کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌با خوێنی کاکه‌ سه‌رده‌شت به‌ هه‌درچێ‏

Sunday, 16/05/2010, 12:00


به‌هره‌ی چی بوو کوشتنی ڕۆژنامه‌نوسێکی به‌هره‌مه‌ندو چاوونه‌ترس،شکاندنی خامه‌یه‌کی بوێر،ڕایه‌کی جیاواز وخه‌م خۆرێکی ئازادی و دیموکراسی،فریشته‌یه‌کی مه‌له‌کوتی کوردایه‌تی،ئه‌ستێره‌یه‌کی پرشنگداری ووشه‌و چاره‌نووسێکی زووکۆجکردوی فه‌رهه‌نگی کوردی،،بێجگه‌له هه‌ستکردن به‌خۆبه‌که‌م زانین وقبوڵ نه‌کردنی رایه‌کی جیاواز،دیاره‌ تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت تیرۆرکردنی روحی تاکی کورده‌و تیرۆرکردنی ئازادی وئازادی راده‌ربرینه‌ دیاره کۆمه‌ڵگای کوردی وئه‌ونه‌ش ئاگاداری ره‌وشی کوردستانن زۆر به‌باشی ئه‌زانن کێ له‌پشت کوشتنی ڕای جیاواز وڕای جیاوازیش ئه‌تاسێنێ وناهێڵن ئازادی راده‌ربرین هه‌ناسه‌هه‌ڵکێشێ وتاریکی ژێرزه‌مینه‌کان وده‌هلیزه‌کانی نهێنی ژیانی کۆمه‌ڵ ،ڕۆشن بکاته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی له‌شه‌ره‌کانی ناوخۆدا به‌هه‌زاران که‌نج وڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌یان دابه‌کوشت وته‌نها بۆمانه‌وه‌ی ده‌سکه‌وته کانیان وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ،دیاره‌کۆمه‌ڵگا چاک ئه‌یاناسێ وپێویستیش به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌کانی مێژوو ناکات بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین که چی ڕویداوه‌ کاتی خۆی،دێمه‌ سه‌رمه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م نوسینه‌ ئه‌وانه‌ی توانیان به‌سه‌دان وهه‌زاران گه‌نج وپیر بکه‌نه‌ سوته‌مه‌نی شه‌رێکی ماڵ ووێران که‌هزر و ویجدان وناخی تاکی کوردی توشی داته‌پان کردوه‌ زۆر به‌ئاسانی ده‌توانن چه‌نین و چه‌ندین سیناریۆ بۆ کوشتنی کاکه‌ سه‌رده‌شت هه‌ڵببه‌ستن وبدۆزنه‌وه‌ به‌وه‌ش خوێنی کاکه‌سه‌رده‌شت وسه‌دان سه‌رده‌شتی تری ووڵاته‌که‌مان به‌هه‌ده‌رده‌چێ وبه‌هه‌ده‌رچووه‌ جونکه‌ ئه‌وه‌ی ده‌بێ له‌سه‌ر تاوانه‌که‌ی سزابدرێ له دوره‌وه‌ به‌مه‌هزه‌له‌کان پده‌که‌نن،بۆیه باشتر ووایه‌ ئه‌م شه‌پۆلی تووره‌بوونه وبڵێسه‌ی جه‌مسه‌ر گۆڕینه پرۆگرامیزه‌بکرێ وداواکان بۆ نه‌هێشتنی سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی وکڵۆڵی میله‌ته‌که‌مان ئاراسته‌بکه‌ین به‌دوورست کردنی ده‌زگای حکومی ومه‌ده‌نی و چی تر حزب و تیگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ی چه‌مکی شۆرشگێری وبه‌کارهێنانی له تێکه‌ڵاووکردنێکی بێمانای شار وشاخ خاوه‌نی ئاسایشی تایبه‌ت وپاراستن وده‌زگای زانیاری چه‌ندین ناوی تر،که‌ ده‌کرێ ته‌نها بۆ خزمه‌تی حکومه‌ت ویاسا ته‌رخانبکرێت وچی تر تاریکی وله‌ تاریکیدا له پشتی کۆمه‌ڵی کوردی سیاسه‌ت وبریار نه‌درێ، ده‌بێ ئێمه به‌رچاوکردنی ویستی سه‌رده‌شت وسه‌دان سه‌رده‌شتی ئه‌م ووڵاته‌دا بۆ یه‌کسانی وبه‌رقه‌رار بونی یاساوو عه‌داله‌تی ئجتماعی ووویسته‌ ڕواکانی خه‌لکی کوردستان بخه‌ینه‌ به‌رده‌ستی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات ناچار بکه‌ین خۆی بکاته خاوه‌نی بڕیارو یاساو چیتر حزب له‌جیاتی حکومه‌ت بریار نه‌دات به‌ڵی ئه‌مه‌یه‌ که‌تۆڵه‌ی کاکه‌ سه‌رده‌شت ئه‌کات ونایه‌ڵێ خوێنی به‌هه‌ده‌ربچێ

ئه‌ڵمانیا
15/05/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە