست وەك نمونە بهێنینەوە،کەهەردەم وهەوڵی ئەوەی داوە کە لەئاستی رووداوەکان بێت وبەدوای رێگەچارەیەکیش گەرواو بۆ ئەو زەلکاوانەی گەلەکەمانی تیا نقوم بووە. ئەفسووس بۆ ئەوکەسانەی لە جێی هەستیارەوە کۆمەڵێ ئامرازی راگەیاندنی باشیان لەبەردەستایەو کە چی بوونەتە قورگی هاوەرکەری دووژمنان وهەست بە هەستیاری بارودۆخی نیشتمان ناکەن .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە