کارنامەی کابینەی حەوت وپلانێکی بەردەوام بۆ بێ پلانی نێچیرەڤان و سەروگورشتەی پلانی شێتێ
Saturday, 14/04/2012, 12:00
سەرو وەختی گۆرینی دەسەڵات وپۆستەکان وکابینەکان ودەموچاوەکان ،چەند جارێ لێرەولەوێ باسم کردووە ،هیچ بیردۆزێکی ماتماتیك سەر لە شەش وحەوتی ئەم برادەرانە دەرناکات وئەمە زیاتر لە یاری دووگۆڵێن ئەچێ وەك لە کابینەی حوکمەت، هەر گێمەو بەدەست لایەکەوەیە ،بەهەر حاڵ لێرە ئەمەوێ باس لە کارنامە سەیر وسەمەرەکەی نێچیر بکەم کە بەئاشکرا دانی بەوەنا کە بە سێ خولی حوکوم رانی و دوانی داهاتوش هێشتا ناتوانن دەستی حیزب لە ناو دەسەڵاتی حکومی کەم بکەنەوە ،نەك بیبرنەوە .ئەوەی من لە درێژەی کارنامەکەی بەدیم کرد ،ماوەیەکی دیاری کراوی نەبوو بۆ بەرنامەکەی .هەر بەوەدا بۆم دەرکەوت کە پارتی و یەکێتی ،هەر بەتەمان بەم رێکەوتنامە ئیستراتیجی یە هەرچی نەفەسی دیموکرسی یە بیتاسێنن وهەوڵی دەسەڵات گۆرکێش بۆ باشتر لەبەین بەرن و نەزۆکی بکەن وەك بەبرا بەشیبکەن بۆ هەتاهەتایە .هەر لە سەرتاوە ،هاتە سەر هەریسەکەو فرمێسکەکانی بۆ هەڵرشت و ناکۆکی یەکانی نێوان ناوەند و هەرێمی کردە روو ، وەك ئەوەی خەڵکی لە مەبەستی سەرەکیان ئاگادار نەبێ ، کە تەنها ئەوکاتە دێنە ووڵام ئەوکاتەی بەرژەوەندی بنەماڵە و مەسەلەی پارە ودەسەڵات لە ئارادابێت .دەسا نۆ ساڵی تەواوە کەی وکێ گۆی لە بنەماڵە بوە بەدەستەجەمعی بەوزمانە زبرە لەگەڵ ناوەندا بدوێن ، بۆ هەتا ئێستا لەسەر دیسانەوە تەعریی کەرکوك کەس نەهاتە گۆ ، بۆ هەتا ئێستا ،بە لێشاو کارمەندی عەرەب بە بێ ئاگای پارێزگای کەرکوك دائەمەزرێت و کارمەند وپۆلیسی کورد لە کەرکوك لائەبردرێ کەس نقەی نەکرد.بۆ هەتا ئێستا کەیسی ناوچە داگیرکراوەکان چارەسەر نەکراوە و بۆ هەتا ئێستا ئەو هەموو بێ ئینسافی یەی ناوەند بەرامبەر هەرێم کراوە جێی بایەخی بنەماڵە نەبووە.ئەو هەموو بارە نائاسایی یەی بەرامبەر خانەقین وبەزاندنی سنوری کوردستان کرا کەس نەهاتە گۆ ،بەڵام کاتێ کار گەیشتە سەر نەوت ودەسەڵات و ترۆکردنی ئەندامانی پارتی لە سوپا وحکومەت ،ئەیانەوێ چ وەك پارت و چ وەك حکومەت مەسەلەکە بکەنە هەرەشەیەکی نەتەوەیی وسەروەری ئەزمونێکی شەق وشری ساوای ،گۆجمان پێبفرۆشنەوە .هەر وەك دیاربوو کارنامەی ئەمساڵیان کە وەك ساڵانی پێشووتر ،دەزگایەك بۆیان ئەنوسێتەوە ، پلانێك بوو بۆ بێپلانی .پلانێك بوو بۆ زیاتر تەوزیف کردنی خەڵکی کوردستان لە دەزگاکانی حکومەت ،زیاتر کردنی موچەخۆر و زیاتر کردنی خەڵکانێکی بێبەرهەم و بەرێکردنی دائیرە ئیداری یەکان .نەهات و پلانێ بۆ دوورست کردنی گەلێكی بەرهەمهێن دابنێ ،پلانێکی تۆکمەو ،پلانێکی چارەسەرکەری پێنەبوو بۆ ئەوەی هێزی کاری ناوخۆ رووبکەنە کەرتی تایبەت وکارگەی وەبەرهەمهێنان وژێرخانی ئابوری دورستبکات .گەلۆ بەوهەموو توانا زەبەلاحەوە ،بەوهەموو خاوەن ئەزموون وخاوەن بروانامانەوە ، چ ئەستەمی یەکی تیایە کە بیر لە دورست کردنی چەندین کارگەی زەبەلاح بکرێتەوە، ئەو بیست ساڵە دۆخی ئابوری کوردستان بەرەو خراپتر ئەچێ ،تەنها لەبەر ئەوەی پلانێکی جهەنمی ئەو پارتە مشەخۆرانە ناهێڵێ خەڵکی خاوەن بەرهەمی خۆماڵی بن. ئەو دراوەی لە بازاردایەو ئەو بەرزی ئاستی بژێوی خەڵکە ، خەوێكی سوك و بڵقێکی ئاوی ناسکە ، هەر کە رێ لە هێنانی کەلوپەلی بیانی گیرا ، هەر کە کۆمپانیا بیانیەکان کشانەوە ،هەر کە بودجەی هەرێم ناکۆکی تێکەوت ، هەر کە بارێکی نائاسایی هاتە پێشەوە ، ئەو کات ئەبینین چەند خەڵكی بێ کار وچەند برسێتی لەکوردستان هەیە .هەموو سەروەری و قورسایی پلانەکەی و پشت پلانەکەی لە کارتی بازرگانی داناوە کە گەورەترین هەڵەی کوشندەی هەر حوکمرانی یەکە . دیارە خەڵکی کوردستان لەهەموو کەس زیاتر ئاگادارن ،کە بازرگانی و بازاریکردن ج زیانێکی بە خەڵکی داوە،وەك دەڵێن گەڵا مێویش لە دەروەی ووڵات هاوەردە دەکرێ .دەکەواتە بۆ ئەوهەموو قورسایە وئەوهەموو گرنگی یە .راستە کە بایەخی زۆری هەیە باڵام بازرگانی دەبێ لە نیوەی زیاتری بۆ کەرتی وەبەرهێنان بێ ونەك راستەوخۆ بۆ بەکارهێنەر بێ . بەڵام ئەوەی شاراوەیە ئەوەیە کە کۆی کاری بازرگانی لە دەستی کاسایەتی یەناودارەکانی بنەماڵەن وئەوان سوود مەندن لە هەموو لایەکیشەوە ، چونکە هەم بازاریان پڕ وهەم بارەگاکانیان بێ خەڵك نابێ . لە درێژەی وتارەکەیدا باسی زۆر شتی سەیری کرد ،وەك یەکگرتنەوەی دوو ئیدارەیی ،بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی و گۆرینی سیستەمی ئیداری وزۆر ووتەی بریقە داری تریش کە هەرچۆنێك دەستی پێبکەن دەبێ بەرناگاری خۆیان ببنەوە وبەر بەرژەوەندی بنەماڵەی خۆیان دەکەوێ ،بەتایبەتیش بەرژەوەندیەکانی نێچیر کە بەدەیان کۆمپانیا ومۆڵی هەیە لەگەڵ ئەوەی لە هەموو دنیا بەهیچ شێوەیەك رێنادرێ بە کاربەدەستی حکومی وحزبی خاوەن کارگەوکۆمپانیا بێت و بازرگانی بکات نەك هەر ئەوەش بەڵکو بۆ کاس وکارە نزیکەکانیشیان نی یە کە خاوەن پارەی خەیاڵی بن .،کەواتە هەر چۆن قسەی بریقەدارە ئاوهاش ئەمێنێتەوە بێ ئەوەی تاکە هەوڵێکیش بدرێ بۆ جێبەچێکردنی کارنامەکەی . کەواتە پلانێکە بۆ بێ پلانی نەك شتێکی تر. هاورێ یەکم کە ماوەیەکی کورتە ئەیناسم لە یەکێ لەبانکەکانی ووڵاتی ئەڵمانیا کارمەندە ،بۆی گێرامەوە ، گوایە کارمەندێکیان لایە ،نیوە تەواوە ، واتا بۆ زۆر بەی زۆری کاری فەرمی یان کاروباری ژیانی پێویستی بەیارمەتی کەسانێکی ترهەیە ،بە حوکمی ئەوەی ووڵاتی ئەڵمانیا جۆرە یاسایەکی تیایە بۆکارکردن ،هەموو خەڵکی هەلی کاریان بۆ رەخساوە ،جا ئەوکەسە ئەگەر کەسێکی تەواو بێ لە رووی جەستەیی وعەقڵییەوە یان نا ، ئەم برادەرە لە روو عەقڵی یەوە کەمێك سست بوو ، زۆر جار من یارمەتیم ئەدا و وەك کارێکی مرۆڤانە زۆر جار دەستی هاوکاریم بۆ درێژ کردووە ،ووتی رۆژێ داوای لێکردم دوو سەعات زووتر رێی بدەم دەست لەکار هەڵگرێ ،چونکە چاوپێکەوتنێکی زۆر گرنگی هەیە منیش وەك هەموو کات رێمدا . دوای دوو رۆژێ کاتێ بیرم کەوتەوە ،لێمپرسی ئاخۆ ئەو رۆژەی کە رووخسەتی خواست لە فەرمانگەی کاروباری کۆمەڵایەتی کاروبارەکانی رایی بوو یان نا ،چونکە بەراستی وامزانی کێشەی کەمی پارەی هەیەو داوای هاوکاری دەکات ،یان داوای هاوکاری کردوە بۆ گۆرینی شوێنی نیشتە جێی یان شتێکی لەو بابەتە . پێی ووتم زۆر سوپاس بۆ ئەوەی دەرفەتت دام بەڵام من کارم نەبوو لە فەرمانگەی کاروباری کۆمەڵایەتی ،من چاوپێکەوتنێکم هەبوو لە گەڵ کۆمپانیایەك . منیش ووتم کۆمپانیای چی ؟ .ووتی لە گەڵ کۆمپانیایەك بۆندێکم واژوو کردووە ،لە ٢٠١٤ خانویەکم لە وڵاتی کەندا بۆ دوروست بکات ،ئەویش نەخشەی خانوەکەی بۆ ئامادەکردبووین تا بیبینین وباسی ئەوەشمان کرد بە چ جۆرە کەرەسەیەك دیوارەکان بکەن و چ جۆرە چیمەنتۆیەكیش بەکار بهێنن ،،هاورێکەم ووتی من شۆك بووم ، تۆزێ بێدەنگ بووم ودوای ووتم ئادەی بێزەحمەت زیاتر بۆم رونبکەوە ئەم کارە چۆنە ، بە سەرسورمانێکەوە ووڵامی دامەوە ،چونکە بەلای سەیر بوو من پرسیار لەو بکەم ،،ووتی بەپێی ئەم بۆندە کۆمپانیایەك هەڵئەسێ بە دورست کردنی خانویەك بۆم لە ماوەی حەوت ساڵدا ، منیش هەرمانگەو برە پارەیەكی بە مانگانە بۆ حەوڵە ئەکەم .ئەم رووداوە لە ساڵی ٢٠٠٧ روویداوە . هاورێکەم ووتی فەرموو ئەو کارمەندەی کە لەبانکەکەماندا بە هەموو دەستی هاوکاری بۆ درێژ ئەکەین و رەچاوی باری دەروونی دەکەین پلانی بۆ حەوت ساڵی داهاتوو داناوە کەچی ئێمە ناتوانین پلان بۆ هەفتەیەکیش دانێین ،نەك هەر ئێمە بەناوو حوکمەتی هەرێمیش بەقەد ئەو شێتەی لەدەست نایە پلانێك بۆ تەنها چوار ساڵی کابینەی حکومەتێ دانێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست