کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئەڵمانیا و هەرێم

Wednesday, 18/09/2013, 12:00




لەوانەیە تەنها رێکەوتێکی مێژووی بێ وهیچی تر ، هەڵبژاردن لە ئەڵمانیاو لە هەریمی کوردستان تەنها یەك رۆژیان لەنێوانەدایە .هەڵبژاردن لە ئەڵمانیا لە ٢٢/٩ دەست پێدەکات و لە هەرێم ٢١/٩ دەست پێدەکات . سەرتا بیرم لە جیاوازیەکانی نێوان هەڵبژاردنی نێوان هەرێم و ئەڵمانیا کردەوە ، کەچی هێندە زۆر بوون ، دەکرا دەیان پەرە بنوسرێتەوە لەسەر جیاوازیەکان کە لە شوێنی دیاریکردنی چالاکی بانگەشەکردن و پۆستەرهەڵواسین و سنوردانان بۆ لێكخشانی هەر پارتێك لەوی تر و تا ئەگات بە پرۆسێسی پێشکەش کردنی بەرنامەی داهاتوو کاری پەرلەمانتاری یان دەسەڵاتداری .تا دەگات بە ئەتەکێتی دروست کردنی سیناریۆ و هەلکەندنی چاڵ و بەربەست بۆ یەکتر . بەڵام بەرچاوکردنی پتەوی دەزگاکانی دەوڵەتی ئەڵمانیاو مێژوی دروست بونی و تەمەنی دیموکراتی ئەڵمانیا ،،بە رامبەر بە مێژوی هەرێم کە بەراورد ناکرێ،چاوم پۆشی لە جیاوازیەکان ، هەر چەندە ئێستا لە سایەی شۆرشی زانیاری و گۆرانکاریەکانی بواری زانستی و پیشەسازی ، سەدە و ساڵی کورت کردۆتەوە . ئەوەی زیاتر سەرنجمی راکێشت ، یەکێ لە کاندیدەکان بو بۆ پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیا کە ناوی پیر شتاین بروکە وبەرامبەر بە راوێژکاری ئێستای ئەڵمانیا وەستاوەتەوە کە ئەنجێلا مێرکلەوبە هەمان شێوە ئەویش خۆی هەڵبژاردۆتەوە ، شتاینبروك ، سەر بە پارتی سۆسیال دیموکرات ئێس پی دی یە و لە چوار ساڵی رابردوودا لە فراکسیۆنی ئۆپۆزسیون بوون . ئەم شتاینبروکە ، لە کاتێکدا لە لوتکەی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو ، دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە کە دەبێ شتاینبروك دەست لە خۆکاندید کردنی خۆی هەڵگرێ و ئەگەری دادگای کردنیشی هەیە ، من لەبەر ئەوەی بەناوو سەرکردەکانی کورد هەردەم خەریکی خۆفرۆشی و وڵات فرۆشی و کلك تێكەڵاوکردن بونە لەگەڵ دوژمنانی کورد و کوردستان . یەکسەر بیرم بۆ ئەوە چوو کە ئەم شتاینبروکە حەیاتە وەك ئەوانەی خۆمان دەستی دوژمنانی گرتوەو هەرچی بریار و ئیستراتیجیەتی هەستیار هەیە پیشانیداون و گەورەترین نەخشەی نهێنی بەرنامەی چەکسازی وئەتۆمی بە دوژمنانی ووڵات فرۆشتوە ، بیرم بۆ ئەوە چوو کە رەچێپتەی نهێنیترین کارگەی دروست کردنی ژێرئاوی و هەڵگری فرۆکەی دابێتە دوژمنان و بیرم بۆ هەزاران شتی خراپ چوو ،، چونکە بەناو سەرکردەکانی ئێمە فێریان کردووین بە جاسوسی کردن بۆ دوژمنان وهەستیار ترین پلانی بەرگری بە باوەشپیاکردنێك و ئافەریمێکی دوژمنان دەگۆرێتەوەو دەستی دوژنترین دوژمنی کورد دەگرێ و دەیهێنێتە سەر هاوزمان وهاونەتەوەی و بۆ ئەوەی دوژمنان رازی بکات هەڵدەکوتێتە سەر بارەگای حیزبەکانی تر و شۆرشگێرانی کورد تەسلیمی دوژمنان دەکات ولەجیاتی دوژمنان ئەو شەر دەکات ،،بەڵام دەرکەوت ئەم شتانە هیچیان روی نەدابوو ،تەنها ئەوەنەبێ ، کە گوایە شتاینبروك، چواردە ساڵ بەر لە ئێستا کاری بە ژنێکی فلیپینی وەك خزمەتگوزار لە ماڵی خۆی کردوەو بە رەش ، واتا بێ ئەوەی باج بدات بە دەوڵەت ،هەر بۆیە پۆلیس و کارمەندی تایبەتی دارایی لە لێکۆڵینەوە بەردەوامن و هێشتا نەگەیشتونەتە ئەنجامێك ، کەچی لای ئێمە بەناو سەرکردە هەیە ، خاوەنی گەورەترین خیانەتی نەتەوایەتییە ، کە دەست گرتنی گەورەترین دوژمنی کورد بوو دژی هاوزمان و هاونەتەوەی خۆی ، خاوەنی ٣١ ئابە ، کەدەبوایە بەهیچ شێوەیەك بۆی نەبوایە پلەی پێدرێ وبەرپرسیارێتی هەبێ لە فەرمانرەوایەتی وکارگێری ودەوڵەتی دا و لەگەڵ ئەوەشدا بە قودرەتی قادر بۆ ماوەی دە ساڵ ناوی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لێنراوە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە