کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بێ مانایی هەڵبژاردن وهەوڵی گۆرینی دەسەڵات

Friday, 04/04/2014, 12:00






بێ ئینسافییە هەرێمی کوردستان بە هیچ شوێنێکی دنیا بەراورد بکەین ،چ لە بەرێوەبردندا و چ لەرووی تێگەیشتن لە مانای خۆبەرێوەبردندا . ئەم هەرێمە لە هەموو روویەکەوە تایبەتمەندی خۆی هەیە واتا بە هیچ شێوەیەك ناکرێ بەچاوو پێوەری شوێنێکی تر بروانیینە باشۆری کوردستان ، چونکە ئەوەی دەگوزەرێ لەوێندەر ناکرێ بکرێتە ژێر هیچ ئاڵایەکی مەعریفی و پێوەری سیستیماتیكەوە ، ئەوەندە نەبێ کۆمەڵێ چەتە لە ژێڕ باڵی کۆمەڵێکی بچوکتر ، بەناوی کورد و بەرژەوەندی نەتەوەییەوە خەریکی کاری مافیایی و چەتەیی و ئاغایەتیین و بۆ ئەم کارانەش زۆرێك لە خەڵك کاریان بۆ دەکات و رێگایان بۆ خۆشدەکات وئەوانیش برێك ئیمتیازات و خۆشگوزەرانیان بۆ دابین کردوون تا پاسیان بکەن و لە پەلاماری ئەوانی تر بیان پارێزن ،، ئەم هەرێمە کە ئێستا لە ژێر وسایەی فکری چەند گروپێکی چەتەیی دایە ، دەکرا زۆر لە ئێستا باشتر بوایە ئەگەر ،وەك ئەوەی خەڵکی پێشانی ئەدەن و بیر دەکەنەوە کە ئەوان '' شایەنی زۆر شتی باشتر و زۆر باڵا ترن . کەچی وا نییە ،ئەو کەسەی شایەنی باشترە هەوڵی بۆ ئەدات نەك دوعای بۆ بکات ، ئەو کەسەی ئەیەوێ رزگاری بێت لە ناعەدالەتی دژی دەوەستێتەوە ،ئەو کەسەی ئەیەوێ ژیان و گوزەرانی باشتر بکات بیر دەکاتەوە کە چۆن دەتوانێ باشتری بکات ،، کورد لە ژیانیدا نایەوەێ بیربکاتەوە ئەو کاتەی بیریش دەکاتەوە بە هەڵە بیر دەکاتەوە یان بۆ ئەوە بیر دەکاتەوە کە بیر نەکاتەوە .

لەگەڵ ئەوەی هیچمان لەبار نییە کەچی دەم لە نهێنی گەورەو ژیانی باڵا دەکوتین . ئێمە هێشتا گونجێکی سەرابیمان هەیە ، کەچی تیشکی خۆری بۆ بەکرێ ئەگرین .

ئەگەر سیستەمی دیموکاراتی لە شوێنێك بوونی هەبێ ،ئەو ئەو شوێنەیە کە بوارێك بۆ هەرەشەو هێز ناهێڵێتەوە کەچی بۆ نەگبەتی کورد هەردووکی ووجودی هەیە لە باشور ،ئەگەر ژیانی دیموکراتی لە شوێنێك بوونی هەبێ ئەوە ئەو شوێنەیە کە هۆشیاری لێ یە کەچی لە باشور نایەنەوێ هۆشیار بن ،،، ئەمە بەراستی کارەساتە هەر یەك لە ئێمە وادەزانێ باشترینەو رەخنە لەوی تر دەگرێ ، هەر کەسە لە ئێمە وادەزانێ راستی لایەو بەوی تر پێدەکەنێ وهەر کاتیش رای جیاوزیان بەرودا بێتەوە سەدان گورگی چاوبرسی هاندەداتە گیانی پێش ئەوەی بگەرێتەوە ماڵەکەی خۆی ،،جەستەی دەکەن بە پارچەی نێوان کەڵبەکانیان .

هەن لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی میدیاو راگەیاندنەکانیاندا دەمیان دەکوتی لە دەسەڵاتی چوارەم و پێنجەم ؟ ئەمە چ بێشەرمییەکە هەمان ئەوکەسانەی کە دەهاتن وگفتووگۆیان دەکرد لەو بەیەكگەیشتنانەدا و بەرامبەر بە کامیراو پێیان لەسەر پێ دائەناو خۆیان بە عاقڵی عاقڵەکان دەزانی وئەوانی تر بە گێل ، گیرۆدەی ئەو دادگایانە بوون کە داوەشی بوون لە ژێر چنگی حیزب و مافیاکاندا ، واتا هاوكێشەکە ئاوهایە هەرێمێك تا ئێستا تەنها دەسەڵاتی حیزبە مافیاییەکانی تیا باڵا بێت و بەناو حکومەت هەیەو لە سێبەرێك زیاتر نییە ، بەناو پەرلەمان هەیەو خەیاڵاوییە ، بەناو دادگا هەیەو سەرابییە کە ئەمانە سێ دەسەڵاتی بنەرەتین و،ئەم بۆ خۆی پێدائەگرێ لەسەر ئەم راستیانەو کەچی دانیشتوەو ئەڵێ من دەسەڵاتی چوارەمم ،چەند بارێكی مەئساوی وپێكەنیناوییە. ئەو گەلەی هێشتا بچوکترین خاڵە سەرەکییەکانی دیموکراتی تیا بەدی نەکرێ، لە ئازادی رادەربرین ومافی بەرامبەر ومافی کەمیینەکان و مافە سەرەتاییەکان وسەرکییەکانی مرۆڤ و هتد ، بە هەڵبژاردن نە دەکرێ دەسەڵات بگوردرێ و نە مانایەکیش دەداتە دەستەوە ،،لە هیچ شوێنێك نییە بتواندرێ لە بارێكی نائاسایدا کاری دیموکراتی بگاتە ئەنجام ، باشوری کوردستان لەوەتی ئەم پارتانە وەك مافیا هەڵسوکەوت دەکەن لە بارێكی نائاساییدایە ، بۆیە هەڵبژاردن هیچ لە مەسەلەکان ناگۆرێ گۆران دەزگایەکە بۆ ئامادەکردنی کاندیدی هەڵبژاردنەکان *

خەڵکێکی زۆر لەهەڵبژاردنی رابردوو دەنگیان دا بە گۆران چونکە وەك پیشانیان ئەدا دژی دەسەڵاتی بنەماڵەیی بوون هەر بۆشە زۆربەی ئەوانەی کە یەکێتیش بوون هەر دەنگیان دا بە گۆران چونکە دەیان زانی یەکێتی و پارتی پێكرا حوکمەت پێكدەهێنن ،،بەڵام گۆران خیانەتی لە دەنگدەران کرد و وەك ویەکێتی تەسلیمی حوکمی پارتی بوو کەواتە چی کرا و چی گۆرا . گۆران بۆیە دەنگی زۆری هێنا چونکە هیوایەك هەبوو کە لە حوکمی بنەماڵەکان رزگاریان بێت بەڵام گۆران وەك یەکێتی چووە ژێڕ باڵی پارتییەوە . گۆران کادیری خەڵکێکی زۆر ئەخاتە بەردەم شاشەکان تا خەڵکی پێی ئاشنابن و دواجاش ئەینکات بە کاندیدی هەڵبژاردنەکان ، کەواتە گۆران دەزگایەکە بۆ پێگەیاندنی کاندیدەکانی هەڵبژاردن ، ئەی چ هیوایەك ماوەتەوە بۆ دەنگدەران وچی لە .مەسەلەکە گۆراو کام ئاڵوگۆری دەسەڵات



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە