کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی کورد له‌ مه‌حاڵ مه‌حاڵ تره‌، ئه‌ی ئه‌و مافی چاره‌ی خۆنوسینه‌ چی بوو مێشکی سه‌رمانت پێ بردبوو

Thursday, 04/11/2010, 12:00



له‌دونیدا زۆر بێ‌چاو و بێ‌ڕووم بینیوه،‌ به‌ڵام به‌وێنه‌ی ئه‌و جه‌لال تاڵه‌بانیه‌م نه‌دیوه! ‌ که‌ به‌ پێش چاوی میلله‌ته‌که‌ی و دنیاوه‌ درۆ بکات و شه‌رمیش نه‌کات! ئه‌رێ خه‌ڵکینه‌ جه‌لالێك که‌ خۆی به‌ تێکۆشه‌ر ده‌زانێت و سه‌رۆکی حزبێکه‌، که‌ ده‌مانێك حزبه‌که‌ی له‌ پێناو سه‌ربه‌خۆییدا خه‌باتی ده‌کرد، ئێسته‌ چۆن ڕووی دێت به‌ پێش چاوی هه‌مومانه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆیی میلله‌ته‌که‌ی به‌ مه‌حاڵ‌ و خه‌ونی شاعیرانه‌ بد‌اته‌ قه‌ڵه‌م؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و بیری چۆته‌وه‌ ئێمه‌ بیری ده‌خه‌ینه‌وه‌ که‌ ئێزگه‌که‌یان به‌ چ ڕسته‌یه‌ك ده‌ستی پێده‌کرد
ئێره‌ ده‌نگی گه‌لی کوردستانه‌، ده‌نگی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌یه‌ که ‌ ی ن ك ڕێبه‌رایه‌تیان ده‌کات له‌ پێناو دیموکراتی بۆ عێراق و مافی چاره‌ی خۆنوسین بۆ گه‌لی کورد
ئه‌و دروشمی مافی چاره‌ی خۆنوسینه‌ یه‌کێك بوو له‌و دروشمانه‌ی که‌ به‌سه‌دان لاوی کورد ڕێگه‌ی شاخ بگرێته‌به‌ر و به‌سه‌دانیش تا به‌ر په‌تی قه‌ناره‌ش ده‌یان ووت و ده‌یان ووته‌وه‌. پاش ڕاپه‌ڕینیش ئه‌و دروشمه‌ بوو که‌ حزبه‌که‌ی ئه‌وی له‌ حوکمه‌ زاتیه‌که‌ی مه‌سعود به‌رزانی جیا ده‌کرده‌وه‌! که‌چی تازه‌ به‌تازه‌ ئه‌و به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دروشمه‌وه‌ ته‌سریحاته‌کانی به‌رانبه‌ر تورك و عه‌ره‌ب و فارس ده‌دا‌ت! که‌واته‌ تاڵه‌بانی ته‌نها بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ئێمه‌ ئه‌و دروشمه‌ی کردبوو به‌ دروشمی سه‌ره‌کی ی ن ك!! شه‌هیدان گۆڕهه‌ڵته‌کێنن، بزانن چۆن سکرتێره‌ سوکه‌که‌، سوکایه‌تی به‌ گیانی پیرۆزتان ده‌کات
مادام ئێمه‌ش ڕێبواری ڕێی شه‌هیدانین، چیتر تاڵه‌بانی نه‌ به‌تێکۆشه‌ر و نه‌ به‌ڕاستگۆ دانانێین، ڕووی ڕاسته‌قینه‌شی له‌ مێژه‌ بۆمان ده‌رکه‌وتوه‌، که‌سیش بڕوای پێی ناماوه‌ مه‌گه‌ر یه‌کێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌دوی بکه‌وێت!
من وه‌کو کوردێك له‌لای خۆمه‌وه‌ پێی ده‌ڵێم: دڵم هه‌ڵدڕن گه‌ر حه‌زبکه‌م تۆ ببیته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك. هه‌رکه‌سێکیش بڕوای به‌ تۆ مابێت وه‌ك تۆ ڕسوای زه‌مانه‌ بێت‌.
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە