کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رووداوەکانی بادینان و زەنگێکی مەترسیدار

Monday, 05/12/2011, 12:00






لەو بروایەم زۆر کەس هەن کۆکن لە گەڵ من کە بەرە بەرە سوتانی بارەگای حزبی و دەزگای مەدەنی وشوێنەتایبەتەکان لە کوردستان ئە بێ بە دیاردە !.
رەنگە بە گوێرەی لایەن گیری وسۆزیش هەر کەسەو لێکدانەوەیەکی بۆ بکات و بەو جۆرەش کە هەستی پێی ئارام دەبێ شیبکاتەوە،!.
بەهەر حاڵ ،ئەم بابەتە ،دەرفەتی ئەوەی نەماوە ،چی تر رەوانەی دۆڵابەکان بکرێ وبەسەریا بازبدرێ ،وەك دەسەڵاتی سیاسی کورد هەردەم هەوڵی داوە لە گشت بابەتەکان ،هەمان ئەنجامی بەدەست بکەوێ ، خۆ کپ کردن ،خۆ کڕ کردن، تا باسێكی تر دێتە پێشەوەو ،کاریگەری ئەوەی یەکەم نامێنێ وخەڵكیش بەرە بەرە لەیادیان بچێتەوە . هەر کاتێكیش هاتەوە سەر مێزی گفتووگۆ ،بەسەدان مەسەلەی تر بان بدرێ وبۆ هەتا هەتایە بشاردرێتەوە.
ئەم رووداوانەی ئەم دوایەی زاخۆ،بادینان ،دەستی هەر کێی لە ژێردا بێ ، ئەکامەکەی ،دژی دەسەڵاتی کوردیی یە ،چونکە ئەوان ((سەقامگیری و ئاسایشیان لەدەستە))!!؟؟
ئەو پەشێوی و نا ئارامی یە ،لە یەکەم چرکەوە زانراوە ئامانجی چی یە ،تێکدان ،سوتانی باڕڕەکان ، ئوتێلەکان ،شوێنی هەوەس بازی وپشوودانەکان !!؟؟ ،، هتد .بەڵام ئەی دەسەڵاتی کوردی وهەی ئاسایش وپۆلیس وزێرەڤانی وپ . م پارتی پارتان ئێوە لە کوێ بوون .؟ دەی کە وەك یەکەم شوێن ودووهەم شوێن سوتێندرا بۆ بەر هەڵستیتان نەکرد ، یان وەك دوای چەندان کاتژمێر بارەگاکانی یەگرتوو سوتێندرا بۆ بەرگریتان نەکرد .ئەمە ئەو ئارامی و ئەو بەهەشتەیە ،ئەو ئاسایش و دوونیا بێ کێشەیەیە کە باستان دەکرد و شانازیتان پێوەدەکرد . هەر ئەوەندەشتان لە دەست نەهات ،هاوشێوەی لقی چوار لە سلێمانی چەند دەست رێژێ بکەن ، یان چونکە ئەمە پلانی خۆتان بوو ،دەرفەتان دا.
ئەمە کردارێکی زۆر ترسناکە ،کاردانەوەی زۆر ترسناکیشی بەدوا دێ ،ئۆباڵی ئەم پەشێویەش جارێکی تر دەکەوێتە سەر ((دەسەڵاتی کوردی)) ، دەبێ دەرنجامی هەموشی لە ئەستۆ بگرێ ، هەر چەندە هێندە ،بەخەیاڵی ،خاڵی رەش ونزمی ئاستی ئەدای دەسەڵات نایەن چونکە ،وەك هەموو جار بۆیان چۆتە سەر لە هەڵبژاردنەکان ،خۆیان ئەازنن چۆن رێژەیەكی دەنگ بۆ خۆیان مسۆگەر کەن و چۆنیش دەسەڵات دابەش بکەن ‌!!.
ئەم کارانە ،ئەگەر هەڵوەستەی لەسەر نەکرێ و روونکردنەوەی تەواوی پێنەدرێ،بکەرانی نەدرێنە دادگا ،وەك هەموو کات بەسەریا بازبدرێ ، پەرەدەسێنێ و کار دانەوەی خراپی لەسەر پاشەرۆژ دەبێ ،هەر وەك چۆن بارەگاکانی گۆران لە هەولێر سوتێنران ،کەناڵی ئاسامانی نالیا سوتێنرا ،،کاك رێبین و کاك ئاسۆس دارکاری کران ورۆژنامە نوسانی بوێر راکێشی دادگا کران، بارەگەکانی یەگرتوو لە لیستی ئەو پلانەن ،کە خوا دەزانێ چی تری بۆ شاردوینەتەوەو چی لە هەگبەکیاندایە .
کاری تێکدەرانە لە هەموو شوێنێکی دنیا دەکرێ و کەس نکۆڵی لەوە ناکات ،کە کارێکی قێزەوەنە ،ئەگەر باڕێکی مەی خواردنەوەبێ یان بارەگای حزبێکی سیاسی هەر وەك چۆن بۆنمونە بەو دوایینە لە ئینگلترا روویدا ،بەڵام ئەوە دەسەڵاتە ئاسایشی بەدەستەوەیەو ناهێڵێ پەرە بسێنێ .ئەوە دەسەڵاتە ،لەسەرێتی هێمنی ورێگا چارە بدۆزێتەوە، نەك پلانی جهەنمی بۆ نەیارەکانی دارێژێ وبە هۆی پەشێویی یەکەوە ،دوو چۆلەگە بەیەك بەرد بکوژێ.،لە لایەك بارەگاکانیان بسوتێندرێ و لە لایەکیش ئەندامان ولایەنگرانی دەستگیر بکرێن. ئەمە چ سیاسەتێکی ناشیاوو نابەجێ یە ،ئەمە هەوڵی چۆڵکردنی گۆرەپانی سیاسی یە بە پارت ورێکخراوی تر ..
هەر هۆکارێکی هەبێ ویان وەك هەموو جار ئەم پەشێووی یە بۆ شاردنەوەی هەر دۆزێکی تری هەستیار بێ کە پارتی و((دەسەڵاتی کوردی)) دەیانوێ خۆیانی بۆ ئامادەبکەن ویان لەبیری خەڵكی بەرنەوە، ئەمە زەنگێکیش بوو کە ویستی پێمان بڵێ ناوچەی بادینان ،مڵكی پارتی یەو خەتی سورە گەر پارتێکی تر یان لایەنێکی تر بیەوێ بنەیەکی پتەو لەو ناوچانە داکوتێ ئەوا هەڵەی کردووە ،لەیادمان نەچووە لە کاتی براکوژی ،چی بەسەر بارەگاکانی یەکێتی هات لە بادینان .ئەمە دووپات کردنەوەی ئەو مێژووە بوو ،کە هەندێ کەس خەریکە لە یادی دەکەن وکارتێکی سوری زەقیشە ،کە دەڵێ گەر پارتی بەتەنێ دەسەڵاتی بەدەست بێ وەی لە حێڵی بەرهەڵستکارانی ،چونکە پارتی و زۆر پارت ورێکخراوی تریش تا ئەوەندە نەرمن ودیموکراتین ،تا ئەوەندە میانرەون و ئاشتی خوازن تا ئەو خاڵەی هاو ڕایت ورای جیاوازت نی یە ، ئەگەر رای جیاوازت هەبێ بارەگاکەت دەسوتێ و دارکاریش دەکرێی .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە