بەم شیوەیە گوران لە بادینان سەركەوتوو نابیت

Saturday, 16/01/2010, 12:00


شالیارى كورد دەركەوتنى بزوتنەوەیى گوران , وەك درێژكراوەیى بزوتنەوە جیهانیەكەیى (گوران و ریفورم) لە سەر ئاستى جیهان و ناوچەكە , هیوایەكى بە گەلانى كوردستان بەخشى كە ئەم گەلە زیندووە و لە رێگایى ئەم بزوتنەوەیە , ئازادى خازییەكەیى لەدەست نەداوە و شەیدایى ئازادیە , بویە لە هەلبژاردنەكانى 25/7/2009 , بە بێ ئەوەیى كە خەلكى ناوچەیى بادینان سەرانى ئەم بزوتنەوەیە بە باشى بناسن , یان درویشمەكانى گوران ب باشى بویان رون بكریت , دەنگیان بەم بزوتنەوەیە دا . و دەنگیكى باشیان وەدەست هینا . چونكە هەر ئاسویەك بەدى بكریت , كە خو سەپاندنى پارتى لەم ناوچەیە كەم رەنگتر بكات . بێگومان خەلك پشتگیرى لێ دەكات . بەلام, ئەم بزوتنەوەیە كە هەلگرى درویشم و داواكارى زور بەرز و مروڤ پەسەندە كەم كەم ل ناوچەكەمان دوچارى هەندێك هەلەیى وا دەبیت كە كاریگەریى زور لە ئاییندەیى ئەم بزوتنەوەیە لەم ناوچەیە ئەدات , كە ئەویش دانانى پالیوراوى (كاندید) ى هەل پەرەستە بو هەلبژاردنەكان . ل هەلبژاردنەكانى 25/7/2009, هویی سەرەكى كورسى نەئینانى (گوران) لە بادینان كاندیدەكانى ئەم بزوتنەوەیە بوینە كە كەسانى (مجهول) بون , ئیستاش وا لە ناو خەلك دا بەلاوە كە هەندێك كەس كاندیدى گورانن . كە جیێ سەرسورمانن ,بە تایبەت هەندێك كەسیان كە كادیرى پارتى بوینە و هەمویان داواكارى پوستە و پارە ئیمیتازاتن , كە پارتى بویان نەكراوە , بوینە گوران و ئەم بزوتنەوەش كردوونى بە كاندیدى خویان , ئەم راستیانەش خەلكى بێ هیوا كردووە لە گوران كەدرویشمى گورانیان لە هەمو بوارەكى ژیانى سیاسى و ئابورى و رەوشەنبیریان هەلگرتووە , كى ئەتوانیت گوران بكات ؟ بێگومان ئەو كەس و بزوتنەوە ئەتوانیت گوران بكات كە لەم چەمكە تێبگات و خویشى باوەرى بە گوران بیت , كە لە سەروى هەموشیان دژایەتیێ گەندەلى بكەت , و خویشى گەندەل نەبیت بەلام چون باوەر بكەین كە كەسێك بە هوى ئیمتیازات سل لە پارتى دەسەلاتدار بكات , بەلام درویشمى گوران هەلبكات ؟ و خویش ئەو روشەنبیریەى نەبیت تێبگەیێت كە دروست بونى بزوتنەوەیى گوران بە هوى هەبونى ئیمتیازات و گەندلى بویە لە كوردستان دا . لە هەموشیان سەیرتر , هەولەكانیانە لەگەل پارتى دەسەلاتدرا دا بو وەرگرتنەوەیى ئیمیتازات و پلە و پایە . بو ئەوەیى دەست لە كاندید كردنى خویان لە ناو رێزەكانى گوران هەلگرن , ئیستا پارتى حەملەیەكى گێرانەوەیى ئەم كەسانە لە بادینان دەست پێكردووە , و ئیمیتازات ئەبەخشێ , كە ئەم ئیمیتاز بەخشینە , گەندەلى ئەم پارتە بە دیار ئەخات (كە پارتى بە هویى پارە و ئیمتیازات خەلكى لە ژێر ئالایى خویدا كو كردوتەوە), بەلام لەوە سەیرتر گەندەلى ئەم كەسانەیە كە وا بە ئاسانى سەنگەرى خویان ئەگورن و بو ئیمیتازات هەمو هەولێك ئەدەن ئایە بەراستى بزوتنەوەیى گوران بە كاندید كردنى ئەم جورە كەسانە خویى وەك هیزَیكى سل بوو بو وەدەست هێنانى ئیمیتازات وەدەر ناخات , یان وەك گروپى (سل بویان)لە پارتى نایتە پێش چاوان ؟ ئەى درویشم و بزاوى گوران كە بە سەدان هەزار لە خەلكى دلیان پێخوشە و ئومێدیان پێ بەستووە بە تەنیا چاو بەستنى خەلكە؟
باشترین نمونەش لەم روژانە دو كاندیدى گورانن , لە دهوك كە بە وەرگرتنى سوزى ئیمیتیازات و پارە و پلە خویان لە رێزەكانى گوران كێشاوەتەوە كە ئەوانیش (ب م)(كادرى پارتى) و (م- ح-ه)(قایممقامى سیمیل) لە قەزایى سێمیلن. ئایە ئەوان گورانیان خاپاند یان گوران ئەوانى خاپاند . یان هەردو دەستە پارتیان لە ژێر گوشارنا , بە تەنیا بو پارە و پلە,
(ب-م) سوزى وەرگرتووە كە بكریت بە كارگیرى لقى1 , و دو دەفتەر دولار لە (تمر كوچەر) لە گەل پارچەیەكى زەوى وەرگرتووە . ئەم كەسە خزمى نێزیكى (تمر كوچەر)ە . هەر وەها (م-ح-ه) پارەیەكى زور لە (فازل میرانى و تەمەر كوچەر) وەرگرتووە و سوزى كردنى بە بەرپرسى لقى سێمیل یان كردنى بە پارێزگار لە هەلبژاردنەكانى داهاتوو وەرگرتووە .
ئەم دەنگویانە لە دهوك بویتە هوى بێزار بونى خەلك هەم لە بزوتنەوەى گوران (كە هەر زوو كەسانى هەل پەرەست وەك ئەم دوو كەسەیە وەر ئەگریت و بەبیى دیراسە كردنى كەسایەتى و ئاستى روشەنبیرى و رابردوویان ئەكاتە نوینەری خویان) و هەمیش لە پارتى كە (تا كادیران و دلسوزانى ئەم حیزبە هەلویستى توند وەرنەگرن و نەچنە ناو حیزبەكانى تر , ئاووریان لى َناداتەوە . و ئەو كاتەیى كە كادریان چون بە بهایەكى گران دوبارە ئەیان كریتەوە , كە نرخى راستەقینەیى خویان نییە) هەر وەها خەلك دەلێت (ئەگەر ئەو كەسانە (كوچەر) نەبانە تو بلى پارێزگار (كە خویشى كوچەرە) ئەو پارەیە و گرنگى یە پێیان ئەدا ؟
بەراستى ئەگەر گوران بەم شیوەیە بیت , نەك ناتوانیت هیچ گورانێك لە كوردستان دروست بكات , بەلكە بو خویشى ئەبیتە هویى زیاد بونى هەل پەرەستى و گەندەلى و لە راستیش دا زیاتر ئاو ئەریژیتە ئاشى حیزبە ئیسلامیەكان . كە خەلك ناچار ئەبن وەك تاكە ئوپوزیسیون دەنگیان پىً بدەن

زاخو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە