کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە پێی یەكێ لە خاڵەکانی رێكەوتن نامەی هەولێر دەبێ کچەکەی مەسعود بەرزانی بدرێ بە کورەکەی نوری مالیکی

Monday, 30/04/2012, 12:00


 


 
ئەمە رێکەوت نی یە ،هەر جارێ کێشەیەك لە کوردستانی باشوور روو ئەداو عەرشی سەری رەش ئەهەژێنێ وباری حازر خۆرەکانیش ئەکەوێتە لاری ئەوسا سوڵتانە نەوت فرۆشەکەش ،بای باڵی ئەداو ئەو قەوانە سواوە ئەڵێتەوە ،((ئەگەر عێراق رێگای دیموکراسی بەر بدا ئەوە ناچارین کە لە کوردستان ریفراندۆم بکەین)).
ئەم قەوانە لە ماوەی دەیان ساڵە هێندە گۆمان لێبووە ، وەك نووکتەیەکی بێتامی لێهاتووە ،. لە گەڵ ئەوەش دا با لە خۆمان بپرسین ئایە پارتی و سەرۆکەکەی تا چەند راستگۆیە لەو بریارەی دا کە گوایە ئەگەرێتەوە بۆ دەنگی گەل .
لە راستیدا هەموو دەزانین ئەمە یەکەم خۆ هەڵخەڵاتنێکی بێمانایەو وە دووهەم ئەمە بە مرازێکی ناپاکانە و پلانێکی جهەنمیانەی نەخشەکێشراویشی لە پشتەوەیە. لە بەر ئەوەی بریارێکی چارەنوس سازی وا دەبێ شەرعیەت لە پەرلەمانەوە وەرگرێ نەك لە تاکە کەسێ ئەگەر خۆی بەهەر چی یەك بزانێ و هەر ناوێکیشی هەبێ ولە هەر مەوقعێکیش بێت ،یان ئەم پرسە لە بەرنامەی حزبێکی وەك پارتی خۆی بدۆزێتەوە.ئەمە ئەو پەری ئیهانەتە بۆ خۆیان وبۆ دەزگایەك کە ناوی پەرلەمانە .
لە لایەکی تریشەوە لە سەروەختی یەکەم هەڵبژاردن زۆربەی خەڵکی باشوری کوردستان دەنگیان بە جیابونەوەدا ،دەی ئەوکات بۆ حیساب بۆ دەنگەکانیان نەکراو پاشاڵیان پێسری ،دەی ئەو درۆ گەورەیەی کە ئێستا هەموو کات وەك بنێشتی تاڵ ئەیجونەوە کە زۆرینەی گەل دەنگی بە سیستەمێکی دیموکراتی داوە لە قەوارەی عێراقێکی فیدراڵدا .لە درۆیەکی شاخدار هیچی تر نی یە ، ئەوە تەنها دەنگی مەکتەب سیاسی هەردوو حیزبی بەزۆر دەسەڵات چەسپاوو بوو بریاریدا کە بە عیراقێکەوە ببەسترێنەوە کە بەسەدان شەهیدو قوربانیمان دا لە پێناو ئەوەی لێی رزگار بین. ئەو دەمو چاوانەی کە سەدەیەكە کورد ئەیەوێ لێی رزگاری بێت ،هەمان ئەودەمووچاوانەن کە ئێستا دەسەڵاتیان لە بەردەستەو هەندێکیشیان جەنابی بەناو سەرۆك بۆ ماویەك لە یاسا شاردی یەوە .
خۆ ئەگەر ئەڵێ گەل بریای داوە لە گەڵ عیراقی عەرەبی بەشداربین ،دەی ئێستاش دەبێ گەل بریاری بەدەوڵەت بوون بدا نەك تاکە کەسێ .
هاوکێشە سیاسی یەکان وئاڵۆزی باری ناهەمواری نێوان لایەنە سیاسی یەکان لە ئێستادا پەیامێکی ترمان پێئەدا ،ئەویش ئەوەی هانوکە لە نێوان مالکی و بارزانی یە کێشەیەکە دورو نزیك پەیوەندی بە بریاردانی سەربەخۆیی کوردستانەوە نی یە ،مەسعود بەرزانی تەنها وتەنها ئەم پرسە بۆ مەرامی سیاسی بەکار ئەهێنێ ،نەك پرۆژەیەك بۆ جیابوونەوە .
دورستکردنی یان بانگەشە بۆ دورستکردنی دەوڵەتی کوردی زۆر جیاوازی هەیە ،دووشتی زۆر جیاوازن ،هەموو کەسێ بۆی هەیە بانگەشە بۆ پرۆژەیەکی وابکات ،بەبێ جیاوازی خۆ ئەگەر بەرەگەز کوردیش نەبێ .کەم گۆمان لە هەندێ براعەربە چاو رەشەکان نەبوو کە ئەیان ووت کورد چی داوە لە رێبەرایەتی وتەختی سەرۆکایەتی بەغداد ،بابۆخۆیان جیاببنەوەو ئێمەش رزگارمان بێ ،ئەمە بانگەشەیەکە کە زۆر کەس بۆی هەیە کە تا ئەتوانێ هاواری بۆ بکات .بەڵام راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی شتێکی ترە کە ئەو پرسە چارەنوس سازە ،دەبێ لە مناڵدانی پەرلەمانێکی راستگۆی کوردی نەتەوەیی لە دایك بێ کە هەوڵ و کۆشەشیان بۆ نەتەوەی کوردبێ نەك بۆ بەرزی ناوی پارتەکانیان و بەرژەوەندی سەرۆكەکانیان ، نەك پەرلەمانێ ئەندامەکانی زیاتر لە فەرمانبەری پارت و لایەنە حزبی یەکان بچن نەك ئەندام پەرلەمانێ کە شایەستەی دەنگی گەل بن و هەڵگری ناهەمواری ونادەرەتانی گەل بن . پرسی بەدەوڵەت بوون زۆر لە مەسعود بەرزانی گەورەترە ، ئەو دەبێ یەکەم شت سەیری خۆی بکات سەر بەکام ئاغای ئیقلیمی یەو بەگەکانی چی دەڵێن .من سەیرم لێدێ چۆن باسی پرسێکی واگەورە دەکات ولەلایەکیشەوە هەرەشە لە پارێزەرانی کورد دەکات کە کوردستانی باشور جێبهێڵن . چۆن باسی بەدەوڵەت بوون دەکات ولەلایەکی تریشەوە پابەند دەبێ بە رێکەوتن نامەی هەولێر ئەو رێکەوتن نامەیەی تاکو ئێستا بێجگە لە خۆیان وئەوانەی بەشدارن کەس نازانێ تەواوی خاڵەکانی چی یە ، هێندە تەموو مژاوی یە ،کە بەراستی ترسێکی گەورەی لە پشتەوەیە .
وەك ئاشکرایە ئەو شتە تەموو مژاویانە زیاتر جێی سەرنجی هەموو لایەك دەبێ و زۆر کەس بۆ ئەوەی بگات بە ناوەرۆکەکەی ناچار دەبێ بە شیکردنەوەی خۆی بۆی بروانێ و شیکردنەوەیەکی زانستی بۆ بکات . شی کردنەوەی من بۆ تەواوی خاڵەکانی رێکەوتن نامەی هەولێر بەم شێوەیەیە .
لیستەکەی مالیکی بە بەشداری تەواوی هێزە شیعەکانی تر لەمەو دوا حوکمەت پێکبهێنن و هێزە سونەکان و لیستی عێراقی یە پەرلەمان بگرنە دەست و لە هەرێمی کوردستان مەسعود بۆ هەتاهەتایە خۆی یان یەکێ لە بنەماڵەکەی سەرۆکایەتی هەرێم بگرێتە دەست وسەرۆکی ووڵاتی عێراقیش بۆ دوو جار بەر تاڵەبانی بکەوێت تا باخاکی ئەسپێرن چونکە تەنها بەرگەی دوو خول دەگرێ و کچەکەی مەسعود بەرزانیش کە رۆژێ لە رۆژان کاكە سەردەشت عوسمان بەرەسمی داوای کردبوو لە بەرزانی و دەبوا گەورەترین ئاهەنگی بۆ بگێردرێ ،بەڵام بەداخەوە وەك دەرکەوت ئاهەنگی خوێنیان بۆ گێرا ، دەدرێ بە کورەکەی نوری مالیکی.ئەو کورەی ئێستا لە ئەمەریکایەو جار بەجار لە گەڵ قوبادی جەلال تاڵەبانیشا ئەیانبێتە شەر دەمانجە لە سەر کرینی زۆرترین کۆشك وسەرا و مێژووش خۆی دووبارە دەکاتەوەو هەموو کات کاتێ دەسەڵات دارێکی کورد عەرشەکەی ئەکەوێتە ژێر هەرەشەوە بە ژن وژن خوازی کێشەکانیان چارەسەر دەکەن گەلیش بابۆخۆی ئاهەنگی خۆشی بگێرێ .
لەبەر ئەوەی ناوەرۆکی رێکەوتن نامەی هەولێر تەموو مژاویەو کەس نازانێ تەواوی خاڵەکانی چین ،ناچار وە بە رەواشی دەزانم شیکاری بۆبکەم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە